هێلین ئومێد: ژنان لە هەموو گۆڕەپانێک ڕۆڵی پێشەنگایەتی دەبینن -٢٠ -

هێلین ئۆمێد ئەندامی ئەنجومەنی پاژک وتی، " ژنان تاوەکو هەبوونی کورد نەپارێزن ناتوانن خۆیان بپارێزن" و ڕایگەیاند، لە قۆناغی هەنگاوەکەدا لە هەموو گۆڕەپانەکان ئەرکی پێشەنگایەتی خۆیان جێبەجێ دەکەن.

هێلین ئۆمید ئەندامی ئەنجومەنی پاژک وڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەوڵی فورای (ANF) دایەوە.

ژنان چۆن پشتگیری لە هەنگاوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کاتی ئازادیە' دەکەن. بۆ ئەوەی هەنگاوەکە سەربکەوێت ڕۆڵیان دەبێت چۆن بێت؟

دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە هەنگاوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کاتی ئازادیە' لە ١٢ی ئەیلول لە سەردەمێکی مێژووییدا ڕایگەیاند. ئێوەش دەزانن کە بناغەی هەموو ڕاستیەک کە بوونەتە هەبوون، خاوەن ڕەگەزی هەبوون و لەسەر ئەو هەبوونە دروست دەبن. لەسەر ئەو ڕەگەزانە مرۆڤ دەتوانێت وڵام بداتەوە کە ژنان چۆن دەتوانن بەشداری لە هەنگاوەکەدا بکەن و لە کام ئاستدا پێشەنگایەتی بکەن.

ئەگەر بڵێین تێکۆشانی ئازادیمان لە سەرەتاوە و تا ئێستا پڕە لە هەنگاو کە یەکتری تەواو دەکەن، هەڵە نابێت. تەڤگەرەکەمان ئەم تایبەتمەندیەی لە شێوەی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ وەرگرتووە و تا ئێستا زۆر پێشکەوتنی لەگەڵ خۆی هێناوە. تەڤگەری ئازادی کوردستان خۆی، لەدژی کۆماری تورک کە دەیەوێت هەبوونی کورد ڕەت و لەناو ببات، لە سەخترین بارودۆخدا بەردەوامی بە هەبوونی خۆیدا. پێشکەوتنەکانی تەڤگەری ژنانی ئازادی کوردستان و هەستانەوەی لەسەر هەمان دیالەکتیک گەش بوو. یەکێک لە راستیەکان کە ئێمە تێکۆشان دەکەین  لەسەر ئەم ڕۆناکیەیە. کاتێک کە پرسەکە هەبوونی کورد، کۆمەڵایەتیبوونی کورد بێت، داگیرکەری قڕکەر هێرشی دژوار لەبەرانبەر ژنان ئەنجام دەدات. لەم ڕووەوە، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت تەڤگەری ژنانی ئازادی کوردستان لە سەرەتاوە لەدژی ڕاستی دەوڵەتی تورک کە سەربەرەوە خوار هێزی هێرشکاری پیاوسەروەرە، هەنگاوی، وڵاتپارێزی، ئازادی، بەهێزبوون و وەستانەوە لەسەر خۆبوونە.

دەمەوێت ئاماژە بە ڕەگەزی هەبوونی ئێمەی تەڤگەری ژن بدەم. لەبەرئەوەی ئێمە جۆرە تەڤگەرێکی ژنین کە بە تێکۆشان دروست بووین و ڕادیکالی ئێمەش لێرەوە دێت. هەنگاوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کاتی ئازادیە' و هەنگاوی 'لەدژی قڕکردنی ژن کاتی ئازادی ژن و پاراستنی کۆمەڵگایە' کە پێکەوە و لە هەمانکاتدا دەستمان پێکردووە، تەواوکەری یەکترین. لە ڕاستیدا بەم هەنگاوەی کە تەڤگەرەکەمان دەستیپێکردووە، دەبینە هێزێکی ڕێکخستنی هەنگاوە گشتیەکە. واتای بەشداریکردن یەک بە یەک و خەبات هەیە. بەڵام ئێمەی ژن بڕوامان بە هێزی ڕێکخستنکراو، پلانبۆداڕێژراو و چالاک هەیە. لەبەرئەوەی هێرشی سیستماتیک و ڕێکخستنکرا لەسەر ژنان کورد لە هیچ دەڤەرێکی تری جیهان نییە. لەوانەشە بوترێت لەسەر هەموو ژنان، بە سەروەری پیاوان، هێرشی دەزگا، گروپە و کەسان هەیە. ئەمەش بە گشتی ڕاستە. کاتێک پرسەکە ژنانی کورد بن، هەندێک ڕەسەنایەتی خۆی هەیە کە لە هاوڕەگەزەکانی خۆیان جیادەکاتەوە. بە تەئکید لەسەر ژنانی تورک، فارس، عەرەب، ئەنگۆل و ئەمریکی، سوورپێشتەکان و سلاڤیش لە ڕووی ناسنامە کۆمەڵایەتی و ڕەسەنیان سیاسەتێک بەڕێوە دەبرێت. دەمەوێت بڵێم، ژنانی کورد بە هۆکاری سەرەکی هەبوون، بەم هۆکارە ئەم هەنگاوە بەڕێوە ببەن و پێشەنگایەتی بکەن. بۆ خۆبوون یان بۆ ئەوەی وەک خۆیان بمێننەوە. هیچ بژاردەیەکی تر نییە و پێویستە هەنگاوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کاتی ئازادیە' لەسەر بناغەی ' ژنی ئازاد و پاراستنی کۆمەڵگا' گەش بکرێت.

