فڕۆکەکانی تورکیا کەمپی مەخموریان بوردومان کرد
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەمڕۆ کاتژمێر ١٣:١٠ کەمپی پەنابەرانی مەخموریان بوردومان کرد.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەمڕۆ کاتژمێر ١٣:١٠ کەمپی پەنابەرانی مەخموریان بوردومان کرد.
بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر ١٣:١٠ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک، هەمان ئەو شوێنانەیان بوردومان کردووە کە خەڵکی مەدەنی تێیدا شەهید ببوون.
بەپێی زانیارییە دەستپێکەکان هێرشەکە شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە، چاوەڕێ دەکرێت، بەڕێوبەرایەتیی کامپەکە لەسەر ئەو بابەتە ڕاگەیەندراوێک بڵاوبکاتەوە و زانیاریی زیاتر ڕوون بکاتەوە.
ئەو شوێنەی ئەمڕۆ بۆردوومان کراوە، پێشتریش لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە بۆردوومان کراوە، کە خەڵکی مەدەنی تێدا شەهید و برینداربوون.
ز.ش