سێیەمین فێستیڤاڵی شەهید گەنجۆ ئەمڕۆ لە دوکان بەڕێوە دەچێت
فێستیڤاڵی شەهید گەنجۆ لە سەیرانگای دووکان سەرجەم ئامادەکارییەکانی تەواو بووە و ئەمڕۆ کات ژمێر ١١ دەستپیدەکات.
فێستیڤاڵی شەهید گەنجۆ لە سەیرانگای دووکان سەرجەم ئامادەکارییەکانی تەواو بووە و ئەمڕۆ کات ژمێر ١١ دەستپیدەکات.
فێستیڤاڵی کلتوری شەهید گەنجۆ حەسەکە بە پێشەنگایەتیی ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێزەوە رێکدەخرێت، بڕیارە کاتژمێر ١١ ئەمڕۆ لە سەیرانگەی دووکان دەست پێبکات و تا ئێوارە بەردەوام دەبێت.
لە ئێستاتدا ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجان لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ڕوویان کردووەتە گۆرەپانی فێستیڤاڵ و بڕیارە ئەمڕۆ لە فیستیڤاڵەکەدا بەرهەم و هونەری جیاوازی سەرجەم ناوچەکانی باشووری کوردستان نمایش بکرێت، کە سەرجەمی لە لایەن گەنجانی بەشداربووە ئامادەکراوە.
فێسیڤاڵی شەهید گەنجۆ فێستیڤاڵیکی کلتوری ساڵانەیە، کە لە لایەن ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێزەوە رێکدەخرێت. فێستڤاڵەکە بەناوی شەهیدێکی گەنجی باشووری کوردستانەوە ناونراوە (فێستیڤاڵی شەهید گەنجۆ حەسەکە).
ژ.ت