ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌ڵمانیا ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی ده‌رباره‌ی په‌كه‌كه بڵاوكرده‌وه
ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌ڵمانیا له‌بری ئه‌وه‌ی كاری سیخووڕی به‌سه‌ر ڕژێمی ئه‌ردۆغان و ڕێكخراوه نازییه‌كان بكات، ڕێكخراوه‌كانی كوردان ده‌كاته ئامانج.
ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌ڵمانیا له‌بری ئه‌وه‌ی كاری سیخووڕی به‌سه‌ر ڕژێمی ئه‌ردۆغان و ڕێكخراوه نازییه‌كان بكات، ڕێكخراوه‌كانی كوردان ده‌كاته ئامانج.
ده‌زگه‌ی پاراستنی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی (ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌ڵمانیا) ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی په‌كه‌كه بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ده‌بێ زه‌خت و فشار له‌سه‌ر كوردان به‌رده‌وام بێت. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له هه‌ر چوار لای جیهان له دژی گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان مانگرتن له خواردن و خۆپیشاندان ساز ده‌كرێن.
ڕاپۆرته‌كه له چوارچێوه‌ی ستراتیژیی قه‌ده‌غه‌كردنی تێكۆشانی ئازادیی كورد ئاماده كراوه. هه‌رچه‌نده كه په‌كه‌كه له ئه‌ڵمانیا هیچ كارێكیش ناكات، به‌ڵام له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه: «په‌كه‌كه به‌هێزترین ڕێكخراوه له ئه‌ڵمانیا له‌نێو ڕێكخراوهبیانییه تووندڕه‌وه نائیسلامییه‌كان».
ده‌زگه‌كه كه ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری كۆلنه، ڕاپۆرته‌كه‌ی به‌م سه‌ردێڕانه بڵاوكردووه‌ته‌وه: «پشتی په‌رده‌ی شه‌ڕی كوردان»، «دامه‌زراندن، ئایدیۆلۆژی و ئامانجی په‌كه‌كه»، «په‌كه‌كه له ئه‌ڵمانیا و ئه‌ورووپا»، «قه‌ده‌غه‌كردنی ڕێكخراوه‌كان»، «به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌ورووپا»، «كاره‌كانی مێدیا» به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت»، «كاره‌كانی بۆ ڕای گشتی»، «په‌یوه‌ندیی نێوان په‌كه‌كه و گرووپه چهپهڕادیكاڵهكان»، «كاری لۆبی» و «پشتگیریی دارایی».
له ڕاپۆرته‌كه‌دا كه له ٤١ لاپه‌ڕه پێكهاتووه، به به‌رفره‌وانی باس له‌و ڕێكخراوانه ده‌كرێت كه به تۆمه‌تی «په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه» داخراون. تیایدا هاتووه، سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كاریی سه‌ر په‌كه‌كه ئه‌م ڕێكخستنه له ماوه‌ی ١٠ ساڵدا له‌نێو ئه‌ڵمانیا هێزی خۆی زیاتر كردووه. ده‌ستنیشان كراوه كه بابه‌تی سه‌ره‌كیی خۆپیشاندانه‌كانی په‌كه‌كه بارودۆخی ئۆجالان و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركن بۆ سه‌ر كوردان.
مێدیای كوردی كرده ئاماج
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ساڵانی ڕابردوودا هیچ ڕووداوێكی تووندوتیژی ڕووینه‌داوه، به‌ڵام هه‌واڵگری بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه په‌كه‌كه له ئه‌ڵمانیا وزه‌ی تووندوتیژی هه‌یه. له ڕاپۆرته‌كه‌دا زمانی ده‌وڵه‌تی تورك به‌كارهێنراوه و ڕێكخراوه كوردییه فه‌رمییه‌كان كراونه‌ته ئامانج كه له ئه‌ڵمانیا كار ده‌كه‌ن. هه‌واڵگریی ئه‌ڵمانیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه په‌كه‌كه زۆر ئامرازی مێدیایی به‌كاردێنێت و هه‌ریه‌كه له ڕۆژنامه‌ی یه‌نی ئۆزگور پۆلتیكا، ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) و ستێرك تی ڤی كردووه‌ته ئامانج.
