دوێنێ مه‌دالیای به ئه‌ڤره‌ن دا، ئه‌مڕۆش فه‌ڕشی سوور بۆ ئه‌ردۆغان ڕاده‌خا
ڕۆژنامه‌وان په‌روه‌ر یاش له‌م نووسینه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه ده‌یان ساڵانه‌كه‌ی نێوان و توركیا و ئه‌ڵمانیا و به‌رژه‌وه‌ندییه چه‌په‌ڵه‌كانیان.
ڕۆژنامه‌وان په‌روه‌ر یاش له‌م نووسینه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه ده‌یان ساڵانه‌كه‌ی نێوان و توركیا و ئه‌ڵمانیا و به‌رژه‌وه‌ندییه چه‌په‌ڵه‌كانیان.
په‌یوه‌ندییه سیاسی، سه‌ربازی و ئابوورییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمان له ماوه‌ی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا به‌رفره‌وانتر بوون. ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمان كه خۆی ئاماده ده‌كات فه‌ڕشی سوور له‌به‌ر پێی ئه‌ردۆغان ڕابخات، پێشتریش مه‌دالیای دابوو به ڕێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی كوده‌تای ١٢ی ئهیلوول كه‌نان ئه‌ڤره‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی به كوده‌تای ١٢ی ئه‌یلوولی ١٩٨٠ باكووری كوردستان و توركیا بوونه زیندانێكی سهردانهخراو و مافه‌كانی مرۆڤ و به‌ها گه‌ردوونییه‌كان پێشێل كران، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌ورووپا و ئه‌نقه‌ره تێكچوون.
هه‌ر له دوای كوده‌تای فاشیستی ١٢ی ئهیلوول، به‌به‌شداریی ڕێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی گهورهجهنهڕاڵ كه‌نان ئه‌ڤره‌ن و جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی میللی ڕۆژی ١٦ی ئهیلوول كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی سازكرا و بڵاوكراوه‌یه‌ك خوێنرایه‌وه. سه‌ره‌ڕای ڕووه فاشیستانهكهی كوده‌تاكه، له بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتبوو، «په‌یوه‌ندی و هاریكاریی ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ورووپا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌رده‌وام ده‌بێت.» چونكه سه‌ركێشه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه دڵنیابوون له‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پشتگرییان ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌ی ١٦ی ئه‌یلوولی ١٩٨١ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا كاتێك گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕژێمی ١٢ی ئهیلوول كرا، نوێنه‌رانی ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌كی ڕاشكاوانه گوتیان له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی دیموكراتی بۆ توركیا كوده‌تا كراوه. هه‌ندێك وه‌ڵاتی دیكه كه فه‌ڕه‌نسا، دانمارك و هۆڵندا پێشه‌نگایه‌تیی ده‌كردن، له دژی پشتگیری كردن له كوده‌تای سه‌ربازی وه‌ستانه‌وه. ویستیان په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره بپچڕێنرێن.
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له دوای گفتوگۆیه‌كی دوور و درێژ نه كوده‌تای ١٢ی ئه‌یلوولی شه‌رمه‌زار كرد و نه هه‌ڵوێستێكی وه‌های پیشاندا كه به‌ته‌واوی پشتگیری له ئه‌نجومه‌نه سه‌ربازییه‌كه بكات. به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتییه‌كه ڕایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره به‌بێ كێشه به‌رده‌وام ده‌بن. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا هاتبوو، «له‌به‌رئه‌وه‌ی حكوومه‌ته سه‌ربازییه‌كه دڵنیایی دا كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا دیموكراتی به‌رقه‌رار ده‌كات و به ڕێزدارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات، ئه‌و په‌یمانانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره هه‌ن، ناپچڕێنرێن.»
ئه‌مه به‌و واتایه ده‌هات كه ئه‌ورووپا ڕێی بۆ ڕژێمی كوده‌تای سه‌ربازی كردووه كه له توركیا و باكووری كوردستان كاری تێرۆریستانه بكات. ئه‌مه به واتای ڕێگه‌پێدانی جیهانی ڕۆژئاوایه به كرده‌وه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی له زیندانه‌كان، كوشتن و كۆمه‌ڵكوژی.
