لە چوارچێوەی هەنگاوی دوایی شەڕی کۆتایی هێنان بە تیرۆر لە سووریا، شەڕڤانانی قەسەدە هەزاران هاوڵاتی سڤیلیان لە باغۆز-ی دێرەزۆر لە دەستی چەتەکانی داعش ئازاد کردووە. سەرەڕای ئاستەنگییەکانی هێزەکانی عێراق، ٢٤ ژن و منداڵی ئێزدی ئازادکراو، لە ڕێگەی ماڵی ئێزدیانی عامودا لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە ڕادەستی ڕێکخراوەکانی شەنگال کران و ئەمڕۆ لەلایەن خەڵکی شەنگالەوە پێشوازییان لێکرا.
دوای ئەوەی تاژێ ناوی ئەو کەسانەی تۆمار کرد، ئەمڕۆ ئەو ژن و منداڵانە دوای چەند ساڵێک بە دیلگیراوی لە دەستی چەتەکانی داعش، بە مەراسمێکی بەشکۆ لە باخچەی سەرۆک لە شەنگال ڕادەستی خانەوادەکانیان کران، دوای ئەوە جەماوەر بەرەو ناوەندی ئەنجومەنی گەل بەڕێکەوتن لە سەردەشت، کە لەوێش مەراسمێکی دیکە بەڕێوەچوو.
دوای تەواوبوونی مەراسیمەکە کەسەڕزگارکراوەکان و خانەوادەکانیان و گەلی شەنگال سەردانی شەهیدگەی شەهید دڵگەش و شەهیدبەرخۆدان-یان کرد. هەروەها هاووڵاتیان سەردانی گۆڕی مام زەکی شەنگالییان کرد.
هەروەها خانەوادەکان سوپاسی هێزەکانی قەسەدە و ئێزدیخان و شەڕڤانانی یەبەش و یەژەشەیان کرد، کە لەو مەراسیمەدا لە مەزارگەی شەهیدان ئامادەبوون.
بەهۆی ئەوەی خانەوادەی ئەو دیلە ئازادکراونە زۆربەیان لە کامپەکانی باشوری کوردستان دەژین، ئەوانیش دەربازی باشور بوون.
ناوی ئەو کەسانەی لە دەستی چەتەکان ئازادکراون:
ملەد حسێن خەلەف ١٣ ساڵان خەڵکی گوندی سۆلاخ
سەجید عەباس بەدر ١٢ ساڵان خەڵکی گوندی تل عوزێر
هەدیا مەحسێن ٩ ساڵان خەڵکی ناوەندی شەنگال
عەیاد حسێن ١٠ ساڵان خەڵکی گوندی هەردان
مەهیر خەلیل برەهیم ١٣ ساڵان خەڵکی ناوەندی شەنگال
سامیر سالم خدر ١١ ساڵان خەڵکی ناوەندی شەنگال
ویسام ئسماعیل برەهیم ١٠ ساڵان خەڵکی ناوەندی شەنگال
خیشمەن سەمیر خیشمەن ١٣ ساڵان خەڵکی گوندی کۆچۆ
مەهیر تەمان ٨ ساڵان خەڵکی ناوەندی شەنگال
سەدام حسێن قاسم ١٥ سالان خەڵکی گوندی دووکرێ
دلڤین خەلەف ٧ ساڵان خەڵکی ناوەندی شەنگال
دیلبەر عەلی ڕەشۆ ٧ ساڵان خەڵکی گوندی کۆچۆ
مستەفا ئەحمەد زەینال ١٢ ساڵان خەڵکی ناوەندی شەنگال
مەزین سیلم عەلی ١٣ ساڵان خەڵکی گوندی تل قەسەب
شیڤیەن خەلەف سلێمان ١٣ ساڵان خەڵکی گوندی تل عوزێر
جیهان خێرۆ قەسیم ٢٠ ساڵان خەڵکی ناوەندی شەنگال
بەرفێ خەلەف فەرهۆ ٢٤ ساڵان خەڵکی ناوەندی شەنگال لەگەڵ دوو کوڕی
جیگەر جەلال خەلەف ٥ ساڵان
مەهدییە بشار قەسیم لە گوندی هەردان لەگەڵ دوو کچی
مەریا مەروان ئەلیاس
پێشتریش ژمارەیەکی زۆر لە ئێزدییەکان ئازادکرابوون و لەلایەن ماڵی ئێزدیانی عامودا-یەوە رادەستی ڕێکخراوەکانی شەنگال و خانەوادەکانیان کرا بوونەوە.
ک-ش