ته‌مه‌للی بۆ ئه‌ردۆغان: ئێمه لێره‌ین، تۆ ده‌بێ بڕۆی
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سه‌زای ته‌مه‌للی له وه‌ڵامی قسه‌كانی ئه‌ردۆغاندا ڕایگه‌یاند: «ئێمه لێره‌ین، تۆ ده‌بێ بڕۆی.»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سه‌زای ته‌مه‌للی له وه‌ڵامی قسه‌كانی ئه‌ردۆغاندا ڕایگه‌یاند: «ئێمه لێره‌ین، تۆ ده‌بێ بڕۆی.»
هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌زای ته‌مه‌للی له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا سه‌ردانی ناوچه‌ی تاتوان-ی سه‌ر به شاری به‌دلیسی كرد. ته‌مه‌للی له به‌رده‌م بینای هه‌ده‌په له ناوچه‌كه گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
«به كۆتایی هاتنی گۆشه‌گیری نادادپه‌روه‌ری كۆتایی دێت»
سه‌زای ته‌مه‌للی سه‌رنجی خسته سه‌ر مانگرتن له خواردن كه دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستی پێكردووه و به‌بیری خسته‌وه كه مانگرتنی هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) له‌یلا گیوڤه‌ن گه‌یشتووه‌ته ڕۆژی ١١٩هه‌مین.
ته‌مه‌للی ڕووی له ده‌وڵه‌تی تورك كرد و گوتی: «كۆتایی به گۆشه‌گیری بێنن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ كۆتایی پێ بێت. له‌یلا گیوڤه‌ن و سه‌دان زیندانیی زیندانه‌كان هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵانمان له هه‌نده‌ران له مانگرتندان. هه‌تا گۆشه‌گیری كۆتایی نه‌یه‌ت، بێ قانوونی قۆتایی نایه‌ت. بۆیه ئێمه ده‌ڵێین، له دژی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه با هه‌ر كه‌س ده‌نگی خۆی هه‌ڵبڕێت. به‌بێ كۆتایی هێنان به‌م نادادپه‌روه‌رییه ده‌روازه‌كانی وه‌ڵات نابنه‌وه. هه‌ر ڕۆژ نادادپه‌روه‌ری زیاتر ده‌بێت. بانگی ئێمه كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیری و كۆتایی هێنان به‌م ناقانوونی و نادادپه‌روه‌رییه‌یه.»
ته‌مه‌للی بۆ ئه‌ردۆغان: له سندووقه‌كاندا وه‌ڵامی خۆت وه‌رده‌گریه‌وه
ته‌مه‌للی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر هه‌ده‌په كرد. وه‌ڵامی قسه‌كانی ئه‌ردۆغانی دایه‌وه كه گوتبووی «لێره شوێنێك نییه به ناوی كوردستان، ئه‌وانه‌ی باسی كوردستان ده‌كه‌ن با لێره بڕۆن.» ته‌مه‌للی گوتی: «كورد و نه‌یارانی ئاكه‌په ناچنه هیچ شوێنێك و لێره ده‌مێننه‌وه. هه‌موو گه‌لانی توركیا وه‌ڵامێكی باشت ده‌ده‌نه‌وه. له ئه‌خلات گه‌ل پێكه‌وه ده‌ژی. تۆ ئاگات له‌مه نییه. له‌به‌رئه‌وه كورد، تورك، ئازه‌ری و گه‌لانی دیكه له سندووقه‌كاندا باشترین وه‌ڵامت ده‌ده‌نه‌وه. ئێمه لێره‌ین، ده‌بێ تۆ بڕۆی.»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی قه‌یوومه داگیركه‌ره‌كان ڕایگه‌یاند، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كۆتایی به‌و قه‌یوومانه بێنین. له تاتوان قه‌یووم نییه، به‌ڵام شاره‌وانییه‌كی خراپتر له قه‌یووم هه‌یه. ٣١ی ئادار كاتی ئه‌وه‌یه كه ڕزگارمان بێت له قه‌یوومه‌كان و شاره‌وانیی تاتوان.
سه‌زای ته‌مه‌للی ده‌رباره‌ی قسه‌كانی سه‌رۆكی ئاكه‌په ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه گوتبووی «ته‌مه‌للی كوردیش نییه»، گوتی: «كاتێك سوكایه‌تی به كه‌سایه‌تیی من ده‌كات، سوكایه‌تی به‌م گه‌له‌ش ده‌كات. ئه‌م گه‌له وه‌ك به‌رده‌ستی خۆی ده‌بینێت. ئێمه هاوڵاتیی ڕه‌سه‌نی ئه‌م گه‌له‌ین. ئێمه كوردین، توركین، ئه‌رمه‌نین. ئه‌گه‌ر شه‌رم نه‌كات تۆقی سه‌ریشمان ده‌پێوێت. له‌م وه‌ڵاته تۆ تاوان ده‌كه‌ی. تۆ گه‌لان به‌گژیه‌كدا ده‌كه‌ی. كۆتایی به‌مه بێنه. دابڕینی كوردان، دابڕینی تورك و ئه‌رمه‌نه‌كان ئازاری زۆر ده‌داته ئه‌م وه‌ڵاته. ئامۆژگاری من بۆ تۆ ئه‌وه‌یه بێده‌نگ بیت. هه‌ر نه‌بێ ٣ ڕۆژ بێ ده‌نگ به. بهێڵه با گه‌ل قسه بكات.» له كۆتاییدا ته‌مه‌للی گوتی، «هه‌ده‌په ئاینده‌ی ئه‌م وه‌ڵاته‌یه.»
«ئیسلام به‌كاردێنێت»
ئایه‌تووڵا ئاشتی نوێنه‌ری حه‌ره‌كه‌تی ئازادی له میتینگه‌كه‌دا گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی، ئاكه‌په ئیسلام به‌كاردێنێت بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك. سه‌راپ چاكماك و یه‌شیلته‌په كاندیدانی هه‌ده‌په بۆ هاوشاره‌داری ناوچه‌كه گوتیان، له‌گه‌ڵ گه‌ل پێكه‌وه شاره‌وانی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
s.m