ئۆک: پارادیگمای ڕێبەرایەتی لە ڕۆژئاوا بوەتە خاوەن واتا –بەشی یەکەم-

ئۆک: 'شۆڕشی ڕۆژئاوا بێگومان دەرەنجامی بەرخۆدانی پەکەکە و هەوڵدان و ڕەنجی ٢٠ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆیە، ئەو کاتەی لە سوریا مابووەوە.

سەبری ئۆک ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە دەنووسێت:

 لە ٤٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە دا بە پێرسپێکتیڤی نەتەوەی دیموکراتیک و بە شۆڕشی ڕۆژئاوا بە دەست گەلانی تێکۆشەرەوە هێنای و تێگەیشتن لە شۆڕشی ڕێبەر ئاپۆ- ڕۆژئاوا بێگومان زۆر گرنگە. لە مێژووی تێکۆشانی شۆڕشی گەلانی دیکەدا، بە شێوەیەکی بێ ڕێکخستنی و بێ پێشەنگ، لەبەرخۆوە سەرکەوتن و سەرفرازییش مومکین بوون. بەڵام کاتێک بابەتەکە کورد و کوردستان بێت، ڕێک وەکو دیالکتیک لەدەست دەچێت.

لە کوردستان کە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە پارچەپارچە کراوە، دابەشکردن و بەڕێوەبردن، بێ ڕێکخستن و بێ پێشەنگ نەک تەنیا سەرکەوتنێکی بچوک بەدەست نایەت، بەڵکو گەڵایەکیش ناهەژێ. ئەو ڕاستییە لە مێژووی تێکۆشانی بێهاوتای ٤٥ ساڵەی بەردەوامی پەکەکەدایە، لە هەموو قۆناغەکانی تێکۆشاندا چەسپێندراوە. مرۆڤ ناتوانێت لەبارەی ڕاستیی شۆڕشی ڕۆژئاواش بەدەر لەو پێرسپێکتیڤ و دیالێکتیکە بیر بکاتەوە.

ڕۆژئاوای کوردستان بەگوێرەی پارچەکانی دیکەی کوردستان، هەر لە لایەن جوگرافییەوە چونکە بچوکترە و هەم لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە چونکە کەمترە، ڕۆژئاوای کوردستان لە تێکۆشانێک کە شۆڕش داویێتییە بەر خۆی و ڕێکخستنەکەی باشتر، کاتی هاتووە بوەتە جێگەی سەقامگیربوون و خۆ کۆکردنەوە، کاتی هاتووە هەستاوە بە ڕێکخستنی بەرەی دواوە. هەموو حزبەکان لە پارچەکانی دیکە کە بەناوی کورد جولاونەتەوە و ئەوەیان قەبول کردووە و بەپێی ئەوە بوونەتە خاوەن تێڕوانینی لەیەک نزیک.

لە سوریا زەمینەی ٢٠ ساڵی داهاتوو بونیات نراوە

بەڵام هەموو شتێک لەدژی کودەتای فاشیستی ١٢ی ئەیلول بە چوارچێوەی لەنوێوە ڕێکخستن و گردبوونەوەی سەر یەکی پەکەکە، بە بڕیاری کشانەوە و بە هەنگاو هاویشتنی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژئاوا گۆڕا. ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامی تێکۆشانی باکوری کوردستان و سیاسەتەکانی مومکینی دەوڵەتی تورکی فاشیست و داگیرکەر لە پێوەری زانستی قووڵ بینیوە و بە ڕێبەرایەتی هاوڕی محەمەد سەعید (ئەدهەم)، تەمووزی ساڵی ١٩٧٩ بە شێوەیەکی لێوانلێو لە ڕیسک پەڕیوەتەوە کۆبانێ.

ئەو کاتانە لە ڕۆژئاوا بەناوی پەکەکە و تێکۆشانی ئازادی نە پەیوەندییەک و نە بوارێکی بچوکیش هەبوو. کە کاتی هاتبێت، بڵێین، لە ڕۆژئاوا لە سوریا لە ڕۆژانی ڕابردوو هەتا ئێستا بەناوی دیموکراتی، ئازادی و نەتەوەی دیموکراتیک هەموو ئەو پەیوەندی و بەهایانەی کە خوڵقێندراون بە ڕەنج، هەڵوێست و تێکۆشانی گەورەی ڕێبەر ئاپۆ دروست بووە. ڕێبەر ئاپۆ کاتێک تازە دێتە کۆبانێ، لەسەر پەیوەندییەکانی هەڤاڵ محەمەد سەعید، لە ماڵی وڵاتپارێزێکی دۆست کە ئەندامی پارتی چەپگەرە دەمێنێتەوە. ڕێک لێرە پێویستە باسی گوندی ئالپەنووری کۆبانی بکرێت.