پرسیارێکی تریش هەیە کە دەمانەوێت وڵامەکەیمان دەستبکەوێت ئەوەیە کە ژنان لە کوێی ئەم هەنگاوەدا دەبن؟

لەسەر ژنی کورد بە تەنها هێرشی فیزیکی نییە. هێرشی فیزیکی بۆ سیستم بەهاکان کە نوێنەرایەتی ئەو دەکات، بۆ ئەوەی کەلتور و مەعنەویەت بڵاوبکاتەوە بە شێوەیەکی پلانبۆداڕێژراوە. لەم ڕووەوە ژنبوون سەختە بەڵام بۆ ژنی کورد و بۆ ئەوەی بەم شێوەیە بمێنێتەوە پێویستە بە فۆرماسیۆن و ئاستی هۆشیاری هەیە. کۆمەڵگای کورد بە جەوهەری خۆی، بە پیشەنگایەتی ژن بووەتە خاوەن ناسنامە. لەبەرئەوە کە لەچاو زۆر کۆمەلگای تر، بە هێزی کەلتوری ژنانی کورد بە هەزاران ساڵە لەسەر پێ ماوەتەوە. ئەم ڕاستیە ئەمڕۆش دیارە، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بناغەکەی دانراوە و وایکردووە کە پێشەنگایەتی ژنانی جیهان بکات. ئەمڕۆ هەر کەسێک پەیوەندی لەگەڵ ژنی ئازاد دروست کردبێت، ناتوانێت بڵێت کە کاریگەری لەسەر دانەناوە. بەم ڕاستیە کۆمەڵایەتی و مێژووییە، ناکۆکی سەرەکەی سەردەمی ئێمە و ناکۆکی ڕەگەزی بووەنەتە یەک. جیهان کە لەسەر سەروەری پیاو و بناغەی دەسەلات شارەزا بووە، لە هەموو شتێک زیاتر لەسەر ڕاستی ژن درزێکی گەورەی دروست کردووە و ناکۆکیەکانی گەورەتر کردووە و لە هەموو ڕووەکاندا بڵاویکردووەتە. ئەو کێشانەی کە لەسەر ژن لەناو کۆمەڵگادا قوڕستر کراون دۆخێکی بەو شێوەیەیە کە ناتوانرێت ڕابگیرێن. لەبەر ئەم دوو هۆکارە بە گشتی ژن و بە تایبەتی ژنانی کورد پێشەنگی تێکۆشانی کۆمەڵگای ئێمەن.

هەنگاوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کاتی ئازادیە' بۆ ژنان دەبێتە ڕێگای خۆپاراستن. لەبەرئەوەی ژنانی کورد بێ ئەوەی ژنان هەبوونی کورد بپارێزن ناتوانن خۆشیان بپارێزن. لەبەرئەوەش ئێمە دەڵێین ' لەدژی قڕکردنی ژنان کاتی ژنی ئازاد و پاراستنی کۆمەڵگایە'.

بۆ ئەوەی ئەم هەنگاوە جێبەجێ بکەین گرنگترین شت ئەوەی لە ئامانجەکە ڕۆن بێت و بڕیار درابێت. بەڵام بە ئەندازەی ئەوە پێویستە ڕاست بین، ڕێبازی ڕاست کە بمانگەیەنێتە ئامانجەکە دیاری بکرێت و شتی پێویست بکرێت. ئێمە وەک تەڤگەری ژنانی ئازاد دەزانین کە بە ڕێبازی ئازادی فیزیکی ڕێبەری ئاپۆ دەتوانین بگەینە ئامانجەکەمان کە هەنگاوەکەمان ئاماژە پێکردووە. لەبەرئەوەش پێویستە ئێمە هێزێکی هزر و هەست و ڕێکخستنی هێلێ ئەم چالاکیە گەش بکەین کە هێرشی سەر ڕێبەرتیمان پووچوڵ بکرێت. ئەرکی سەرەکەی و لەپێشتی هەموو ژنێک و بە تایبەتی ژنان کورد ئەمەیە.