هه‌ر وه‌ك چۆن ئێستاش له به‌رانبه‌ر كرده‌وه‌كانی ڕژێمی ئه‌ردۆغان لێدوان ته‌نیا له لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌درێت، ئه‌و كاته‌ش په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به‌رده‌وام بانگه‌وازی وه‌های ده‌كرد: «كاتی ده‌ربازبوون بۆ دیموكراتی ده‌ستنیشان بكه‌ن.»، «ژیانی سیاسه‌تمه‌داران بپارێزن.» و «ئازادی به گرینگییه‌وه ببینن.»
ئه‌ڵمانیا به‌ر له هه‌ر كه‌س دانی به ڕژێمی ١٢ی ئهیلوول دانا
ئه‌و كاته، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌شی نه‌وه‌ستاند كه به ئه‌نقه‌ره ده‌درا. بۆ نموونه، ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا له حوزه‌یرانی ١٩٨١دا بڕیاری دا كه قه‌رز و هاریكاریی مادی به گوژمه‌ی ٦٠٠ ملیۆن ECU (پاره‌ی ئه‌و كاته‌ی ئه‌ورووپا) به توركیا بدرێت. ئه‌و پڕۆژه و په‌یمانانه‌ی كه به‌ر له كوده‌تاكه له‌نێوان ئه‌نقه‌ره و بڕۆكسل ئیمزا كران، دوای ١٢ی ئهیلوول-یش یه‌ك به یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كران. له‌به‌رئه‌وه‌ی له دوای كوده‌تا قه‌یرانی ئابووری ڕووبه‌ڕووی توركیا بووبوویه‌وه، به‌و مه‌به‌سته‌ی ڕژێمه‌كه نه‌ڕووخێت، پێویستی به پاره هه‌بوو.
له ئه‌نجامی فشاری په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، له مارسی ١٩٨٢دا پڕۆسه‌ی هاوبهشهكی له‌گه‌ڵ توركیا وه‌ستێنرا و بڕیار درا كه پشتگیریی دارایی ببڕدرێت. له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، ئه‌ڵمانیا وه‌ك یه‌كێك له وه‌ڵاته پێشه‌نگه‌كانی ئه‌ورووپا ده‌ستی به ڕۆڵگێڕان كرد. چونكه یه‌كه‌م حكوومه‌تی ئه‌ورووپا كه دانی به ڕژێمی ١٢ی ئهیلوول دانا حكوومه‌تی بۆن (ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا) بوو. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا هانس دیتریش گهنشهر ڕۆژی ٥ی تشرینی دووه‌می ١٩٨١ چوو بۆ ئه‌نقه‌ره.
په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕژێمی ١٢ی ئهیلوول سه‌ره‌ڕای فشاری ڕای گشتی و ڕه‌خنه‌كانی مێدیای ئه‌ڵمان به‌رده‌وام بوو. ئه‌و دۆستایه‌تییه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی توركیا ده‌كرا، له ئاستێكی وه‌هادا بوو كه په‌یمانه‌كانی پاراستنی په‌نابه‌ری سیاسییشیان پێشێل ده‌كرد. ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌ڵمان (BND) ساڵی ١٩٨٣ زانیاری ته‌واوی به ئه‌نقه‌ره دا ده‌رباره‌ی ئه‌و پهنابهرهسیاسییانهی كه به‌هۆی كوده‌تاوه هه‌ڵاتوون و ڕوویان له ئه‌ڵمانیا كردووه.
دۆخێكی سه‌یری هاوشێوه‌ی لیسته‌كانی میت (ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی تورك)ه كه ساڵی ڕابردوو بوو به ڕۆژه‌ڤی ئه‌ڵمانیا و له بڕیارێكی دادگه‌ی هه‌رێمی به‌رلین-یشدا ئاشكرا بوو. دادگه ئه‌م بڕیاره‌ی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی په‌نابه‌رێك ئاشكرا كردبوو كه له ده‌ستی ڕژێمی ١٢ی ئهیلوول هه‌ڵاتبوو و كانوونی یه‌كه‌می ١٩٨٢ په‌نای بۆ ئه‌ڵمانیا هێنابوو.
ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی مه‌سیحییه دیموكراته‌كان به ڕێبه‌رایه‌تیی سه‌رۆك وه‌زیر ههملووت كۆهل كه ساڵی ١٩٨٢ دامه‌زرا و ١٥ ساڵ ئه‌ڵمانیای به‌ڕێوه‌برد، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕژێمی ١٢ی ئهیلوول به‌ره‌و پێشتر كرد. هه‌ر وه‌ك چۆن حكوومه‌تی مێركڵ ئێستا ده‌یكات، ئه‌و كاته‌ش حكوومه‌تی كۆهل به سوودوه‌رگرتن له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌ندامه‌تیی له ناتۆ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاریكاری ڕژێمی ئه‌نقه‌ره‌ی ده‌كرد. به‌ڵام ڕای گشتی و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌ڵمان له‌مه نیگه‌ران بوون.
په‌رله‌مانتاری پارتی سه‌وز دیرك شنایده‌ر كه له دانیشتنی تایبه‌تی په‌رله‌مانی فیدڕاڵ‌دا له ٢٤ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٨٤ قسه‌ی كرد، گوتی: «هه‌موو ئه‌و هاوكارییانه‌ی كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ له چوارچێوه‌ی ئه‌ندامه‌تیی ناتۆ-دا ده‌یداته توركیا، له دژی گه‌لی كورد به‌كارده‌هێنرێت. پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌شكه‌نجه له توركیا به به‌رنامه‌ی توندوتۆڵ ده‌كرێن.»
له دژی تێكۆشانی چه‌كداری كه به پێشه‌نگایه‌تیی په‌كه‌كه له ١٥ی ئابی ١٩٨٤ له كوردستان ده‌ستی پێكرد، حكوومه‌تی بۆن (ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا) له ته‌ك ئه‌نقه‌ره ده‌وه‌ستا. ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا بۆ سه‌ركوتكردنی تێكۆشانی ئازادیی گه‌لی كورد به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاریكاریی سه‌ربازی و سیاسیی ئه‌نقه‌ره‌ی ده‌كرد. ساڵی ١٩٨٥ سه‌رۆك وه‌زیر ههلمووت كۆهل، ساڵی ١٩٨٦-یش سه‌رۆك كۆمار ڕیچارد فۆن ڤایتسزاكه چوون بۆ ئه‌نقه‌ره به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕژێمی ١٢ی ئهیلوول.
گه‌ل هێلكه‌بارانی ئه‌ڤره‌نی ده‌كرد، ئه‌ڵمانیاش مه‌دالیای پێده‌دا
هه‌ر وه‌ك چۆن ئێستا ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌ردۆغان، به‌ر له ٣٠ ساڵیش له پاییزی ١٩٨٨دا ئاماده‌كارییه‌كی هاوشێوه ده‌كرا. دێمۆكرات، چه‌په‌كان و پارته سیاسییه‌كانی ئه‌ڵمانیا، ڕێكخراوه‌كانی كۆچبه‌رانی كوردستان و توركیا به‌و مه‌به‌سته‌ی له شاری بۆن (پایته‌ختی ئه‌و كاته‌ی ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا) به مه‌ڕاسیمی ده‌وڵه‌ت پێشوازی له كه‌نان ئه‌ڤره‌ن نه‌كرێت و نه‌یه‌ته ئه‌ڵمانیا، خۆپیشاندانیان ساز كرد.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا هێرشی كرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران، ده‌ستگیری كردن و ئه‌و پۆستهرانهشیان قه‌ده‌غه كرد كه سه‌رنجیان ده‌خسته سه‌ر ڕووی كودهتاكاریی كه‌نان ئه‌ڤره‌ن. سه‌ره‌ڕای خۆپیشاندان و فشاری ئۆپۆزسیۆنیش، ڕێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ١٢ی ئهیلوول كه‌نان ئه‌ڤره‌ن ڕێكه‌وتی ١٧ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٨٨ له شاری بۆن له لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار ڕیچارد فۆن ڤایتسزاكه له‌سه‌ر فه‌ڕشی سوور پێشوازی لێ كرا. ئه‌ڤره‌ن ئه‌و ڕۆژه هه‌وڵی ده‌دا سڵاو له نه‌ته‌وه‌په‌رستانی تورك بكات كه له به‌رده‌م شاره‌وانیی بۆن كۆبووبوونه‌وه. له‌و كاته‌دا گرووپێك ئیدانه‌یان كرد و پێیان گوت «لێره بڕۆ فاشیست».
