لە تاریکی ئیمڕالیدا یەکەم دەستپێشخەری ئاشتی – ٢١

مانگەکانی هاوینی ١٩٩٩ پڕ بوون لە جموجووڵ. ڕێبەری گەلی کورد لەناو تاریکی ئیمڕالیدا بۆ یەکەم هەوڵی ئاشتی کە ڕێڕەوی مێژووی گۆڕی، زەندوبەندی بادا. بەڵام ڕژێمی ئەنقەرە تەسلیمیەت و بێبەختی بەسەر تەڤگەری ئازادی کورددا دەسەپاند.

لە دۆخی کەرەنتینەی قوڕسی ئیمڕالیدا، دوای بڕیاری لەسێدارەکان کە ٢٩ی حوزەیران درا، عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کورد لە مانگەکانی سەرەتای ساڵی ١٩٩٩ دەستی بە هەوڵەکانی بۆ ئاشتی کرد. ئۆجالان هەنگاوی مێژوویی هاویشت کە 'گرێ کوێرەی' نێوان هەردوولای دەکردەوە کە چەندین ساڵ بوو بەردەوام بوو و ڕێگای بۆ ئاشتی کردەوە.

٥ی تەموزی ١٩٩٩ بۆ جارا یەکەمین پلانەکەی لە چاوپێکەوتنەکانیدا لەگەڵ پارێزەرانی ئاشکرا کرد. بۆ ئەوەی دۆخی قەتیسبوو بکاتەوە، هێزەکانی گەریلا بۆ دەرەوەی سنورەکانی فەرمی تورکیا دەکشانەوە، کشانەوە بۆ باشووری کوردستان و دواتر چاوەڕێی هەڵوێستی دەوڵەت دەکرا. ئۆجالان هزرەکانی لەبارەی پلانی کشانەوە کە وتبوی، 'ئەم هەنگاوە دەبێتە هەنگاوی سەرەتایی ئاگربەست' بە نامەیەکی دوو لاپەڕەیی ، ٧ی تەموزی ١٩٩٩ بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەکەکە نارد کە سەرۆکایەتی پەکەکەی دەکرد.

'توندوتیژی بێواتە وا دەکات کە مرۆڤ لەناو کێشەکاندا بگەوزێت. کۆتایی هێنان بە توندوتیژی لە چارەسەری کێشەکاندا دەبێتە خاڵێکی سەرەکی. ئاستی ئالۆزیەکان لە کێشەی کورددا لە ناوەرۆکی توندوتیژی زیاتر تێپەڕیوە و قۆناغی ئاشتی لە هەموو دۆخێک و قوڵایی کۆمەڵگادا بووەتە ئامانجی سەرەکی. زۆربەی جار هەڵوێستی توندوتیکی بە شێوەیەکی ئۆبجەکتیف بەتەنها دەبێتە هۆی ئەوەی دۆخەکە زیاتر قەتیس ببێت، ئابوری لاواز ببێت و بناغەیەکی سیاسی دروست ببێت، لەبەرئەوەش بە تەنها ڕێگا بە ئەنجامی زۆر دواکەوتوو دەکاتەوە.

ئەگەر مرۆڤ دەرەقەتی دۆخی خراۆ نەیەت، ئەوا دۆخەکە زیاتر قەتیس دەبێت و دووبارە دەبێتەوە. ئەگەر درەنگیش بێت بەڵام بژاردەیەکی ئاشتی موتەوازی و لەسەر ڕاستی تاکەیە ڕێگایە کە چاوەڕێمان دەکات. بەڵام ئاستەنگێکی زۆریش هەیە. ئەگەر ڕاستیەکان بەهۆی توندوتیژی چەندین ساڵە ئاشکرا بکرێن بە ئاسانی ڕێگای ئاشتی دەدۆزرێتەوە. بەڵام ئەگەر هەڵوێست و جموجووڵی پێشوو، لە دۆخی ئێستادا و لەم قۆناغەدا پیشان بدرێت، زۆر زەحمەت دەبێت. لە ڕاستی تورکیادا پێویستە مرۆڤ بە شێوەیەکی ڕەسەن لە کێشەی کورد نزیک ببینەوە. بۆ ئەو ئاشتیەی کە چاوەڕێمان دەکات، پێویستە وانەی شەڕ کە لە ڕابردوودا وتراون، بە باشی بێنینە بەرچاومان. بەر لە هەموو شتێک ئەگەری هەیە کە لە ناوخۆ و دەرەوەدا هەوڵی تێکدرانەی زۆر لایەنە ئەنجام بدرێن.