لێرە پێویستە پیلانگێڕیەکە بە ڕاستی شیبکەینەوە. بۆ هەموو کوردێک گرنگە کە لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی باش تێبگەین. بەڵام بۆ ژنان کورد زۆرتر گرنگە. ڕێبەر ئاپۆ کە نەتەوەبوونی کوردی لەسەر هێڵی ئازادیخوازی دیموکراتیکی سەر ئازادی ژنان دروست کردووە، ئاستی مەعنەوی کە لە مێژوودا وێنەی نییە بە ژنی ئازادی خوڵقاندووە. ئەو ژنەی کە مەحکومی بێواتایەتی کرابوو بە فەلسەگە و پراکتیکی ڕێبەر ئاپۆ بووەتە خاوەن واتایەک. ئەگەر ئێمە ڕێبەر ئاپۆ لە ژیان، هۆش و هەبوونی ژنان بهێنێتە دەرەوە ئەوەی دەمەنێتەوە، سێبەرەک لەم گەردوونە دەبێت. لەم ڕووەوە کە ئامانج دەکرێت نەتەوەی دیموکراتیکی کورد هەڵبوەشێنرێت، پارچە بکەن و دابەشی بکەن، ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە ژنی ئازاد لەناوببەن. پیلانگێڕی نێودەولەتی بەر لە هەموو شتێک ژنی ئازادی کردووەتە ئامانج کە ژنی ئازادی دل، ڕوح و ڕامانی نەتەوەی دیموکراتیکە. لەبەرئەوەش ژنانی کورد باش دەزانین تا بە باشی لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی تێنەگەن و سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری تێکنەشکێنن، ناتوانن هەبوونی خۆیان بپارێزن.

ئاشکرایە کە سەرەتا گەلەکەمان و بە تایبەتی ژنان لە سەرەتای پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ و تا ئێستا لەدژی پیلانگێڕی دژی ڕێبەر ئاپۆ لە سەنگەردا بووە. بەم بۆنەیەوە لە ٢٣مین ساڵی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا هەموو هێزەکان کە لەم پیلانگێڕیەدا لەدژی کورد و مرۆڤایەتی بەشداریان کردووە، شەرمەزار دەکەم و رایدەگەیەنم کە بە بەرخۆدانی بەردەوام پیلانگێڕی ٢٢ ساڵە پووچەڵکرایەوە. جارێکتر بە ڕێزەوە یادی شەهیدان دەکەمەوە کە بە دروشمی ' ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن' لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ بوونە بازنەیەک لە ئاگر. ٢٢ ساڵە هەموو تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی، بە ژن و پیاوەوە بۆ هەڵوەشاندنی سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕاڵی و پووچەڵکردنی پیلانگێڕیەکە تێکۆشانیان کرد. گەلی کورد ئاگاداری وابەستەبوونی خۆی و ڕێبەر ئاپۆیە و بەم شێوەیە ژیا و دەژی. بەم تێکۆشانە گەلی کورد بووە خاوەن دەستکەوتنی گەورە. بەلام باش دەزانین کە سیستمی ئیمڕالی سیستمی پیلانگێڕیە و بە هەڵوەشاندنی ئەم سیستمە نەتەوەبوونی کورد سەردەکەوێت.

لە تێکۆشانی دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا تا ئێستا تەڤگەری ژنی ئازاد بووەتە پێشەنگ. لەبارەی پرسی ڕێبەرتی، ئەوانەی بە شێوەیەکی هەستیار دەجوولێنەوە، ژنن. هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە لە مێژوودا یەکەمجار بوو ڕێبەرێک لەم ئاستەدا هەڵوێستێکی یەکسان و ئازادی بەرانبەر ژن هەبێت، لە ئاستی هاورێیەتی کە خوڵقاندنی و خەباتی کرد، ئەم واتایە دروست بوو. دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم کە ئەم پێناسەیەکی کە هەوڵمدا بە ڕستەیەک ئاماژەی پێبکەن، هەستیارترین و دڵسۆزترین هێڵە. لەبەرئەوەش، ئێمە وەک تەڤگەری ژنی ئازاد هیچ کاتێک پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالیمان هەرس نەکردووە. لەسەر ئەوەش کە بەردەوام بوو و ئەم سیستمە بە هەموو شێوەیەک بەردەوام بوو، تۆڕەیی ئێمە زیاتر بوو. تا ئێستاش لە تێکۆشانی دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا بەرخۆدانی ئازادی ژنانی کورد گەیشتووەتە ئاستێکی داستانی. پێویستە کەس چاوەڕێی ئەوە نەکات و هیوای بەوە نەبێت کە ژنان لەمەزیاتر ئەم جیابوونەوەیە کە بۆ ژنان ئازادیە، قەبول بکەن. ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژە کۆتاییەکانی شامدا، بەر لە ٩ی تشرینی یەکەم وتبووی، "جیابوونەوەی فیزیکی زەحمەتە." ئێمە وەک ژن لە هەموو کەسێک زیاتر بەم دابڕانە ئازارمان چەشتووە. بەڵام ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی، تەڤگەری ژنانیشمان، بە سەختی، ئێش و تۆڕەییەوە کە تووشی ئەم دابڕانە بوون، زیرەک بوون. ئێمە لە ساڵی ٢٣مینی پیلانگێڕیدا پەیامی ئازادی کە ئێمە وەک تەڤگەری ژنان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆمان داناوە، جارێکیتر نوێ دەکەینەوە و پێشوازی لێدەکەین.

