لە بەرواری ١١ی ئەیلولدا لە ناوچەی شاخێی شاری وان هەر یەک لە سەروەت تورگوت و عوسمان شیبان دەستگیر کران و دوای دوو رۆژ لە نەخۆشخانە بینرانەوە و دواتر ئاشکرا بوو کە لە هەلیکۆپتەر خراونەتە خوارەوە. دوای ٢٠ رۆژ لە مانەوە لە نەخۆشخانە سەروەت تورگوت بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
لەبارەی ئەم کردەوە نامرۆڤانە و دڕندانەیەی سەربازانی سوپای فاشیستی تورک، پارێزگاری وان لێدوانێکی بڵاو کردبووەوە و وتبووی، "لە شاخەوە بەربوونەتەوە". ئەمە لە کاتێکدایە کە لە راپۆرتی عوسمان شیباندا باس لەوە کراوە کە لە هەلیکۆپتەر خراوەتە خوارەوە.
کاتێک سەروەت تورگوتیان رەوانەی نەخۆشخانە کردبوو، ئاگای لە خۆی نەبووە، بۆیە ئیفادەی وەرنەگیرابوو. بەڵام ئەم رووداوەیان وەکو ئەوەی لە "شاخ بەربووەتەوە" تۆمار کرابوو.
لە راپۆرتەکەی تورگوتدا لە بەرواری ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا ئاماژە بەوە کرابوو کە گوایا لە شوێنێکی بەرزەوە کەوتووەتە خوارەوە و لە بارەی شێوازی کەوتنەکەیەوە هیچ وردەکاریەک نەخرابووەروو.
دوای ئەوەی پارێزگار وتی، 'لە شاخ بەربووەتەوە' نەخۆشخانەی پەروەردەی و لێکۆلینەوە-ی وان لە بارەی سەروەت تورگوتەوە لە بەرواری ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠ دا راپۆرتەکەی دەستکاری کرد و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە 'لە شاخ بەربووەتەوە'.
بەم شێوەیەش هەوڵ دەدەن ئەو کردەوە دڕندانەیەی سەربازانی سوپای فاشیستی تورک بشارنەوە.
ز.ش