ده‌وڵه‌تی توركیا له ڕێی به‌نداو و ناوه‌نده‌كانی هایدرۆئه‌له‌كتریك (HES) جوگرافیای كوردستان خرا ده‌كات. سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیش حكوومه‌تی ئاكه‌په هه‌وڵ ده‌دات مێژوو، میراتی كولتووری و سرووشتی كوردستان له‌ناوببات. یه‌كێك له‌و كارانه‌ی ئاكه‌په دروستكردنی به‌نداوێكه له فارقینی سه‌ر به ئامه‌د. كاركردن بۆ دروستكردنی به‌نداوه‌كه ساڵی ٢٠٠٩ له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی گاپ (GAP) ده‌ستی پێكرد و ٨٠%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه. به‌نداوه‌كه له ناوه‌ندی هایدرۆئه‌له‌كتریك و ٢٣ ده‌زگه‌ی ئاودان پێكدێت و له ماوه‌ی ٢ ساڵدا پڕ له ئاو ده‌بێت. به‌نداوه‌كه‌ی فارقین كه ١٧٥،٥ مه‌تر به‌رزه، له دوای به‌نداوی ئه‌تاتورك گه‌وره‌ترین به‌نداوی توركیایه. به‌نداوی ئلسووی حه‌سكێف كه سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژ به دروستكردنی، هێشتا كاری تێدا ده‌كرێت و ٩٥%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه. ئه‌ندامی پلاتفۆڕمی پاراستنی حه‌وسه‌ل گونه‌ر یانلچ ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بۆ ANF دوا و ده‌ستنیشانی كرد كه ده‌وڵه‌تی توركیا له ساڵی ١٩٤٠ به‌دواوه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته ئه‌منییه‌كاندا له هه‌رێمی كوردان به‌نداو دروست ده‌كات.
یانلچ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له چوارچێوه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌دا به ناوی پڕۆژه‌ی گاپ هه‌تا ئێستا پلان بۆ دروستكردنی ١١ به‌نداوی گه‌وره‌ی ئه‌منی دانراوه.
«بێگومان بۆ تێگه‌یشتن له‌م پڕۆژه‌یه، پێویسته سیاسه‌ته ئه‌منییه‌كان، ئاو، كشتوكاڵ و وزه‌ی توركیا هه‌ڵسه‌نگێندرێن. هه‌م له‌پێناو باڵاده‌ستی له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه، هه‌م له‌پێناو بڕینی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆچبه‌ركردنی خه‌ڵك، ده‌ستیان به دروستكردنی به‌نداوی گه‌وره كرد.»
یانلچ هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه نموونه‌ی سه‌ره‌تای به‌نداوه ئه‌منییه‌كان له شاره‌كانی كوردستان، به‌ناوی كەبانێ له خارپێت و گوتی: «گه‌لی ئه‌م هه‌رێمه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ته‌با نییه. له هه‌ر شوێنێك كه ئه‌و كوردانه‌ی سه‌ر بۆ ده‌سه‌ڵاتداره‌تی دانانه‌وێنن هه‌یه، له‌وێ به‌نداو دروست ده‌كرێن و له ڕێی به‌نداوه‌كان هه‌وڵ ده‌درێت ناچاری كۆچ بكرێن.»
٥٠ گوند ژێر ئاو ده‌كه‌ون
گونه‌ر یانلچ باسی له‌وه كرد كه ئه‌و به‌نداوه‌ی له فارقین دروست ده‌كرێت، دووه‌مین گه‌وره‌ترین به‌نداوی هه‌رێمه‌كه‌یه و به‌هۆیه‌وه دۆڵی گۆده‌رنه‌ی مێژوویی له‌نێوان ناوچه‌كانی فارقین، پاسوور و هه‌زرۆ ژێر ئاو ده‌كه‌وێت. گوتیشی: «ئه‌م هه‌رێمه و ٥٠ گوند كه میوانداره‌تی بۆ میراتی مێژوویی ده‌كات، به‌هۆی به‌نداوه‌كه ژێر ئاو ده‌كه‌ون. یانلچ به‌بیری خسته‌وه كه خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه ناچار ده‌كرێن كۆچ بكه‌ن.»
هۆشمه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی ناهێڵدرێت
گونه‌ر یانلچ گوتی: «ئامانجێكی دیكه‌ی دروستكردنی به‌نداوه‌كه‌ی فارقین له‌ناوبردنی ئه‌و بیره‌وه‌ری، گۆڕ و ته‌ختانه‌یه كه له سه‌رده‌می نیۆلۆتیكه‌وه ماونه‌ته‌وه. به هۆی ئه‌م به‌نداوه له بواری ژیاندا زۆر گیای ناوازه، به‌راز، ڕێوی و بزنه‌كێوی ژێر ئاو ده‌كه‌ون. ده‌ستنیشانیشی كرد كه دۆڵی گۆده‌رنه له هه‌موو لایه‌كه‌وه ئامانجی سه‌رمایه‌دارانه و ئه‌و به‌نداوانه‌ی كه دروستیش ده‌كرێن ئه‌نجامێكی سیاسه‌تی سه‌د ساڵه‌ی له‌ناوبردنی هۆشی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پلاتفۆڕمی پاراستنی حه‌وسه‌ل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، گه‌لی گۆده‌رنه، نه‌والی سۆنده، چه‌می هۆلادا و حه‌سكیف به‌هۆی به‌نداوه‌كه ژێر ئاو ده‌كه‌ون. گوتیشی: به‌م شێوه‌یه هه‌وڵ ده‌درێت مێژووی كۆمه‌ڵگه و هۆشمه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناوببرێت و جه‌ماوه‌رێكی هاوئاواز كه سه‌ر له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره‌تی دابنه‌وێنێت بئافرێندرێت.
s.m