هه‌ر له ڕاپۆرته‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه ڕۆژنامه‌ی یه‌نی ئۆزگور پۆلتیكا له لایه‌ن په‌كه‌كه ده‌رده‌چێت. ده‌رباری كه‌ناڵی كوردیی ستێرك تی ڤی كه له نه‌رویج وه‌شان ده‌كات ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه «پڕوپاگه‌نده بۆ په‌كه‌كه ده‌كات».
ده‌رباره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فورات كه ناوه‌نده‌كه‌ی له هۆڵندایه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه «له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ئاگاداركردنه‌وه‌ی په‌كه‌كه» به تۆڕێكی په‌یامنێران له توركیا، عێراق، ئێران، سووریا و وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا كار ده‌كات. هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه كه ئاژانسه‌كه به زمانه‌كانی كوردی، توركی، ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی، ڕووسی، ئیسپانی، عه‌ره‌بی و فارسی وه‌شان ده‌كات.
هاوپشتیی ئه‌ڵمانه‌كان هه‌واڵگری نیگه‌ران كردووه
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ١٥ی شوبات، ٢١ی مارس، ٤ی نیسان، ١٥ی ئاب، فێستیڤاڵی مانگی ئهیلوول، ٩ی تشرینی یه‌كه‌م، ٢٢ی تشرینی دووه‌م و ٢٧ی تشرینی دووه‌م وه‌ك «ڕۆژمێری ساڵانه‌ی په‌كه‌كه» ده‌ستنیشان كراون. هه‌روه‌ها هێزهچهپهكان و پارتیی چه‌پ كراونه‌ته ئامانج.
دیاره كه هه‌وڵه‌كانی پارتیی چه‌پ بۆ پشتیوانی كردن له گه‌لی كورد، هه‌واڵگریی ئه‌ڵمانیای نیگه‌ران كردووه. ده‌زگه‌كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه په‌كه‌كه هه‌وڵ ده‌دات له ڕێی پارتیی چه‌پ-ه‌وه كه فراكسیۆنی هه‌یه له په‌رله‌مانی فیدڕال، سیاسه‌تی خۆی بڵاوبكاته‌وه.
له به‌شی «ئه‌نجام»ی ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، «په‌كه‌كه له توركیا كاری تێرۆریستی ده‌كات و به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر په‌كه‌كه له ئه‌ڵمانیا، له وه‌ڵات و هه‌رێمه‌كانی ئه‌ڵمانیا له لایه‌ن ده‌زگه‌ی پاراستنی ده‌ستوور چاودێری ده‌كرێت.»
ئایا ڕاپۆرته‌كه له لایه‌ن یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی تورك ئاماده كراوه؟
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی پاراستنی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی هانس-گیۆرگ ماسن دوای ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی دیمه‌نی هێرشه نهژادپهرستییهكهی شاری شێمنیتس گوتبووی «له‌وانه‌یه دیمه‌نی ساخته بێت» له كاره‌كه‌ی دوورخرابوویه‌وه و تۆماس هالدنڤانگ له شوێنی ئه‌و دانرابوو. سینان سه‌له‌ن و میشائیل نیمایه‌ر-یش بوونه جێگری هالدنڤانگ. سه‌رنجڕاكێشه كه سه‌له‌ن دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی به هاوكاری كردنێكی چالاكانه كرد له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌ردۆغان، ئه‌و به‌رپرسایه‌تییه‌ی پێدرا.
سه‌له‌ن كه له دیداره‌كانی نێوان توركیا و ئه‌ڵمانیادا له ساڵی ٢٠١٥ به‌دواوه ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت، كانوونی دووه‌می ٢٠١٦ دوای كۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژكاریی ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په و حكوومه‌تی مێركڵ، بوو به نوێنه‌ری ئه‌ڵمانیا له میكانیزمی «تێكۆشانی هاوبه‌ش له دژی تێرۆر»دا. ئه‌و میكانیزمه‌ی بۆ ڕێكخستنی كاری هاوبه‌شی هه‌ردوو وه‌ڵات له دژی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد و بزووتنهوهچهپهكانی توركیا خرایه‌گه‌ڕ.
s.m