قەرەیلان: گەریلا پێشەنگایەتی هەنگاوەکە دەکات -١-
موراد قەرەیلان: گەریلا سەرکێشی هەنگاوەکە دەکات و دەبێتە پێشەنگ. چ هێزە ڕەواکانی پاراستنی ناو کۆمەڵگا و چ هێزەکانی گەریلا، هەموو هێزەکانی پاراستن لەم هەنگاوەدا ڕۆڵی پێشەنگ دەبینن.
موراد قەرەیلان: گەریلا سەرکێشی هەنگاوەکە دەکات و دەبێتە پێشەنگ. چ هێزە ڕەواکانی پاراستنی ناو کۆمەڵگا و چ هێزەکانی گەریلا، هەموو هێزەکانی پاراستن لەم هەنگاوەدا ڕۆڵی پێشەنگ دەبینن.
موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لەبارەی پێشهاتەکان بۆ رادیۆی دەنگی وڵات قسەی کرد.
موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لەبارەی هەنگاوی کەجەکە بە دروشمی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە' وتی، "لەم سەردەمە مێژووییەدا بۆ گەلی کورد هەم دەرفەتی گەورە و هەم مەترسی گەورە هەیە. لە ئیستادا جەنگی سێیەمی جیهانی بەرێوەدەچێت. هەموو لایەک ئامادەکاری بۆ هاوسەنگی نوێ دەکات. کوردیش هەوڵ دەدات لەناو هاوسەنگیە نوێیەکاندا جێی خۆی بگرێت. بەڵام لەدژی ئەوەش، واتە لەدژی گەلی کورد کە لەناو هاوسەنگیەکاندا جێ نەگرێت، هێرشی داگیرکەری لەسەر کوردستان هەیە کە دەوڵەتی تورک پێشەنگایەتی دەکات. بۆ ئەوەی گەلی کورد بێ پێگە بمێنێتەوە و لە کوردستان سیاسەتی قڕکردنی بەردەوام بێت، هەوڵێکی گەورە هەیە. لەم چوارچێوەیەدا لەنێوان ئێمە و داگیرکەری فاشیستی تورکدا ٦ ساڵە شەڕێکی قوڕس هەیە. شەڕەکە لە ئێستادا لە قۆناغێکی زۆر گرنگدایە."
'دەتوانین ببینە خاوەن پێگەی خۆمان'
قەڕەیلان ئاماژەی بە هەنگاوی کەجەکە کرد و وتی، "هەنگاوی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە کە لەسەر ناوی هەموو تەڤگەرەکەمان ڕاگەیەنراوە لەم کاتەدا گرنگە کە پێویستی بە هەستانەوەیەکی گەورە هەیە، یان دەتوانریت بوترێت، لە کاتی خۆیدا ڕاگەیەنراوە. واتە لەدژی هێرشەکان پێویستە گەلی کورد و ئێمە هەموومان لەدژی هێرشەکان یەکبگرین و بە تێکۆشان بەرخۆدانمان فراوان بکەینەوە. ئەگەر بتوانین ئەوە بکەین و لە دەرفەتەکە سوود وەربگرین وەک گەلێکی دێرینی هەرێمەکە دەتوانین لەسەر ئەم خاکە بە دەوڵەمەندی خۆمان ژیانی ئازاد بخوڵقێنین. یان ئێمە وەک گەلی کورد دەتوانین لەناو هاوسەنگی نوێدا ببینە خاوەن ستاتۆ و دەرفەتی ئەوەش هەیە.
