فێستیڤاڵی شەهید گەنجۆ دەستی پێکرد
فێستیڤاڵی کلتوری شەهید گەنجۆ بە درووشمی "گۆشەگیری بشکێنە، فاشیزم هەڵوشێنە، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکە" دەستی پێکرد.
فێستیڤاڵی کلتوری شەهید گەنجۆ بە درووشمی "گۆشەگیری بشکێنە، فاشیزم هەڵوشێنە، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکە" دەستی پێکرد.
فێستیڤاڵی کلتوری شەهید گەنجۆ بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێز بە درووشمی "گۆشگیری بشکێنە، فاشیزم هەڵوشێنە، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکە" لە سەیرانگەی دووکان دەستیپێکرد. سەرەتای فێستیڤاڵەکە بە خولەکێک ڕاوستان بە بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕووحی شەهیدان دەستی پێکرد.
لە دوای ئەوە دایە بەیان فەرەج بە ناوی بنەماڵەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان وتارێکی پێش کرد وتی: "شەهیدەکانمان ناسنامەی کۆمەڵگای ئازادن، دەبێت ئێمە هەمێشە شەهیدان بە ڕێزەوە بە بیر بێنینەوە، بە نەوەی نوێ و گەنجانی وڵاتەکەمان بیان ناسێنین، دەبێت هەموو تێکۆشانمان چڕ بکەینەوە بۆ ئەوەی هەڵگری ڕێبازی شەهیدان بین".
لە درێژەی فێستیڤاڵکەدا پەیامی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجانی تێکۆشەر خوێندرایەوە، هاوكات بروسکەی پێرۆزبایی هەر یەک لە کۆمەڵەی جوان و کۆمەڵەی ژنانی جوان کە ئاراستەی فێستیڤاڵەکە و گەنجانی باشور کرابوو خوێندرایەوە.
سەرجەم پەیامەکان جەختیان لە تێکۆشان و بەرخۆدانی حەفتانین دەکردەوە. هاوکات سەرنجیان ڕاکێشابویە، سەر ئەو گۆشوگیرییە توندی کە لەلاین دەوڵەتی تورکیاوە لەدژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەڕێوە دەچیت.
هاوکات لە پەیامەکاندا جەخت لەوە دەکرایەوە، گەنجان دەبێت بە ڕووحی تێکۆشانی حەفتانین بەرخۆدان لە دژی فاشیزمی تورکیا و گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بکەن، چونکە تەنها بەرخۆدان دەبێتە وەڵام بۆ داگیرکاری.
لە درێژەی فێستیڤاڵەکە قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەشی خانەوادەی شەهید گەنجۆ حەسەکە کرا، لە ئێستادا فێستیڤاڵکە بە چالاکیی هونەری و پیشکەشکردنی بەرهەمەکان درێژەی هەیە، وا بڕیارە تا سەر لە ئێوارە فێستیڤاڵەکە بەردەوام بێت.
فێسیڤاڵی شەهید گەنجۆ فێستیڤاڵیکی کلتوری ساڵانەیە، کە لە لایەن ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێزەوە رێکدەخرێت. فێستڤاڵەکە بەناوی شەهیدێکی گەنجی باشووری کوردستانەوە ناونراوە (فێستیڤاڵی شەهید گەنجۆ حەسەکە).
ژ.ت