لەم چوارچێوەیەدا ڕایدەگەیەنین، ئێمە لە هەموو ڕووەکانی قۆنا‌ی هەنگاوەکە وەک پێشەنگ جێی خۆمان دەگرین، هەتا پیلانگێڕیەکە بە تەواوی پووچەڵ نەکرێتەوە و ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت بە ئازادی بژی و کار بکات، ئێمە ڕاناوەستین. ئەگەر بگەرێینەوە سەر پرسیارەکەتان، سەرەتا ئێمەی ژن، هەبوونی کورد دەپارێزین. لە هەموو چیا، شار، دەشت، گەڕەک، لە خەتانی سیاستی و کەلتوریدا لە هەموو جێگایەک، لەدژی هێرشی قڕکەری دژی کورد تێکۆشان دەکەین. لەبەرئەوەش ئێمە بیرەوەر دەبین، گفتوگۆ دەکەین، خۆمان ڕێکدەخەینەوە و چالاک دەبین. بۆئەوەی ئەوە بکەین لە هەموو جێگایەک ژنان ڕێکدەخەینەوە. بۆ کۆمەڵگا کە لە ڕابروودا وەک چالاکی خوداوەند دەبینرا ئێمە تێکۆشانمان لەسەر نەتەوەی دیموکراتیک بەردەوامی پێدەدەین. ئێمە بەرخۆدانی مێژوویی ژنانی کورد کە سمبوڵی خۆشەویستی وڵاتە، لە هەموو وڵاتێک نوێنەرایەتی دەکەین، ئێمە ڕێگا بە داگیرکەری و قڕکەری نادەین. تەڤگەری ژنانی کوورد لە ئاگر، لە خۆڵەمێش دروست بوو و دەبێتە کانگای خولقاندنی خۆشەویستی و لەسەر ئەم بناغەیە پیلانگێڕی نێودەولەتی تێکدەشکێنین و دەگەینە ڕێبەر ئاپۆ.

هەنگاوەکە ئەرکێکی لە چوار پارچەی کوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات دیاری کردووە. ژنان لە چوار پارچە و لە دەرەوەی وڵات چۆن بەشداری لە قۆناغی هەنگاوەکە دەکەن؟

پلانسازی هەنگاوی 'لەدژی قڕکردنی ژن کاتی ژیانی ئازاد و پاراستنی کۆمەڵگایە' لە هەموو جێگایەک بە شێوەیەکی رەسەن پێک دەهێنین. لەو کاتەی کە ڕاگەیەنراوە و تا ئیستا لەلایەن ژنانەوە بە ڕاستی پێشوازی لێکراوە و بووەتە خاوەن ئاستێکی گرنگ. لە جێگای ئەوەی یەک بە یەک پلانسازی هەموو گۆڕەپانێک ئاشکرا ببێت، مرۆڤ ئاماژە بە هەندێک لایەنی بدات باشتر دەبێت.

بەرلە هەموو شتێک ئێمە دەزانین کە هەنگاوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری: کاتی ئازادیە' و هەنگاوی 'لەدژی قڕکردنی ژنان کاتی ژنی ئازاد و پاراستنی کۆمەڵگایە' بە خەباتێکی ئاسایی گەش نەبووە. لە سەردەمێکی بەم شێوەیەدا کە جەنگی سێیەمی جیهانی هەیە، ئێمە لە ناوەندی شەڕەکەداین. پێویستە گەلەکەمان ڕاستی شەڕ لە هەموو لایەکەوە تێبگات.  ئێمە کۆمەڵگایەکی تێکۆشەرین کە دەزانین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لایەنەکانی سیاسەت بە شەڕ دیاری دەکرێن. لەبەرئەوەش لایەنی گرنگی ئەم هەنگاوەی ئێمە لەسەر ڕاستی گەلی شەڕکەر خۆڕێکخستنەوەتە. ئێمە وەک تەڤگەری ژنی ئازاد لە چوار پارچەی کوردستان پێویستە ئەم هەنگاوە گەش بکەین.

ژنی ئازاد و پاراستنی کۆمەڵگا بە واتای ئەوە دێت کە مرۆڤ ڕووبەرووی پلانی سیستمی نەتەوەیی هەرێمی دەبێتەوە. لەبەرئەوەی لە لایەن سیستمی کاپیتالیزمەوە کۆمەڵگای ئازاد بە مانای جێبەجێنەکردنی پلانەکانیان دێت. کۆمەڵگای ئازاد رەنجخواردن قبوڵ ناکات، هاوشێوەی ژنی ئازاد. لەبەرئەوەش سەرەتا لە کوردستان، ڕاوەستاندنی قڕکردنی ژنان و خوڵقاندنی کۆمەڵگایەک کە ژنی ئازاد دەتوانێت تێیایدا بژی، سەرەتا لە گۆڕەپانی عەقڵیەوە، بە واتای ڕووبەڕووبوونی سیستمی کاپیتالیست و هێز سەربازی، سیاسی، ئابۆریەکەی لە هەرێمەکە دێت. ئەوە نەک تەنها بۆ باکووری کوردستان یان ڕۆژئاوای کوردستان ، بۆ باشوور و ڕۆژهەلاتیش و بۆ هێزی ژنانی ئەوروپای بەم شێوەیەیە.