'گەریلا سەرکێشی هەنگاوەکە دەکات'
قەرەیلان باسی ئەوەشی کرد کە گەریلا سەرکێشی هەنگاوەکە دەکات و وتی، "بێگۆمان گەریلا سەرکێشی هەنگاوەکە دەکات، پێشەنگی دەکات. چ هێزە ڕەواکانی پاراستنی مەدەنی لەناو گەلدا بێت و چ گەریلا بێت، هەموو هێزەکانی پاراستن لەناو هەنگاوەکەدا جێی خۆیان دەگرن و ڕۆڵی پێشەنگایەتی خۆیان جێبەجێ دەکەن. هەرچەندە هێزەکانی گەریلا کە تێکنەچوونی خۆیان سەلماندووە، وەک پێویستی ڕاستەقینەی تێکۆشان ڕۆڵی خۆی بینیبێتیش، ئەوە هێز بە کۆمەڵگا دەدات، وەک هێزی سەرەکی شۆڕش ڕۆڵی خۆی ئەنجام دەدات. لەبەرئەوەش لەم سەردەمە گرینگەدا ڕۆڵ و بەرپرسیاری گرنگ دەکەوێت سەر شانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و هەموو هێزە ڕەواکانی خۆپاراستن. بێگۆمان ئامانجی ئەم هەنگاوە ئازادیە. جێبەجێکردنی هەنگاوەکە بە واتای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کۆمەڵگا دێت. خۆی ئەمەش ئامانجی سەرەکی گەریلایە. بۆیەش پێویستە هەموو هێزەکانی گەریلامان ئاگاداری ئەم دۆخە بن. ئەم هەنگاوە ئەرکی ئێمە زیاتر دەکات و پێویستە بە شێوەیەکی بەهێز جێی خۆمان لەناو هەنگاوەکەدا بگرین. لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدەکان بۆ سەرکەوتنی ئەم هەنگاوەکە پێویستە هەموو فیداکاریەکی پێویست بکرێت. ئێمە لەم بڕوایەداین کە هەموو هاوڕێکانمان لەم چوارچێوەیەدا دەجووڵێنەوە و لەسەر ئەم بناغەیە هەنگاوەکە قوڵ و گەش دەکەن و سەردەکەون."
'١٠ی تشرینی یەکەم لە جیهاندا، تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ فراوان دەبێت'
دەستپێشخەری ئازادی بۆ ئۆجالان ١٠ی تشرینی یەکەمی وەک 'ڕۆژی جیهانی ئازادی ئۆجالان' ڕاگەیاندووە. لەبارەی ئەوەش موراد قەرەیلان ڕایگەیاند، "ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە لایەن دەستپێشخەریەکەوە ڕاگەیەنراوە، یاخود ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەم ڕۆژێکی واتادارە. هەروەها ساڵیادی کۆمەڵکوژی گارەی ئەنقەرەیە. لەوێ کەسانی زۆر هێژا شەهید بوون. زۆر مانادارە کە ڕۆژی شەهادەتەکان وەک ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕابگەیەنرێت. لەم ڕۆژە گرنگەدا بڕوام وایە کە بەشداریەکی زۆر دروست دەبێت و هەموو کەسێک بە پێی واتای ئەو ڕۆژە دەجووڵێنەوە. دەبێتە ڕۆژێک کە لە ئاستی جیهاندا تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ فراوان دەبێت."
'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستان ناتوانرێت لەیەک داببڕێنرێت'
لەبارەی پەیوەندی گۆشگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و چارەسەری کێشەی کورد قەرەیلان وتی، "ئەگەر سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالی پارچە پارچە نەکرێت، کێشەی کووردیش چارەسەر نابێت. پرسی دیموکراتبوونی تورکیاش چارەسەر نابێت. ئەمڕۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی گەلی کوردە. خۆی ڕێبەر ئاپۆ هیچ کاتێک لە هەڵسەنگاندنەکانیدا ئازادی خۆی و ئازادی گەلەکەی لەیەک جیانەکردووەتەوە. واتە ئەگەر کێشەی کورد چارەسەر ببێت، ڕێبەر ئاپۆش دەتوانێت ئازاد ببێت، ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت، کێشەی کورد چارەسەر دەبێت. ناتوانڕیت لەیەکتری جیا بکەیتەوە. ئازادی گەلی کورد و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کە نوێنەری کوردە ، ئازادی کوردستان و ئازادی گەلی کوردە. ئازادی کوردیش لەگەڵ خۆی دیموکراسی دەهێنێتە تورکیا، وادەکات کە ڕژێمی قڕکەر و فاشیست هەڵبوەشێت. ئەوەش بۆ هەموو گەلانی هەرێمەکە بە واتای دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێی دێت و وتی، "لەسەر ئەم بناغەیە لە هەریمەکە و جیهان بانگەوازیمان بۆ هەموو لایەنگرانی دیموکراسی و گەلی کوردستان ئەوەیە کە بە شێوەیەکی بەهێز بەشداری لە ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەم 'ڕۆژی جیهانی ئازادی بۆ ئۆجالان' بکەن."