چه‌ند هێلكه‌یه‌ك كه خۆپیشانده‌ران دهیانهاویشتن، به ئه‌ڤره‌ن كه‌وتن. پۆلیسی ئه‌ڵمانیاش به‌تووندی مامه‌ڵه‌ی كرد و خۆپیشانده‌رانی ده‌ستگیركردن. به‌ڵام شتێكی سه‌یر و سه‌رنجڕاكێشه؛ كاتێك ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا مه‌دالیای ده‌دا به ڕێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی فاشیست، گه‌لی ئه‌ڵمان به هێلكهبارانكردن پێشوازی لێ ده‌كرد. كه‌نان ئه‌ڤره‌ن هه‌تا ٢١ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٨٨ له ئه‌ڵمانیا مایه‌وه. سه‌رۆك كۆمار هێمای شایه‌نبوونی باڵا كه به ڕێبه‌ر و سه‌رۆكی وه‌ڵاتان ده‌درا، پێشكه‌شی ئه‌ڤره‌نی كرد.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌ڵمان كه له ناڕه‌زایه‌تیی ڕای گشتی ده‌ترسان، به‌خشینی مه‌دالیاكه‌یان به ڕێبه‌رێكی كودهتاكار له مێدیاكان شارده‌وه. وێنه‌ی پێشكه‌شكردنی مه‌دالیاكه كه به‌بێ مه‌ڕاسیم به‌ڕێوه‌چوو، ده‌بوایه دواتر كه‌وته ده‌ستی مێدیاكان. ئه‌ڤره‌ن كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به مه‌ڕاسیمێك پێشوازی لێكرا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیر كۆهل وێنه‌ی گرت، به ئیمزاكردنی چه‌ند په‌یمانێك و وه‌رگرتنی پشتگیریی به‌هێز گه‌ڕایه‌وه ئه‌نقه‌ره.
دوای ئه‌وه‌ی پشتیوانییه‌كی زۆری ڕژێمی ١٢ی ئهیلوول كرا، هه‌واڵگریی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی فاشیست ته‌ونی خۆی له ئه‌ڵمانیا به‌رفره‌وانتر كرد. كه‌ناڵی فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمان (ARD) له به‌رنامه‌یه‌كی «پانۆراما»دا كه ٣ی نیسانی ١٩٩٠ بڵاوكرایه‌وه، به به‌ڵگه ئاشكرای كرد كه له‌ژێر چه‌تری ١٣ كونسوڵخانه و باڵیۆزخانه‌ی بۆن به ناوی دیپلۆماتكار ٣٠ سیخووڕی میت كار ده‌كه‌ن.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌ڵمان فشاریان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ١٥ كارمه‌ندی تورك كه ئاشكرابوو سیخووڕی میتن، بۆ توركیا بگه‌ڕێنرێنه‌وه. به‌ڵام توركیا ٤ سیخووڕی خۆی كشانده‌وه. ئه‌و ته‌ونه‌ی كه هه‌واڵگریی تورك له ساڵانی كۆتایی ١٩٨٠ داینا، ئه‌وه‌نده به‌رفره‌وان بوو كه نه‌توانرێت سه‌ركوت بكرێت. سه‌رۆك وه‌زیری هه‌رێمی شتوتگارت و هامبۆرگ له دژی سیخووڕه‌كانی توركیا ده‌ستیان به جموجۆڵ كرد و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ١٥ له‌و كه‌سانه كرایه‌وه. به‌ڵام دۆسیه‌كانیان هاوشێوه‌ی زۆر دۆسیه و دادگه‌یی كردنی دیكه دژی سیخووڕه‌كانی میت، داخران.
s.m