شاندی ژنانی پارتیی بزووتنه‌وه‌ی ڕه‌نجده‌ران (EHP) و فێمێنیسته‌كانی توركیا سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نیان كرد كه ١١٢ ڕۆژه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان مانی له خواردن گرتووه. له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا گیوڤه‌ن گوتی، «هه‌تا گۆشه‌گیری هه‌ڵنه‌گیرێت، ئێمه ناتوانین قسه له‌سه‌ر شتێكی دیكه بكه‌ین. من باوه‌ڕم به سه‌ركه‌وتنی چالاكییه‌كه هه‌یه.»
گیوڤه‌ن ڕایگه‌یاند، ئه‌و چالاكییانه‌ی بۆ پشتیوانی له مانگرتنه‌كان ده‌كرێن، هێزی پێده‌به‌خشن. گوتی، «هه‌تا كێشه‌ی كورد له‌م وه‌ڵاته‌دا وه‌ك كێشه‌ی سه‌ره‌كی بمێنێت، ئێمه ناتوانین باسی كێشه‌كانی دیكه بكه‌ین. له توركیا زۆر كێشه‌ی سه‌خت هه‌ن. هه‌مووشیان په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه.»
«هه‌تا كۆتایی به گۆشه‌گیری نه‌هێنرێت، ئێمه ناتوانین له‌سه‌ر كێشه‌كانی دیكه قسه بكه‌ین. بۆیه ده‌بێ به‌په‌له گۆشه‌گیری هه‌ڵگیرێت. به پشتگیریی ئێوه ئه‌م چالاكییه گه‌وره بوو. ئێمه ئه‌مڕۆ لێره‌ین، به‌ڵام له‌وانه‌یه سبه‌ینێ هه‌ڤاڵانی دیكه به‌رده‌وامی به‌م به‌رخۆدانه بده‌ن. ئه‌وه‌ی گرنگه چه‌په‌ری ده‌وری چالاكی و پشتیوانییه. له‌به‌رئه‌وه من پشتگیری زۆر به گرنگ ده‌زانم.»
له‌یلا گیوڤه‌ن له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، ئه‌و باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه كه چالاكییه‌كانی مانگرتن له خواردن سه‌رده‌كه‌ون. گوتی: «ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په-مه‌هه‌په ناتوانێت له‌وه زیاتر بێده‌نگ بێت. هیچ شتێكمان نییه له ده‌ستی بده‌ین. خۆی له‌خۆیدا ئێمه قوربانیدانمان خسته به‌ر چاوی خۆمان، ئینجا ده‌ستمان به به‌رخۆدان كرد. من بیرم له هه‌موو شتێك كرده‌وه، ئینجا ده‌ستم به‌م چالاكییه كرد. له‌نێو ئه‌م چالاكییه‌دا ده‌كرێت مردنیش هه‌بێت. له ڕاستیدا، من ده‌زانم كه ئه‌م چالاكییه‌ی من ڕێ له به‌رده‌م نه‌مری ده‌كاته‌وه. ئێوه پشتگیری بكه‌ن، ئه‌م چالاكییه هه‌ر له زووه‌وه سه‌ركه‌وتووه.»
«ده‌بێ ئێمه ئه‌وه بزانین هه‌موو كه‌س گۆشه‌گیر كراوه»
گیوڤه‌ن سه‌رنجی خسته سه‌ر هێرشی ١٥ی شوبات له دژی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په كه ده‌یانویست ڕێپێوان بكه‌ن. هه‌روه‌ها باسی له گه‌مارۆدانی ماڵه‌كه‌ی كرد له لایه‌ن پۆلیسی توركیا و گوتی: «هێزه سه‌رده‌سته‌كان له‌مێژه له به‌رانبه‌ر شۆڕشگێڕان بێ چاره ماون. شۆڕشگێڕان هه‌ر كات به‌رخۆدانیان گه‌ش كردبێت و وه‌ریانچه‌رخاندبێت بۆ ڕاپه‌ڕینی به‌هه‌یبه‌ت، ئه‌و كاته ئه‌و هێزانه ناچار بوون هه‌نگاو بنێن. پێویسته ئێمه فه‌لسه‌فه‌ی چێ گیڤارا له‌بیر نه‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر له وه‌ڵاتێكدا شۆڕشیش سه‌ربگرێت، له‌پێناو شۆڕش ڕوو له وه‌ڵاتێكی دیكه ده‌كات. ڕاسته به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان گۆشه‌گیر كراوه، به‌ڵام پێویسته ئێمه بزانین كه هه‌موو كه‌س گۆشه‌گیر كراوه.»
«من باوه‌ڕم به سه‌ركه‌وتن هه‌یه»
له‌یلا گیوڤه‌ن هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌م چالاكییه سه‌رده‌كه‌وێت و گه‌لانی توركیا له ئاشتیدا ده‌ژین. گوتی: «وه‌كوو دیكه فاشیزم چۆن ده‌توانرێت بشكێنرێت؟ ئه‌م چالاكییه ئاستی گۆشه‌گیری له توركیا خسته‌ڕوو. له زیندانه‌كان له ئاستی به‌رزدا مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كرێن. به‌رخۆدان له زیندانه‌كان زۆر هێژایه. هه‌ڤاڵانمان به به‌رخۆدانی خۆیان شكستیان به هه‌موو سیاسه‌ته قه‌ده‌غه‌كاره‌كان هێنا. من باوه‌ڕم به سه‌ركه‌وتنی ئه‌م چالاكییه هه‌یه.»
s.m