فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەی مەتینا و زێ-یان بۆردومانکرد

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا هەرێمەکانی مەتینا و زێ-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد. هەپەگە ڕایگەیاند، لەوبۆردومانانەداهیچ زیانێک بەرگەریلا نەکەوتووە.

ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی هێرشی ئاسمانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا لەسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لەڕاگەیەنراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگەداهاتووە، " فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕۆژی ١ی ئادارلەکاتژمێر ١٨:٢٠ خولەکدا گردی گۆلکا-ی ناوچەی مەتینا و ڕۆژی ٢ی ئادار کاتژمێر ١٠:٠٠ دۆڵی ئەشکەوتی برینداران و ساجا-ی ناوچەی زێ-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد.

هەپەگە ڕایگەیاند کە لەوبۆردومانانەداهیچ زیانێک بەرگەریلا نەکەوتووە."

ک-ش