رێبەر ئاپۆ ماوەیەک لە ماڵی وڵاتپارێزێکی دۆست کە ئەندامی پارتی چەپگەرە دەمێنێتەوە. هیچ بوار و پەیوەندی ئامادە نینە. نەدەزانرا کە دەوڵەتی سوریا چۆن پێشوازی لە ڕێبەر ئاپۆ دەکات و چ هەلوێستێکی دەبێت. لەگەل پرسی ئاسایش، دیارە کە خەباتی کۆکردنەوەی بزووتنەوە و کردنەوەی شوێنێک چۆن پێویستی بە ئامانج و خەباتێکی نائاسایی هەیە. ڕێبەر ئاپۆ بەو تەگبیرانەی کە داینا و پێشبینی کە لە سوریا بە سیاسەتێکی چۆن بتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، دیسان لەبارەی پەیوەندییەکانی هاوڕی محەمەد سەعید زەمینەی داهاتووی ٢٠ ساڵ دادەنێت.

رێبەر ئاپۆ هیچکات ڕۆژئاوای چۆڵ نەکرد

ئەو ساڵانەی لە سوریا ماوەتەوە خەبات و تێکۆشانەکانی، خۆ وتەنی، لەسەر پشتی شێر بەڕێوەی بردووە. بەلێوردبوونەوە، هەستیاربوون و خولقاندنێکی بێهاوتا ئەو ساڵانەی هەڵسەنگاندووە. قۆناغی گەشەپێدان دواتر دەزانرێت. ڕێبەر ئاپۆ ٢٠ ساڵ لە سوریا دەمێنێتەوە. لە شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕوونتر دیارە کە لە ماوەی ئەو ٢٠ ساڵەدا چی کردووە. کاتێک لە سوریا ماوە، لەگەڵ بزووتنەوەی ڕزگاریی فەلەستین پەیوەندی دروست کردوە. بەو شێوەیە تێکۆشانی فەلەستین و گۆڕەپانی لوبنان بۆ ئەوەی حزبەکەمان بە ڕۆلی بەرەی دواوە هەلسێت. ڕێبەر ئاپۆ لە لایەکەوە گرنگییەکی گەورەی بە پەروەردەکردن و هۆشیارکردنەوەی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان داوە.

هەندێک جار لە شام، هەندێکجار لە حەلەب، سەدان و هەزاران خێزان وکەسایەتی و سیاسەتمەدار وهونەرمەند و ژن و گەنج و دۆست و لایەنگر و وڵاتپارێز سەردانیان دەکرد. لەگەڵ هەندێک هەڵوێستی زۆردارانەی دەوڵەتی سوریاش هیچ کات ڕۆژئاوای کوردستانی بەجێ نەهێشتووە. بەتایبەتی دوای ساڵی ١٩٨٣ چەندین کادری ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کردووە. لە عەفرینەوە بگرە هەتا ڕەقا و تەبقا، ئەو کادرانەی حزب خەباتی پەروەردەکردن و هۆشیارکردنەوەیان کردووە. ڕێبەر ئاپۆ لەناو قۆناغەکەدا لەگەڵ گەلی عەرەب و مەسیحییەکانیش پەیوەندی و دۆستایەتی گرنگی دروست کردووە و هەمیشە بایەخێکی گەورەی پێداون.

لەگەڵ چەندین گەورە هۆزی عەرەبەکان، شێخ، ڕۆشنبیر و سیاسەتمەداران دیداری کردووە، هەروەها لەگەڵ گەلی ئاسوور- سریان، پێشەنگانی دین و کەسایەتی دەوروبەر بە ناسنامەی جیاواز پەیوەندی و دۆستایەتی دروست کردووە. لەو پەیوەندییانەدا خوشک و برایەتی گەلان، ژیانی ئازاد و دیموکراتیک باس کراوە، لەدژی هەموو جۆرە نەژادپەرەستییەک کە کانگای هەموو گرفتەکانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستە، هۆشیاری دیموکراتی کۆمەڵگەیی پێشخراوە. دەزانرێت کە هۆشیاری مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ، لەسەر پەیوەندی مێژووی ئەمڕۆ، لەسەر پەیوەندی ئەمڕۆ و داهاتووی دیالێکتیکی ئەو قوول دەبێتەوە. دیاری کردووە، ئەگەر مرۆڤایەتی لەدژی سەرمایەداریی دڕندە دیسان لەسەر بنەچەی خۆی دەڕوێتەوە، ئەوێ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت. زۆر باسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووە.

