گەنجان بۆ شەهیدانی شیلادزێ سرودێکیان تۆمار کرد
ئەمڕۆ چلەی شەهیدانی بادینان بوو، کە ١٩ی مانگی ڕابردوو پێنج کەس بە بۆردوومانی دەوڵەتی تورک شەهیدبوون، بەم بۆنەیەوە گەنجانی شارەدێی شیلادزێ لەسەر ئەرکی خۆیان سرودێکیان بۆ شەهیدان تۆمارکرد.
ئەمڕۆ چلەی شەهیدانی بادینان بوو، کە ١٩ی مانگی ڕابردوو پێنج کەس بە بۆردوومانی دەوڵەتی تورک شەهیدبوون، بەم بۆنەیەوە گەنجانی شارەدێی شیلادزێ لەسەر ئەرکی خۆیان سرودێکیان بۆ شەهیدان تۆمارکرد.
ئەم سرودەی بۆ شەهیدان ئامادەکراوە، پەیبەر پەنابەر شیعر و ئاوازەکەی بۆ داناوە و دەڵێت، لەسەر ئەركی خۆیان سرودیان بۆ شەهیدەكانی شێلادزێ بەرهەمهێناوە و ئەمڕۆ لە چلەکەیدا بڵاویان کردەوە.
پەیبەر بە ڕۆژنیوزی وت: کۆمەڵکوژی دژی گەلی ئێمە لەلایەن توركیاوە بەردەوامە، داوا لە كومەڵگای نێودەوڵەتی دەکەم ئەم کۆمەڵکوژی و هێرشانەی تورکیامان لەسەر بووستێنن.
ف.ق