پێویستە مرۆب بیچەسپێنێت کە توندوتیکی لە ڕووی پراکتیکیەوە بە شیوەیەکی مسۆگەلی، بێ گۆمان کۆتایی دێت. لەم دۆخەدا کاریگەرترین ڕێگای ئەنجامگیر بۆ ئاشتی ڕاگەیاندنی تێکۆشانی چەکداریە کە فشار لەسەر هەموو کەسێک دروست دەکات کە ئەرکی سەر شانیان جێبەجێ بکەن و هەروەها ئاسان دەبێت. ١ی ئەیلولی ١٩٩٩ ئاشکراکردنی کۆتاییهێنان بە تێکۆشانی چەکداری و کشانەوەی دەروەی سنوری هێزەکانمان، کشانەوە بۆ باشوور و بە پێی دۆخەکە شیکردنەوە، کشانەوەیە بۆ ئامادەکاریەکان."

ڕیبەری گەلی کورد بەهەمان شێوەی خۆشەویستی بۆ زەمینەی ئاشتی بانگەوازی لە دەوڵەتی تورک دەکرد و دەیوت،"دوای کشانەوە کە هەنگاوی سەرەتایە، ئێوەش هەنگاو دەنێن". دواتر گەڕانەوە بۆ گوندەکان، هەڵگرتنی سیتمی جاشایەتی و هەنگاوە گرنگەکانی ئاشکرا کرد. دەوڵەتی تورکیش وتی ؛ کشانەوە بەتەنها بەش ناکات، پێویستە هەموویان بێ مەرخ لە چیاکان بێنە خوارەوە و باسیان لە یاسای پەشیمانی دەکردەوە. بەڵام بە پێی بڕیاری ئۆجالان جگە لە کشانەوە بۆ دەرەوەی سنورەکان، گەریلا هیچ هەنگاوێکی تری نەدەهاویشت و لەگەڵ هەموو فشاریکی هیچ هەنگاوێک بەرەو دواوە نەدەنرا.

لەسەر ئەو هەڵویستەی کە ڕێبەری گەلیی کورد پیشانیدا، بەرپرسانی دەوڵەتی تورک ئەو قۆناغە ٣ هەفتە لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان چاوپێکەوتنیان کرد. دەستیان بە سەر ئەو نامانەی کە دەینارد و بۆی دەهاتندا گرت. هەروەها دۆسیەی دۆزەکە کە بۆ دادگای باڵا نێردرابوو بە شێوەیەکی خێرا بێئەنجام دەبوو. ئەم گەشەدانانەی ئیمڕالی دەلالەت لەوەدەکرد کە ڕێبازی وایان بەکارهێنان کە ڕێبەری گەلی کورد بشکێنن و دیلی بکەن و چەندین ساڵ دەستیان بەوەکرد.

بانگی ٢ی ئابی ١٩٩٩

بەلام لەگەڵ ئەم هەڵوێستانەی دەوڵەتی تورکیش عەبدوڵلا ئۆجالان لایەنگری ئەوە بوو کە لە ڕێگای ئاشتیدا هەنگاوی جددی بنرێت. ٢ی ئابی ١٩٩٩ کاتێک لەگەڵ پارێزەرانی قسەی کرد، داوای کرد پرۆژەکەی بخوێندرێتەوە. هەمان ڕۆژ پارێزەران بڕیاریاندا لە ئەستەنبوڵ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام بدە. سەرنجی ڕای گشتی تورکیا و کوردستان و جیهان بۆ سەر ئەم پێشهاتە گۆڕا، یەکەم جار بۆ کە هێزی ئیمڕالی دەبینرا. پارێزەران پڕۆژە مێژووییەکەیان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کە بەم شێوەیە بوو:

'لە تورکیا دۆخی پێکدادان و توندوتیژی لەبەردەم مافی مرۆڤ و گەشەدانە دیموکراتیەکان بووەتە ئاستەنگ. توندوتیکی کە هۆکارەکەی کێشەی کوردە، لێرەدا ڕۆڵی سەرەکی دەبینێێت. پێویستە مرۆڤ لەم چەقبەستوویەتیە بێتە دەرەوە و ڕێگای چارەسەری کێشەکان و کۆتایی لە توندوتیژی بهێنێت. لەبەرئەوەش من داوا لە پەکەکە دەکەن کە لە ١ی ئەیلولی ١٩٩٨ یەکلایەنە بەردەوامی بە پرۆسەی ئاگربەست بدات. لە ١ی ئەیلولی ١٩٩٩ بەدواوە دەست لە تێکۆشانی چەکداری بهێنێت و هێزەکەی بۆ ئاشتی بۆ سەر سنور بهێنێت. بڕوام وایە کە بەم شێوەیە لە ڕێگای چارەسەری دیموکراتیدا قۆناغی دیالۆگ و ڕێککەوتن دەکرێتەوە. لەگەڵ ئەوەش داوا کە هەموو دەزگا، بەرپرسە پەیوەندیدارەکان و هەموو دەوڵەت و کۆمەڵگاکان دەکەم کە بۆ ئەم قۆناغەی ئاشتی و جوانی و برایەتی هەستیار بن و یارمەتیدەر بن و داوا لە حکومەتە نەتەوەی و ناونەتەوەییەکان و دەز و ناوەندەکان دەکەم بە شێوەیەکی باش یارمەتیدەر بن.

تەڤگەری ئازادی کورد هەر زوو وڵامی بانگەوازی ڕێبەری گەلی کوردی دایەوە. سەرەتا پەکەکە و هەموو پێکهاتەکانی تەڤگەری لە ڕاگەیاندنەکاندا باسی ئەوەیان کرد کە ' ئێمە بانگەوازی ڕێبەرەکەمان جێبەجێ دەکەین." هەروەها بەشیكی زۆری پەکەکە پشتگیریان لەم بانگەوازەی ئۆجالان کرد کە ڕێڕەوی مێژووی گۆڕی. بەڵام لە ئەنقەرەی پایتەختی تورک هەوایەک هەبوو کە دەیانوت بۆچی خۆیان ڕادەست ناکەن. ئۆجالان جارێکیتر دەستی بە جووڵە کرد، ١١ی ئابی ١٩٩٩ لە ڕێگای پارێزەرەکانی پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە و قسەکانی جارێکیتر مانشێتی میدیاکانی تورک بوو:

"دەوڵەت ئەگەر دەیەویت دەست لە چەک هەڵبگیرێت، پێویستە زەمینەی ئەوە دروست بکات. پێویستە دەوڵەت ئامادەکاری بکات. سبەینێ ئەگەر تورک هەنگاو بنێت دەست لە چەک هەڵدەگیرێت. هیچ گۆڕانکاریەکی یاسایی باش نییە. باشە دێنەوە بۆ کوێ دەچن؟ لە ڕاستیدا ئێمە شتێک بۆ ئاشتی دەکەین. ئەگەر لەناویش ببرێم، لەسێدارەش بدرێم، گیان و لۆژیکی سەردەمەکە چارەسەری دەسەپێنێت. ئێمە ئامادەین چەکەکان بهێنین و ڕادەست بکەین. بەڵام ئایا بەرزترین پلەی ناو دەوڵەت کێیە؟ لەبەرئەوەی دەمانەوێت لەگەڵ دەوڵەت ڕێبکەوین. بەڵام ئۆرگان و ئەو ڕێکخستنەی کە لە ناو دەوڵەتدا ئێمە قبوڵ بکا لەکوێیە.

