فڕۆکەی کەشف بەسەر ئاسمانی شەنگالدا دەسووڕێنەوە

فڕۆکەی کەشف بە سەر ئاسمانی شەنگالدا دەستیان بە جموجوڵێکی زۆر کردووە و بە بێوەستان و زۆر بە نزمی بەسەر ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردووەوە لە شەنگال و دەوروبەری جموجوڵێکی زۆری فڕۆکەی کەشف دەبینرێت. بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە خۆجێیەکانەوە بەدەستمان گەیشتوون، ماوەی سێ رۆژە بە بێوەستان فڕۆکە کەشف بەسەر ئاسمانی شەنگالدا دەسوڕێنەوە.

هەندێک جاریش فڕۆکەی کەشف و فڕۆکەی جەنگیی بێفڕۆکەوان بە یەکەوە دەسووڕێنەوە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لە لای دانیشتوانی ناوچەکە.

بە پێی سەرچاوەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە کەشف زۆر بە نزمی و بە بەردەوام بەسەر ئاسمانی شەنگال و دەوروبەریدا دەسووڕێنەوە.

ز.ش