دەبێت مرۆڤ بەپێی شەڕ بژی، کار بکات و خۆی بە رێکخستن بکات. بزووتنەوەکەمان، گەل و ژن و ئێمە دەزانین، کە ژان و دژواریی شەڕ چەند قورسە، بەڵام وەک ئەوەى رێبەر ئاپۆ لە کاتژمێرەکانی پێش ٩ی تشرینی یەکەمدا و هێشتا ئەو کاتەى لە شام بوو وتبووی "دەبێت ئێوە راستەقینە بن، نیازی باش ئەوەیە دەبیێتە دۆزەخ" لەبەر ئەوە بۆچوونی ئێمە و ئەو شتەى کە ئێمە دەمانەوێت بەهادار بێت دەبێت ئێمە راستەقینە بین، دەبێت لە بەرامبەر ئەو شەڕەى لەسەرمانە سەرکەوتن بەدیبهێنین. لەبەر ئەوەش دەبێت لە ئاستی خۆئامادەکردنی هەمەلایەنەدا ئێمە بەشداری ئەو شەڕە ببین، کە لە دژمان دەکرێت. ژنانی گەنجی کورد لە دژی دەستدرێژکاری، کۆمەڵکوژکەر و داگیرکەری پاکتاوکەر دەبێت ئەوە بزانن، کە ئەو شەڕە داهاتوویان دیاری دەکات و بە گەریلایەتی و لە پێش هەموو شتێکەوە دەبێت لە ئاستی پێشەنگایەتیدا بەشداری لە هەموو گۆڕەپانەکانی شەڕدا بکەن. ژیانی پێچەوانەى ئەوە دەبێتە ژیانی خۆفریودان و بێ واتا. دوێنی وەک ئەوى لە کۆبانێ روویدا ئەمڕۆ لە حەفتانین و خواکورک ژنانی گەنج پێشەنگایەتی بۆ ئەو شەڕە دەکەن. لە سایەى ئەو ژنانە فیدایانەدا ژنانی کورد لە هەموو ئاستە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکاندا بوونەتە خاوەنی قسە و وتە. لەماڵی خۆیاندا، لە خوێندنگە و لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا هەڵوێستێکی سەربەرزانەیان بۆ بەدیهێناون.

دەبێت هەموو ژنان بتوانن بەشداری شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ببن. ئەوە شەڕی داگیرکەریی پاکتاوکەرە لە دژی گەلی کورد، تەنها ئەوە نییە کە گەریلا لە چیاکاندا بکاتە ئامانج، بەڵکو شەڕ لە هەموو شوێنێکدا هەیە. لەبەر ئەوەش دەبێت بەرخودان و تێکۆشان لە دژی ئەوەش لە هەموو شوێنێکدا هەبێت. هەر خۆی تۆی دایک، کچان و ژنانی وڵاتپارێز لە دەرەوەی ئەوە نیین. هەر خۆی دوژمن رێگا نادات کە ئەوان خۆیان لە دەرەوەى شەڕەکەدا بهێڵنەوە. بەپێی ئەوەی، کە ئیمە دەست لە ژنبوون و کوردبوونی خۆمان هەڵناگرین دەبێت لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بەپێی شەڕ بژین، پێشەنگایەتی بکەین، دەبێت ژنان لەسەر ئەو بنەمایە خۆیان بەرێکخستن بکەن. دەبێت جەوهەری خۆپاراستنمان لە هەموو پارچەکاندا بتوانێت ئەو شەڕی خۆپاراستنە دروست بکات.

دەبێت هەموو ژنان لەو شەڕە باش تێبگەین کە ئێمەی تیادایە و بەو شێوەیە بجوڵێنەوە. ئێمە دەزانین لەسەر بزووتنەوەى ئازادیی وەک پەسەندکردنی سیستمی نێونەتەوەیش بێت، بڕیارگەی ئەو شەڕە دەوڵەتی کۆماری تورکیایە. ئەو هێزە کە بە پیشەنگایەتیی ئاکەپە و مەهەپە کارەکتەری فاشیستیی وەرگرتوە و وەک بەڕێوەبەری پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دەجوڵێتەوە، نەک تەنها لەسەر داگیرکردنی باکووری کوردستان کار ناکات، بەڵکو بۆ پاکتاوکردن و سڕینەوەى کوردان کار دەکات، لە پارچەکانی تری کوردستانیش و لەسەر زەویدا بۆ ئەوەى کورد سەرنەکەوێت، شەڕی بە هەموو شوێنێکدا بڵاوکردووەتەوە. لەبەر ئەوەش تێکشکاندنی دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە، یەکێک لە ئامانجە زەق و گرنگەکانی هەڵمەتەکەمانە. ژنانی کورد لە هەموو ئەو گۆڕەپانانەى تیایدا دەژین، دەبێت بۆ تێکشکاندنی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە کار بکەن. دەبێت لەو پێناوەدا دەست بە چالاکی بکەن، خۆیان بە رێکخستن بکەن و پڕوپاگەندە بکەن. ئەو گروپە فاشیستییە لە کەسایەتیی رێبەر ئاپۆدا گۆشەگیری و ئەشکەنجەی گەلی کورد دەکەن. لە پێش هەموو شتێکەوە هێزی سەرەکی، کە باکووری کوردستان و کوردستانی داگیرکردووە دەوڵەتی تورکە.