کۆتایی بە شەڕ دێت. پێدەچێت گەشەدانی زۆر باش چاوەڕێی تورکیا بکەن. هەندێک هێزی شاراوە دەیانەوێت ئاستەنگی دروست بکەن، وەک ڕووداوەکەی شەمسی دەنیزەر کە ( سکرتێری گشتی تورک – ئیش بوو و لە ٦ی ئابی ١٩٩٩دا کوژرا) دەست بە کوشتن دەکەن. بە بۆچوونی من ئەم جورە ڕووداوانە دۆخی متمانەبوون تێکدەدەن، ڕای گشتی لەمبارەیەوە پێویستە هەستیار بێت، چۆنکە بۆ ئاشتی پێویستیەکە. پێگەی من ستراتیژیە. لەوانەیە هەندێک کەس بیانەویت تێکی بدەن، بەڵام بڕوام واتە کە پرۆسەی ئاشتی زیاتر بەرەوپێشەوە دەڕوات.  پێویستی ئەم زەویانە لە ئاو و هەوا زیاتر، بە ئاشتی هەیە. ئاشتی ئیرادەیەکی گەورەیە و پێویستی بە سەبر و بیرەوەری هەیە."

وڵامێک کە پلانی لەناوبردنی لە پشتەوە بوو

دەستەی سەرۆکایەتی پەکەکە کە گرنگیەکی زۆری بە بانگەوازیەکانی ئاشتی ئۆجالان دەدا، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی کە ١٧ ئاب، دوای پلانی کشانەوە کە ئامادەکاری بۆکرابوو، دەستیپێدەکرد، ڕایگەیاند، ئەوان ٢٥ مانگ دەست بە جێبەجێکردنی پلانەکە دەکەن و دەست لە شەڕ هەڵدەگرن. حکومەتی تورک ئەو کاتە هێشتا ٢٤ کاتژمێر تێنەپەڕیبوو، هەڵوێستێکی جیاوازی پیشاندا و 'یاسای پەشیمانی' ژمارە ٤٤٥٠ی دەرکرد. بەپێی یاساکە ئەوانەی بەشداریان لە چالاکیەکان نەکردووە، ئەگەر دەست لە چەک هەڵگرن و خۆیان ڕادەست بکەن و بە دانپێدانان ئاشکرایان بکردایە کە 'تاوانیان' نەکردووە، سزایان بەسەردا نەدەسەپێنرا. ڕژێمی ئەنقەرە تەسلیمبوون، دانپێدانانی بەسەر گەریلادا دەسەپاند کە بە شێوەیەکی گروپ گروپ لە سنور کشابوونەوە.

لە لایەکی ترەوە سوپای تورک لە زۆر هەرێمی باکووری کوردستان هێرش کرد و کەمین و ئۆپەڕاسیۆنی دەستپێکرد. لەدژی یەکەم پلانی ئاشتی ڕێبەری گەلی کورد، دەوڵەتی تورک ڕێگای لەناوبردنی هەڵبژارد. بەڵام لەگەڵ شەهادەتەکانیش پلانسازی کشانەوە تا کۆتایی پاییز بەردەوام بوو. کشانەوە فراوان نەبوو، گروپی بچووکی گەریلا لە هەرێمەکان مابوونەوە. پەکەکە بۆ ئەوەی چاوەڕێی ئاشتی بکاتم هێزەکانی بۆ دەرەوەی سنوری فەرمی دەوڵەتی تورک کشانەوە. ئەگەر دۆخەکە باشتر ببوایە، ئەو هێزە دەچووە تورکیا و بەشداریان لە سیاسەتی دیموکراتیک دەکرد و ڕێبەری گەلی کوردیش بۆ ڕیفۆرمی یاسایی دیموکرات و لێبۆردنی گشتی دەسەپاند.

