"ئاردل هەمیشە بەشێک بووە لە تێکۆشان"

ئاردل چەشمە، یەکێکە لەو ١٥ بەرخۆدێرە، کە ڕۆژووی مردنیان ڕاگەیاندووە. ئاسیا سەیهانی خوشکی ڕایگەیاند، ئاردل هەمیشە بەشێک بووە لە تێکۆشان و وتی: "چۆن لە ساڵی ١٩٨٢ بەرخۆدێرەکان لەدژی زوڵم و ستەم سەرکەوتن، ئەمڕۆش بەرخۆدێرەکان سەردەکەون".

ئاردل چەشمە، یەکێکە لەو ١٥ بەرخۆدێرە، کە ڕۆژووی مردنیان ڕاگەیاندووە. ئاسیا سەیهانی خوشکی ڕایگەیاند، ئاردل هەمیشە بەشێک بووە لە تێکۆشان و وتی: "چۆن لە ساڵی ١٩٨٢ بەرخۆدێرەکان لەدژی زوڵم و ستەم سەرکەوتن، ئەمڕۆش بەرخۆدێرەکان سەردەکەون و کۆتایی بە گۆشەگیریی دەهێنن".

/ ئامه‌د

لە دژی بێدەنگیی حکومەت لەبەرانبەر مانگرتنەکان کە بۆ لابردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە، ١٥ زیندانیی دۆسیەی پەکەکە و پاژک لە ٣٠ نیسانەوە دەستیان بە چالاکیی رۆژووی مردن کردووە. یەکێک لەو زیندانییانەش ئاردل چەشمەیە. چەشمە کە لە گرتووخانەی پیتی (M)ی گەبزەیە. خوشکێکی چەشمە بەناوی ئاسیا سەیهان لەبارەی چالاکیی خوشکەکەیەوە قسەی کرد و ئاشکرای کرد کە لە مێژووی کوردستاندا زۆر سەردەمی گرنگ و مەترسیدار ڕوویانداوە، هەمیشەش ئاردل لەو قۆناغانەدا شوێنی هەبووە.

"هەمیشە بەشێک بووە لە تێکۆشان"

سەیهان ڕایگەیاند، خوشکەکەی هەمیشە بەشێک بووە لە تێکۆشان و وتی: "ئاردل یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٦ بەشداریی مانگرتن لەخواردنی کردووە. لە ساڵی ٢٠١٢شدا ٦٨ ڕۆژ لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان مانی گرت. کاتێک لە ساڵی ١٩٩٦ کەوتە مانگرتن، ئێمە وەکو بنەماڵە پشتیوانیمان کرد. ئەو کاتە دایکم و کەسوکاری دیکە چوونە ئەنقەرە و مانگێک لەوێ مانەوە و مانیان گرت. لە هەرکوێیەک بەرخۆدان هەبوبێت ئێمەش لەوێ بووین. ئێمە پشتیوانیمان کردووە. هەنگاوی ئاردل و هەڤاڵانی هەنگاوێکی ڕاستە. ئەو هەنگاوەش نزیکی سەرکەوتنە. ئێمەش وەکو بنەماڵە ئێستاش پشتیوانیی لێ دەکەین و ئەو بەرخۆدانەش پتەوتر دەکەین".

"قەرزاری چالاکوانەکانین"

سەیهان راشیگەیاند، بەرخۆدانێکی مێژوویی هەیە و ئەرک دەکەوێتە سەر شانی هەمووان. ئەوەشی راگەیاند، هەرچەندە ئەوان وەکو بنەماڵە هەستیاریش بن، بەڵام بە دڵنیاییەوە بەرخۆدێرەکان سەردەکەون و وتیشی: "ڕۆژووی مردن چالاکییەکی بێ گەڕانەوەیە، وەکو هەر خێزانێکی دیکە ئێمەش لەبیری داین و دڵمان لێدەدا. داواکاریی زیندانییەکان داواکاریی ئێمەشە و دەبێ وەکو داواکاریی ملیۆنان کەسیش ببینرێن و وەڵامیان بدرێتەوە. لەبارەی چالاکیی ڕۆژووی مردن کۆتایی بە قسە هاتووە. ناتوانین هیچ قسەیەکی لەبارەوە بکەین، بەڵام هەتا کۆتایی لەگەڵیان داین. ئاردل چەند خوشکی من بێت، بەڵام ئەو پێش ئەوە شەڕڤانێکی ڕێکخستننە. ئێمە ڕێز لەو چالاکییەی دەگرین و سڵاو بۆ بەرخۆدێران دەنێرین. ئێمە قەرزاری دیلکراوانی ئازادین، کە ئێمە ناتوانین ئەمڕۆ ببینە وەڵام بۆ هاوارەکانیان و ئەم چالاکییە بکەینە ڕۆژەڤی ڕای گشتی".

"هەستنە سەر پێ و راپەڕن"

سەیهان ئەوەشی ڕاگەیاند، چۆن لە ساڵانی ١٩٨٢، خەیری، کەمال، مەزڵوم و هەڤاڵانیان لە بەرخۆدانەکەدا سەرکەوتن، بەدڵنیاییەوە ئەمڕۆش بەرخۆدێرەکان سەر دەکەون. سەیهان بانگی لە هەمووان کرد و وتی: "با بینە دەنگی دیلکراوانی ئازادی. ئەو بێدەنگییە دەمانترسێنێت. هەرچی پێویست بێت ئێمە ئامادەین بیکەین. پێویستە ئیتر هەستینە سەر پێ و راپەڕین و کێ و چیی لەدەست دێ پێویستە ئەنجامی بدات. من داوا لە پارتی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و هاووڵاتییانی دانیشتووی ئەوروپاش دەکەم، پێش ئەوەی کەسەکان بمرن، داواکارییەکانیان جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی کۆتایی بەچالاکییەکەیان بهێنن".

سەیهان ئەوەشی وت، دوای ئەوەی خوشکەکەی بڕیاری خۆی داوە کە بەشداری ڕۆژووی مردن ببێت، چووەتە گرتووخانە و چاوی بە ئاردل چەشمەى خوشکی کەوتووە و لەوبارەیەوە وتی: "کاتێک چوومە سەردانی، خۆشکەکەمم بینی. زۆر لاواز بووە. پشتی دەستەکانی وەکو بەستوو وابوو. هەڤاڵێک بە ناوی هاجەر یوسف، کە خەڵکی عەفرین بوو لەتەنیشتی ئاردلی خۆشکمدا بوو دۆخی ئەو هەڤاڵەش زۆر خراپ بوو. دۆخی تەندروستیان خراپە، بەڵام لە ڕووی بیروباوەڕ و ورەوە، هەڵوێست و وەستانەوەیان ئەوان ڕەخنە لە بنەماڵەکانیان و گەل دەگرن، ڕەخنەیان لە بێدەنگی هەیە و زۆر بەوە خەمبارن".

نایفە چەشمەی دایکی ئاردل چەشمە، تەمەنی ٧٩ ساڵە، کە بەهۆی گرفتی تەندروستییەوە لە ماڵەوە لەسەر جێ چارەسەر دەکرێت. سڵاوی لە چالاکیی کچەکەی کرد و وتی: سڵاو لە هەموو چالاکوانان دەکەم و چاویان ماچ دەکەم. وتیشی، بەرخۆدانی چالاکوانان پیرۆزە، داوا لە هەمووان دەکەم کە لە دەوری چالاکوانان یەکبگرن.

 

ر.م