کاتێک ئێمە ئەو هەڵمەتەى خۆمان پێشخست، بە دڵنیاییەوەتێکۆشانمان لە باکووری کوردستان چارەنووسساز دەبێت. لێرەدا خاڵی گرنگ گەشەپێدانی تێکۆشانی کۆمەڵگەیە. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە ئەو شەڕە لە دژی نەتەوەبوونی کوردانی دیموکراتیک دەکەن. من باسی دیموکراسیی بەڕێوەبەریی گەل دەکەم. ئەمڕۆ لە تورکیا هیچ مافێکی دیموکراتیکی گەلی کورد بوونی نییە و لەبەر ئەوەش هەزاران وڵاتپارێز لە زیندانەکاندان. لەبەر ئەوەش هەموو رۆژێک وڵاتپارێزانی کورد دەکوژرێن. لەبەر ئەو هۆکارانە هەموو بابەتەکانی پەیوەندیدار بە کوردەوە تیرۆریزە دەکەن. تاوەکو رێکخستنبوونی کۆمەڵایەتی و تێکۆشان پێش نەکەوێت، ئەمڕۆ زیاتر لەوە تێدەگەین، کە  سیاسەت و خۆپاراستن بەدی نایەت. دیسانەوە لەوە تێدەگەین، کە تاوەکو کۆمەڵگە خۆی بە رێکخستن نەکات دام و دەزگا و رێکخراوی دیموکراتیکیش بەدی نایەت. دەبێت لەسەر بنەمای هەڵمەتەکەمان بۆ ئەو شتانە ببینە وەڵامدەر. جەنگاوەری، سیاسەتکاری و پڕۆپاگەندەکاری ژنانی کورد دەبێت بۆ ئەوە کار بکەن. من داوا لە ژنانی وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕ دەکەم، کە لەسەر ئەو بنەمایە با بەشداری پاراستنی ژنانی ئازاد ببن تاوەکو سیاسەتی پاکتاوکردن لەسەر ژنانی پوچ بکرێتەوە. 

لە باکووری کوردستان هەموو کات دۆخ و مەرجی راپەڕین هەیە. ئێمە دەزانین لە باکووری کوردستان گەورەترین رێگری سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتن. سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت رێکخراو و ئەو کەسانەى کۆمەڵگە پارچە دەکەن، کە دەیانەوێت کاریگەریی خۆیان زیاتر بکەن. بۆ بەدەستهێنانی کۆمەلگەى کورد، هەژارکردنی گەل نمونەى زۆر زەق و بەرچاوە. دەیانەوێت ئەوان موحتاجی پارویەک نان بکەن، ئەو کەسانەى ناسنامەى خۆیان دەفرۆشن، رایاندەهێنن و جەوهەری کۆمەڵگەى کورد بە پشتیوانیی ئەوان ژەهراوی بکەن. لە وڵاتی ئێمەدا کە لە ژێر داگیرکەریی سەرباز و پۆلیس دایە، بە کردارەکانی دەستدرێژکەری و زایەندپەرەستی هێرش دەکرێتە سەر ژنانی کورد. ژنانی کورد دەبێت بتوانن کۆمەڵگەی کوردان هۆشیار بکەنەوە و بەرێکخستنی بکەن. لەبەر ئەوەش دەبێت گەڕەک بە گەڕەک، شەقام بە شەقام، کۆڵان بە کۆڵان بە رێکخستن بکرێت و بە فیکر و بیری خەباتی ئافرێنەرانە رێکخراو و دامەزراوەی پێویست دروست بکەن. دەبێت لە بەرامبەر ئەو کەس و رێکخراوانەدا، کە کاری سیخوڕی دەکەن چالاکانە تێکۆشان بکرێت، بە پێشەنگایەتیی ژنانی گەنج دەبێت لە کوردستاندا شوێنێک بۆ ئەو کەسانە نەمێنێتەوە. کاتێک دوو بۆ سێ ژنی گەنج چوونە پاڵ یەک، دەبێت بە ئەرکی وڵاتپارێزییان و راستیی دژمن بەرامبەر بە خۆیان تێڕامێنن و گفتوگۆ بکەن و بەپێی ئەوە هەست و چالاکییەکانی خۆیان پێش بخەن.

دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە ئەو شەڕی پاکتاوکردنەی بەسەر گەلی کورددا سەپاندووە و گەلانی تری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش پریشکی ئەوەیان بەردەکەوێت. بۆ ئێمە گرنگە کە ئێمە پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ ژنانی گەلانی تردا دروست بکەین. بەوە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە، و لە پێش هەموانەوە کورد، راستیی شەڕ بە گەلانی تری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بیر ناکرێت و ریگا نادات کە خۆیان دوور رابگرن.