عەبدوڵلا ئۆجالان بۆئەوەی پیشانی بدات کە لەدڵەوە دەیەوێت لە بەرەی بەریلا، گروپی ئاشتی بنێرێت. ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ گروپێکی ٨ کەس گەریلای لە شەمزینانەوە ناردە ناو سنورە فەرمیەکانی دەوڵەتی تورک. ئەو گەریلایانە وەک گروپی یەکەمی ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیک لە مێژوودا تۆمارکران. گروپی دووەمیش ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ لە ئەوروپاوە بەڕێکەوت. ڕێبەری گەلی کوردیش هیوای بەو هەنگاوە مێژووییە هەبوو. بەڵام ئەندامانی گروپەکە کە وتیان 'ئێمە بۆ ئەوەی کە بە پێی یاساکانی کۆماری دیموکراتیک هاتووین' دەستگیرکران و ڕەوانەی زیندانکران.

٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩ ناوەندی نۆیەمین سزای دادگای باڵای تورک بڕیاری لەسێدارەدانی پەسەند کرد کە لەبارەی ڕێبەری گەلی کوردەوە دابووی. بەپێی ڕاگەیەنراوی ناوەندەکە بڕیارەکە بە یەک خولەک پەسەندکرابوو. دۆسیەی لەسێدارەدان لە پەرلەمان بوو. هەمان ڕۆژ پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان بە داواکاری ئەوەی کە بڕیارەکە جێبەجێ نەکرێت، سەردانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپایان کرد. چاوی هەموو کەسێک لە ئەوروپا و ئەنقەرە بوو.

لە دژی مردن هەڵوێستی سوقراتیانە

عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٢٠٠١دا لە بەرگرینامەکەیدا بە ناوی "بەرگرینامەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، لە دەوڵەتی راهیبیی سۆمەرەوە بۆ کۆماری دیموکراتیک" لەبارەی سەپاندنی بڕیای لە سێدارەدان بەسەریدا هەڵوێستی خۆی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:

"ئەوە ئاشکرابوو، کە بڕیاری لەسێدارەدان (مەرگ) بە تەواوی بۆ ئامانجی سیاسیی بەکارهێنرا. من ئەوە بە تەواوی وەک بەشێک لە پیلانگێڕییەکە لێکنادەمەوە. بە نیازی باش و ئاشتی، بە زیندومانەوەی مرۆڤە باش و بیرمەندەکان، دەتوانرا وەک هەنگاوێکی گرنگی  رێککەوتنی دیموکراتیک بەکار بهێنرایە. ئەوە ئەرکی ئەو کەسانەیە، کە ئومێدیان بەوە هەیە لە پیلانگێڕییەکە سوودمەندبن، ئەو لێکتێگەیشتنە وەک گەمەیەک لێکدەدەنەوە. لە راستیشدا ئەوە روودەدات.

دەبێت رایبگەیەنم، کە من خۆم ناتوانم بە تەواوەتی لەسەر راستیی مردن و ژیان بڕیار بدەم، ئەوە لایەنێکی زۆر روونە، ئەگەر لە راستیدا من کەسایەتییەکی کۆلەکتیزم بومایە، قارەمانیی تاکەکەسی و هەستانەوە لە دژی مردن نەدەبووە شێوازی چالاک و دەستوبردی من، لە کاتێکدا دادگا لە کاتی بڕیاردان لەبارەی مەرگەوە بوو، دادوەر تورگیوت ئۆکیایا نەیتوانی قەڵەمەکەی خۆی بشکێنێت و دەبوایە دژایەتیی خۆی لە دژی لەسێدارەدان رابگەیاندایە. بە ڕاسیتش دیار نییە کە مردن چۆن دێت. ئەو دۆخە بووە قۆزاغەیەکی سیاسیی گەورە. مەترسی و هەڕشەکان دەیانوت، ئێمە دێین.   

