ئیهەدە: راستییەکان لەبارەى رووداوەکانی ٦-٨ تشرینی یەکەمەوە ئاشکرا نەبوون

لقی ئامەدی کۆمەڵەى مافانی مرۆڤ (ئیهەدە) لە بارەی چالاکییەکانی رۆژانی ٦-٨ی تشرینی یەکەم رایگەیاند راستییەکان لەبارەى ئەو رووداوانەوە ئاشکرا نەبوون.

لقی ئامەدی کۆڵمەى مافەکانی مرۆڤ مرۆڤ (ئیهەدە - ÎHD) لەبارەى چالاکییەکانی رۆژانی ٦-٨ی تشرینی یەکەم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، چالاکییەکان بۆ ئیدانەکردنی سیاسەتی حکومەتى ئاکەپە لە دژی کۆبانی لە ٦ی تشرینی یەکەم و رۆژانی دواتردا بوونە هۆی کوژرانی ٣٥ هاووڵاتیی مەدەنی، ٢ پەنابەر، ٢ پۆلیس، ٣ جەنگاوەری رێکخستنی چەکدار و بە گشتی ٤٢ کەس.

ئاماژە بەوەکراوە، لەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانەدا بە گشتی ١١٢٨ کەس دەستگیرکراون، کە ٥٦ کەسیان منداڵ بوون. لەو ژمارەیە سزای زیندانیکردن بەسەر ٢٢١ کەسدا سەپێنراوە، کە ٢٤ کەسیان منداڵ بوون. لە ٣ شار و ٤ قەزار و ٢٥ ناوچەدا قەدەغەى هاتوچۆ راگەیاندرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەبارەى رووداوەکانەوە لێکۆڵینەوەى ورد و بەرفراوان ئەنجام نەدراون و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "سەرباری ئاشکرانەکردنی راستیی رووداوەکان، لە ئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنانەدا، کە لەلایەن داواکاری گشتیی سەر بە دەسەڵاتی سیاسییەوە ئەنجامدران، هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ زیندانیکران و لەم دواییانەشدا ٢٠ سیاسەتمەداری هەدەپەیی دەستگیرکران، کە بڕیاری زیندانیکردن بەسەر ١٧ کەسیاندا سەپێنرا".

هەدەپە داوایکردووە، راستییەکان ئاشکرا بکرێن و لەوبارەیەوە لێکۆڵینەوەى ورد و بەرفراوان و کاریگەر ئەنجام بدرێن.

ژ.ت