بە ئەندازەی کوردان، تورکیش وەک بەشێک لەو شەڕە دەگۆڕدرێن، هەموو بەها و هاوسەنگیی ماددی و مەعنەوییان لەو شەڕەدا دەهاڕدرێت. لە کورد زیاتر و بەڵکو دیاردەی تورکان بەرەو داڕمان و تێکشکاندن دەڕوات. کۆمەڵگەبوون، نیازە باشەکان، راستی، دین و ئیمان خۆیان لە دەست دەدەن. بە تورکبوونی باڵادەستبوو، بووەتە مەکینەى شەڕ بۆ تێکشکاندن و دژایەتیکردنی گەلانی لاز، گورجی، ئەرمەن، پۆماک و چەرکەز. ئەو هەبوونانە کە رەنگ و هەناسە و ئاواز بەم خاکە زیاد دەکەن، لە تاریکیی فاشیزمدا ون دەکرێن. بەها ماددیەکانیان لە ژێر رژێمی تاڵان و دزیدا دەفرۆشرێت. لەسەر زەوی و ژێر زەوی هیچ نەماوە کە نەفرۆشرابێت. ئەم جوگرافیا جوانە، دارستان و دارەکانی بۆ رانتی شەڕ و مانەوەى دەسەڵات فرۆشراوە. لەسەر ئەو بنەمایە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە خیانەت لەگەلانی تورکیا دەکەن. خائینە راستەقینەکان ئەوانن. دەبێت ئێمە لەگەڵ بزووتنەوەى ژنان لە دژی ئەو دەسەڵاتە سەرەڕۆ، فاشیست، داگیرکەر و پیاوسالارەی ئاکەپە و مەهەپە لەسەر بنەمای تورکیای دیموکراتیک و کوردستانی ئازاد دەست بە جموجوڵ و تێکۆشان بکەن.

ناوەندی ئەو هەڵمەتەمان باکووری کوردستان دەبێت، کە بە تێکۆشانی ژنانی ئازاد، ئێمە لە باشوور، رۆژئاوا و رۆژهەڵات کارێک بکەین ئەو هێرشە لەسەر نەتەوەبوونی دیموکراتیک پووچ بکەینەوە. وەستانەوە لە بەرامبەر ئەو داگیرکەرییەدا، کە کوردستان دەکاتە کۆلۆنییەک و ناوچەیەکى داگیرکراو، بەو ئەندازەیە، کە ئەرکی هەموو ژنانی کوردی وڵاتپارێزە، دەبێت بە یەکێک لە پەرەنسیبەکانی ئازادیی ژنانیش.

لەم  دواییانەدا بە سەرۆکایەتیی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە باکووری کوردستان، لە تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دژی ژنان کوشتار و دەستدرێژیی ئەنجام دەدرێت. وەڵامی هەڵمەتەکە بۆ ئەوە شتانە چی دەبێت؟

هەڵمەتی ژنانی ئازاد لە دژی کوشتار و پاکتاوکردنی ژنان و پاراستنی کۆمەڵگە، هەر خۆی لە دژی هێرش و پاکتاوکردنی سەر ژنان دەبێتە وەڵامێک. بە کورتی ئەو هەڵمەتە بۆ خۆی لە کەسایەتیی ژنان دا، دەیەوێت سیاسەتی پاکتاوکردنی کۆمەڵگە لە ناو ببات.

تێزی پاکتاوکردنی ژنان، لە مانا تەنگ و بەرفراوانەکەیدا، دەبێتە پێناسەیەک کە ئێمە دەتوانین لێکدانەوەى بۆ بکەین. لە سەرەتای شارستانیەتەوە، کە پشتبەستووە بە دەسەڵاتداری و دەوڵەت، ژنان کرانە ئامانج. لەسەر ئەو بنەمایە هێرشەکانی سەر ژنان کارەکتەری ئۆتۆنۆلۆژیک (بوونناسی)یەوە هەیە. لەو ناوچەیەدا کە شارستانیی پیادا بڵاوبووەتەوە، دەستدرێژی، توندوتیژی و گوشار لە دژی ژنان سەریهەڵداوە. لەسەر ئەو بنەمایە تێکۆشانی کۆمەڵگەی گەردوونی تێکۆشانی ئازادیی ژنە. ئەو نەریتە شارستانییە، کە قەیرانی ئاوەدانی و بونیاتنانی سیستمی کاپیتالیست روون دەکاتەوە، گەیشتووەتە ئاستێک، کە ئیدی ناتوانێت درێژە بە خۆی بدات. بنەماڵەش لە ناو ئەو شتەدایە. پەیوەندیی ژن و پیاوان لە لاوازترین سەردەمی خۆیدایەتی. لە سایەی تەکنەلۆژیای راگەیاندن ئیدی ژن دەتوانێت سوود لە زانین و ئەزموونەکانی یەکتر وەربگرن و لە یەکتر هێز وەردەگرن. بەوەش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون روودەدات. لەسەر ئەو بنەمایە راستییەکی تێکۆشانی گەردوونی هەیە. ئەگەر ئێمە بە یادی خۆمانی بهێنینەوە، کە دەسەڵاتی دەوڵەتپارێز و پیاوسالار و راستیی شارستانی ئیدی لاواز دەبێت، سیستمی ئەڵتەرناتیڤ کە پشتبەستووە بە ژنان بەدی دێت، کە ئەویش پارادیگمانی کۆمەڵگەى دیموکراتیکە. تاوەکو ئێستا ئەوە ناوی بۆ دانەنرابوو و پارچە پارچە خۆی خستبووەڕوو، ئاڵۆزی و شەڕ لە نێوان ئەو دوو راستییەدا هەیە.

