سوپای تورکی داگیرکەر ئاگری بەردایە دارستانەکانی لیجەى ئامەد

سوپای تورکی داگیرکەر بە ناوی ئۆپراسیۆنەوە ئاگری بەردایە دارستانەکانی ناوچە شاخاوییەکانی لیجەی ئامەد.

بەپێی زانیارییەکان، ناوچە دارستانییەکانی گوندی هۆرسەلێ و دەورووبەری، کە سەر بە ناوچەى خۆسۆرن لە لیجەى ئامەد، ئێوارەی  یەکشەممە لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە ئاگریان تێبەردرا.

لە کاتی ئۆپراسیۆندا ئاگرتێبەردانی دارستانەکان لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکان و کۆپتەرەکانی سوپای تورکی داگیرکەرەوە ئەنجامدرا.

ئەو ئاگرە لە دوێنێ ئێوارەوە تاوەکو ئێستا بەردەوامە و رێگا نادرێت ئاگرەکە بکوژێندرێتەوە.

ژ.ت