سوپای تورکیا ٣ڕۆژە لە جوودی سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنی سەربازییە

سوپای تورکیای داگیرکەرماوەی ٣ڕۆژە لە چیای جوودی سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنی سەربازییە.

سەرچاوە هەرێمییەکان بەئاژانسی هەواڵی فورات-یان راگەیاندووە چەند تیمێکی تایبەتی سوپای داگیرکەری تورکیا لە گوندی ڕەمۆی سەربە هەرێمی چیای جوودی لە ناوچە ودەشتاییەکانی شڕنەخ دەستیان کردووە بەئۆپەراسیۆنی سەربازیی.

ڕاگەیەنرا کە ئۆپەراسیۆنەکە ٣ڕۆژە دەستیپێکردووە و چەندین کەس بە جلی مەدەنییەوە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەلەدا دەکەن.

ک-ش