قەرەیلان بەبیریهێنایەوە کە ٩ی تشرینی یەکەم سەرەتای پیلانگێڕی نێودەوڵەتیە و وتی، : ئێمە پیلانگێڕیەکە بە گشتی شەرمەزار دەکەین و هەم تێکۆشانی لەناوبردنی گۆشەگیری فراوان دەکەین و لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ فەراهەم دەکەین. ئامانجمان ئەمەیە. بۆیەش سەرەتا میلیتانەکانی تەڤگەرەکەمان و هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان و هەموو هێزەکانی لایەنگی دیموکراسی لە هەرێمەکە پێویستە بە شێوەیەکی بەهیز پێشوازی لەم ڕۆژە بکەن، پێویستە ئەم ڕۆژە بکەینەوە ڕۆژی تێکچوونی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی، ڕۆژی دەستپێکردنی فەراهەمکردنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ."
'بە دۆسیەی کۆبانێ دەیانەوێت تۆڵە بکەنەوە'
موراد قەرەیلان فەرماندەی بریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لەبارەی سیاسەتی قڕکردنی سیاسی سەر هەدەپە و وڵاتپارێزە کوردەکان بە بیانووی راپەرینی ٦ – ٨ی کۆبانێ وتی، "ڕۆژانی ٦ – ٨ی تشرینی یەکەم لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا ڕۆژی گرنگن. ئەو ڕۆژە گەلی کورد ڕژایە ناو شەقامەکان. لەبەرئەوەی فاشیزمی داعش ئێدی چووە ناوەندی کۆبانێ و مەترسی دروست ببوو کە کۆبانێ بە تەواوی داگیر بکرێت. گەلەکەمان و هێزەکانی دیموکراسی تورکیا بەو هۆیەوە ڕژانە ناو شەقامەکان، بەڵام بە فەرمانی ئەردۆغان، هێزەکانی پۆلیس تەقەیان لە گەلەکەمان کرد، ٣٧ کوردمان شەهید بوون. هەوڵی تێکدەرانە کران. زۆر باسی کەسێک بەناوی یاسین بۆرو دەکرێت، خۆی ئەوە هەوڵی تێکدەرانەیە. ئەو ڕووداوەش لەلایەن میتی تورکەوە ئامادەکرا. بەو شێوەیە ویستیان لەناو گەلدا ئاڵۆزی و شەڕ دروست بکەن و پرۆسەی کۆمەڵکوژی ئامادە بکەن."
قەرەیلان بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا: "لێرەدا ئەوەی تاوانی ئەنجامداوە دەوڵەتە. بەڵام پێشتر دەوڵەت وتی، 'ئێوە فەرمانتان داوە' و ژمارەیەک هەدەپەیی دەستگیرکران. هێرشەکانی داعش دیار بوون و لەدژی ئەوەش گەل هەستایە سەرپێ. لەگەڵ ئەوەش ئەو دۆسیەیان کردەوە و دیسان داخرایەوە. ئێستا دوای ٦ ساڵ جارێکیتر بڕیاردرا لێکۆلینەوە لە ٨٠ کەس بکرێت و بەو شێوەیە تۆڵە بکەنەوە. لەبەرئەوەی تەیب ئەردۆغان تا ئێستاش سەرکەوتنی کۆبانێ و شکستی داعشی هەرس نەکردووە."