پەکەکە و کوردان بەپێی دەرەنجامەکانی لەسێدارەدان لە حاڵی ئامادەسازیی نوێی مێژوویی بوون بۆ شۆڕشەکانیان. ناوەندە دواکەوتو و شۆڤێنەکان جێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ وەبەرهێنانی هەڵبژاردن بەکاردەهێنا. هەستی تۆڵەکردنەوە هەر دوو لایەنی هەستاندبووە سەر پێ. هەموو هێزەکانی دەرەوە شیکارییان بۆ ئەنجامە چاوەڕوانکراوەکان دەکرد. دەرکەوت، دەبوو زۆر زیاتر لە بیر و نیگەرانیی شەخسی بە بەرپرسیاییەوە بجوڵامەیەتەوە. بۆ من باشترین کار ئەوە بوو، کە بەپێی دۆخی ئاشتی و لێکتێگەیشتنی دیموکراتیک لێکدانەوە بۆ هەموو رۆژێکی ژیانم بکەم.  

هەم لە رووی سیاسی و هەم لە رووی ئەخلاقییەوە دروست نەبوو، کە جەخت و پێداگریی من لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی کەسیی خۆم بێت، بۆ ئەو مەبەستەش من ناتوانم ئەو پەیامە بە دەورووبەرەکەم بدەم، کە تەنها چاوەڕێی ئاماژەیەک بوون، کە دیار نەبوو چیی لێدەکەوتەوە، یان بە چ ئەنجامێکی هەڵە دەگات. من ناتوانم پەکەکە بە تاکتیکە سادەکان ئیدارە بکەم و بەڕێوەی ببەم. بۆ ئەو حساباتە بەرتەسکانە هیچ دەرفەتێک نەبوو و هەروەها ئەوە دەبووە هەڵوێستێکی هەڵە.

من هەوڵم دەدا لە دژی مردن هەڵوێستێکی سوقڕاتیانە بۆ خۆم بگرمە بەر: مانا بەخشین بە مردن بکەمە بنەما. مانادارکردنی تەنانەت یەک مەرگ، دۆزینەوەى مانا و هۆکاری فەلسەفی بۆ مردن و چۆنیەتی مردن! لە دۆخی ئێستادا و بەو ئەندازەیە کە من چاوەڕێم دەکرد دەژیم. لەبەر بڕیاری مردن، کە وەک شمشێرێکی دیمۆکلێس بەسەر سەرمەوە دەجوڵایەوە، من بە بڵندبوونێکی گەورەوە، بە شکۆمەندییەوە لە بارەگای گەورەی ورە و رۆحدا، بە بەخشینی مانایەکی گەورە، پێشوازیم لێدەکرد. شێوازی ژیانێک کە لە دۆخی ئاساییدا مرڤ ناتوانێت هەفتەیەک خۆی لە بەردا رابگرتایە و تەنانەت ئەگەر بەردیش بوایە، بەڵام من بە شێوەیەکی سروشتی مانام پێبەخشی.

لە راستیدا مەرگ منی دانەپۆشیبوو، بەڵکو من مردنم داپۆشیبوو. سزای لەسێدارەدان منی بێکاریگەر و سست نەکرد، من سزای لەسێدارەدانم بە شێوازە ناشیرین و شومەکەى پوچ و بێکاریگەر کرد. لە کوێوە و چۆن دەهات با بەهاتایە، سبەی یان ساڵەکانی داهاتوو، ئیدی مردن بۆ من بابەتێکی ئەوەندە جدی نەبوو. لە راستیدا من هێز و توانایی مانام هەبوو، هێزی ئەو مانایە کە بێڵم، بەخێر بێت و سەر سەر و سەر چاو هات. کێشەکە روونکردنەوەی ئەو راستییە بوو، کە دەبوو ئەو تێگەیشتنە بۆ گەلەکەمان، بۆ دۆستان، بۆ پەکەکە و دەوڵەت بخرایەتەڕوو. من بەپێی هێز و توانای خۆم هەوڵم دا ئەوە بکەم و شیی بکەمەوە. بە ئەندازەى فەلسەفەی "بمرە – بکوژە" من فەلسەفەی "بژی و ژیان ببەخشە"م بە شێوەى بەرفراوان و کامڵ بەڕێوە دەبەم. بۆیە سەرکەوتنی ئەمە بە ئاشتییەکی شکۆمەندان و رێزدارانە بەدیدەهات".

سبەی: ئەزموونی ئیمراڵی و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا

ف.ق / ژ.ت