تێکۆشانی سەخت بە سەرفرازی تاجدار کراوە

لەبارەی مێژوو و کۆمەلناسی عەرەب، سەختە کە مرۆڤ تووشی هەندێک شت بێت کە لە پارادیگما، هۆشیاریی و شیکارییەکانی ڕێبەر ئاپۆ پێشکەوتوتر بێت. سەرنجی خۆی بە بەرفراوانی خستوەتە سەر کۆمەڵگە و مێژووی عەرەب، شیکاریی بێ هاوتای کردووە. بۆیە شیکارییەکی قوولی لەسەر ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست کردووە. هۆکاری ئەو کورتە گێڕانەوەی ئیمە ئەوەیە کە ئێمە ڕاستیی شۆڕشی ڕۆژئاوا کە لە پێرسپێکتیفی نەتەوەی دیموکراتیک پێکهاتووە لەسەر پێیەکانی جێگیر بکەن، بە دروستکردنی پەیوەندی بە هەلوێست، ڕەنج و کەسایەتی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ، هەتا دەگاتە ٤٠ ساڵیی تێبگات. کاتێک مرۆڤ سەرنج دەداتە مێژووی شۆڕشەکانی جیهان، لەگەڵ ئەوەی دۆخی شۆڕشیش هەیە، لەبەر ئەوەی وەکو پێویست ڕێکخراو نییە، هەلی زێڕین لەدەست دەچن.

هەندێک جار دۆخی شۆڕش کە بە تێکۆشانی سەخت هاتونەتە کایەوە و بە ڕاستی هەلسەنگێندراون و بە تێکۆشانی سەرفرازی تاجدار کراون. هەندێک جاریش هێزی پێشەنگ هەرچەندە ئامادەش نەبوبێت، بۆ ئەوەی بۆ دۆخی شۆڕش ببێتە وەڵام، لەبەر ئەوەی بە شێوەیەکی نائاسایی خۆی بە ڕێکخستن کردووە، بە سانایی شۆڕشی سەرخستووە. لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا بە دلنیایەوە دیارە کە ڕەنج و هەڵوێستی ٢٠ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ بناغەیەکی پتەوە. گەلی کورد لە ڕۆژئاوا بۆ هۆشیاریی نەتەوەیی، بیرەوەریی نەتەوەیی، بۆ دیموکراتی و ئازادی بۆ باکور، باشور و ڕۆژهەلاتی کوردستان بە گیانبەختکردووییەکی گەورە هەستاوە. بە هەبوون و تێکۆشانی پەکەکە بوەتە خاوەن خەسلەتێکی نەتەوەیی و نەمر.

ئەو دۆخە بێگومان لەبەر ئەوەیە شۆڕش بوەتە سودێک. بەڵام ڕاست نییە کە مرۆڤ بڵێت گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا لەو لەسەربوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بۆ بەهاری عەرەبی ئامادە بوو، بە تایبەت کە هەل و مەترسییەکانی دوای ساڵی ٢٠١١ کە لە سوریا هاتنەگۆڕێ. گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا بە شێوەیکی نائاسایی سەرنجی داوەتە قۆناغ و گەشەپێدانە نائاساییەکانی ٢٠١١. گەورەترین دەستکەوتنەکەی بوەتە هۆشیاری دیموکراتیک و ژیانی ئازاد کە ڕێبەر ئاپۆ ٢٠ ساڵە داوەیتی بە گەلی کورد و گەلانی سوریا. بەو واتایەی، ڕاستە کە مرۆڤ دیاریی بکات شرۆڤەی ڕۆژئاوا لەسەر ئەو بنەمایە بونیات نراوە. چەندین پێناسە و هەڵسەنگاندن بۆ شۆڕشی ڕۆژئاوا کرا.

بەشی دووەم سبەینێ بڵاو دەکرێتەوە