'بۆئەوەی ڕێگری لەگەل بکەن، بۆ ئەوەی بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی کەجەکە نەکەن، دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کرد'
قەرەیلا لەسەر هۆکاری سەرەکی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی وتی،" لە ڕاستیدا لە هەنگاوەکە دەترسن کە دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند. بۆ ئەوەی گەلەکەمان لە باکووری کوردستان بەشداری لە هەنگاوەکەدا نەکات دەستیان بەم سیناریۆیە کرد. ئەمە سیناریویە و شتێکی بێ بناغەیە. سەرەتا دەستیان بە هەڵمەتی دەستگیرکردن کرد، بەڵام دەبینین کە لە ئامەد و شارەکانی تر تا ئێستاش کورد دەستگیر دەکەن. دەیانەوێت بە فشارەکانیان کۆمەڵگا بترسێنن. ئامانجیان ئەمەیە کە دەرفەت نەدەن کە لە چوارچێوەی ئەم هەنگاوەدا هیچ کەسێک بجووڵێتەوە."
'دەوڵەتی تورک دەترسێت کە لە کوردستان ڕاپەرین بەرپا ببێت'
قەرەیلان ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتی تورک لە هەموو شتێک زیاتر لە یەکێتی کورد و ڕاپەرین دەترسێت و وتی، : ئێستا ترسی ئاکەپە و مەهەپە ئەوەیە کە لە شەقامەکانی کوردستان ڕاپەرین بەرپا ببێت و گەورە ببێت. لەوە دەترسن. بۆئەوەی ڕێگریش لەوە بکەن، بۆئەوەی گەل بەشداری لە هەنگاوەکەی کەجەکە نەکات، بەم شێوەیە خەڵک دەستگیر دەکەن. دەتوانن ئەوە فراوانتر بکەن. ئیستا هەم لە چیاکان لەدژی گەریلا ئۆپەڕاسیۆنەکان زیادیان کردووە و لە شارەکانیش هێرش لەسەر ژنان و گەنجان و نوێنەرانەی سیاسی کۆمەڵگا زیادی کردووە. ڕژێمی فاشیست ئەم ئامانجەی هەیە. بەهۆی ترسی خۆیان دەیانەوێت گەل بترسێنن."
قەرەیلان ڕاشیگەیاند، پێویستە پێشەنگەکانی کۆمەڵگا، ژن و گەنجان، هەموو لایەنە وڵاتپارێزەکان ئەم ڕاستیە ببینن. ئەگەر ڕاپەرین فراوان بکرێت، ڕێگری لە ڕژێمی فاشیست دەکرێت و وتی، "لەم دۆخەدا بە مسۆگەری پێویستە ڕاپەرین فراوان بکرێت. بێگۆمان لەم دۆخەدا کە فشارەکانی پۆلیس زۆر بووە، ڕاپەرین ڕاست نییە." قەرەیلان ڕاپەرینی ٩٠ و ٩١ی بەبیرهێنایەوە و وتی، " ساڵەکانی ٩٠ و ٩١ هەرچەندە زوڵمی داگیرکەران زۆر بوو، سەرەتا لە نسێبین و جزیر و دواتر لە هەموو کوردستان، هەروەک چۆن سەرهەڵدانەکان دەستیان پێکرد ، پێویستە لەم قۆناغەشدا هەنگاوێکی بەو شێوەیە بنرێت. خۆی هەنگاوێکی ڕاستەقینە بەم شێوەیە دەتوانرێت بنرێت. واتە لەبەرئەوەی دەترسێت، پێویستە ئێمەش لەو چوارچێوەیەدا هەوڵ بۆ بەرپاکردنی ڕاپەرین بدەین."
ف.ق