دەنگێکی چیایی؛ ژیان کۆچەر
ژیان کۆچەر بە بڕیار و دڵسۆزیی خۆی کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر هەڤاڵەکانی خۆی دروستکردووە. ژیان کۆچەر رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بەشداری ریزەکانی ئازادی بووە.
ژیان کۆچەر بە بڕیار و دڵسۆزیی خۆی کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر هەڤاڵەکانی خۆی دروستکردووە. ژیان کۆچەر رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بەشداری ریزەکانی ئازادی بووە.
کاتێک بەرەو ئەشکەوتی برینداران یەکێک لە چیا زۆر گەورەکانی زاپ دەڕۆیشتم، دەنگێک منی بەرەو شەوەرێیەک برد. هەندێک دواتر بینیم، دوو گەریلای ژن لە گەرمای نیوەڕۆدا لەسەر کانییەکی سارددا گۆرانییان دەچڕی. بە حەماسەتێکی زۆرەوە سڵاوم لە گەریلا ژیان و ئاڤێستا کرد. دوای کەمێک قسەکردن تێگەیشتم، کە ئەمان بۆ پێشڕەویی ئێمە هاتوون بۆ ئێرە و چاوەڕێمانن.
کاتێک لێم پرسین "ئەو گۆرانییەی تۆزێک لەوە پێش کێ دەیوت" گەریلا ژیان کەمێک شڵەژا. ئەو مرۆڤە چیایانە، کە بەکامێرا رانەهاتبوون، سەرەتا هەندێک شەرم دەکەن. دوایی ژیان قبوڵیکرد، کە گۆرانیی "یان مرن یان دیاربەکر" بچڕێت.
ژیان کۆچەر، بە هەڵوێستێکی دڵسۆزانە و سەیرکردنی شەرمانانە وەڵامی پرسیارەکانی دەدامەوە و بەمشێوەیە باسی چیاکانی ئازادیی کرد، "لە بۆتان لە ناو بنەماڵەیەکى کۆچەردا لە دایکبووم. من جارنەجار گەریلام دەبینی. هەڵوێست و قسەکردنیان زۆر سەرنجی رادەکێشام. باسی چیرۆکەکانی چیای بۆتانیان بۆ دەکردین. من زۆر تامەزرۆی ئەوێ بووم و دەمخواست بەشداری ریزەکانیان ببم. لە ساڵی ٢٠١٤دا من بەشداری ریزەکانی ئازادی بووم. من هاوڕێیەتیی پەکەکە، مێژووی کوردستان، مێژووی جیهان، مێژووی پەکەکە، هەڤاڵێتی چیاکان و بە کورتی خۆم لە چیاکاندا دۆزییەوە.
ژیان لە چیاکاندا هیچ رۆژێکی لە رۆژێکی تر ناچێت. من خوێندن و نووسینم نەدەزانی، لە چیاکاندا هەڤاڵەکانم منیان فێری خوێندن و نوسین کرد. کاتێک من ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆم خوێند، من زۆرتر و باشتر حەزم لە ژیان و تێکۆشان کرد. لە ماڵەوە من دەمبیست، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چی بەسەر گەنجان و گەلدا دێنێت. بە خوێندنی ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ و کاتێک پەیوەستبوونم بە چیاکانەوە بەهێزتر بوو، ئیدی توانیم هەموو ترسەکانی خۆم بشکێنم. ئیدی لە هیچ کەس و لە هیچ شتێک ناترسم. من هێزی خۆم دۆزییەوە و دەزانم بۆ چی شەڕ دەکەم".
گەریلا ژیان بە هەڵوێستە پێداگرانە و بە بڕیارەکانی و دڵسۆزییەکەى، کاریگەرییەکى گەورەی لەسەر هەڤاڵەکانی خۆی دروستکردبوو بووبوو بە فەرماندەیەکی پێشەنگی گەریلا. ژیان کە بە کار و کردەوەکانی دەناسرێتەوە، لەسەر شێوازی گەریلایەتیی سەردەمی نوێ، بووە بە گەریلایەک، کە خۆی بە باشی پێشخستووە.
ژ.ت