ئەو ناکۆکی و ئاڵۆزییە، کە رێبەر ئاپۆ دەستنیشانیکردووە، لە شەڕی جیهانیی سێیەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەتوانرێت باشتر و روونتر ببینرێت. کولتوری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک، کە پشتبەستبووە بە ژنان و مۆدێڕنیتەى رۆژئاوا، کە پشتبەستووە بە پیاوسالاری رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. لەو شەڕ و هێرشانەدا، ئەوانەی لە دژی کولتوری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستدرێژی، دەستبەسەرداگرتن، جارییەکردنی ژنان و بێ موڵک کردنن پێکدێت. ئەمڕۆ لە کەسایەتیی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەدا ئەوە بە باشی ئاشکرابووە، بۆیە پڕوپاگەندەی رەوایدان دەکەن. فەتحکردن وەک دەستبەسەرداگرتنی بە زۆر لەگەڵ دەستدرێژیدا هەمان مانا دەدات. دەسەڵاتدارییەک کە هەموو شتێک لە شەڕدا وەک غەنیمەت سەیر دەکات و بۆچوونی لە دونیادا لەسەر بنەمای فەتحکردنە، هەتاکو هێرشی ژنان و بەهاکانیان نەکات، ناتوانێت راوەستێت.

کاتێک کێشەکە دەبێت بە ژنانی کورد ئەو کاتە ئێمە روونی دەکەینەوە، کە دەستدرێژی و کوشتار لە تورکیا و باکووری کوردستان جیاوازترە لە وڵاتانی تر. لە هەموو شوێنێکی دونیادا ژنان دەبنە ئامانجی سیاسەتی پیاوسالاری، چونکە سیستمی داگیرکەریی سەرمایەداری پشتبەستووە بە موڵکایەتی، لە سەر ژنان گوشار و زۆرداری و ملهوڕی هەیە. بە کورتی دەتوانم بڵێم، کۆیلەیەتی کۆتایی پێنەهاتووە، ژنان بوونەتە کۆیلەی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست. لەبەر ئەوەش دەبێت تێکۆشان لە دژی زایەندپەرەستیی کۆمەڵگە لە ئاستی گەردوونیدا بێت و بە شێوەیەکی رادیکاڵ بەڕێوەبچێت.

فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەستدرێژی و کوشتار بە دەستی سەربازان و پۆلیسەکان ئەنجام دەدەن. ژنانی کورد فریو دەدەن. ئەوە وەک سیاسەتێکی پاکتاوکردن درێژەى پێدەدرێت. لەبەر ئەوەش ئاراستەی ژنانی گەنجی کورد بەرەو خۆکوشتن دەبەن، ژنان دەبنە قوربانیی چینایەتی نێو خێزان. ئەگەر ئەوە روونەدات، ئەوان لە جەوهەری کۆمەڵایەتی و کۆمەڵگە دادەبڕن و رووبەڕووی مردنێکی درێژخایەنیان دەکەنەوە. ئەوەى کە دەبێت ئەنجام بدرێت، ئەوەیە دەبێت ژنان خاوەنداری لە یەکتر بکەن، رێگا بە داگیرکەری نەدەن، لە ناو خۆیاندا بە ناکۆکییەوە نەژین. کۆمەڵگەی ژنانی بە رێکخستنکراو دەتوانێت هەموو شتێک بکات.  

لە بەرامبەر ئەو شتانەدا هەڵمەتەکەمان بە میتۆدی جۆراجۆر و جیاجیای خەبات بەرێوەدەچێت. ئەگەر لە شوێنێکدا دیموکراسی نەبێت، کۆمەڵگە ناتوانێت بڕیاری خۆی بدات و ناتوانێت خۆی بەڕێوەببات، ژنان لەوێ دەبنە کەرەستە و کاڵا. ئێمە فاشیزم هەڵدەوەشێنین، کۆمەڵگەى دیموکراتیک وەک مۆدێلێک گەشە پێدەدەین. هەڵوێستی ئێمە لەسەر ئەو بنەمایەیە. گەورەترین خەونی هەزاران ژنی گەنج، کە لە  ریزەکانماندا شەهید بوون، ئەوەیە لە ناو کۆمەڵگەیەکی ئازاددا ژیانێکی یەکسان هەبێت.

ئێوە بانگەوازتان بۆ رای گشتی چییە؟

داوا لە هەموو ژنان دەکەم، کە لەسەر بنەمای ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەشداری تێکۆشان بکەن. من دەزانم هەموو خەباتێکی ئێوە بۆ رێبەر ئاپۆ رێکدەخرێت، بۆیە بە دڵنیاییەوە ژنان نزیکی جەوهەر و کۆمەڵگە دەکاتەوە و بەهاداریان دەکات. لە بەرامبەر ئەو هێرشانەى دەکرێتە سەرمان، ئێمە لەسەر بنەمای تێکۆشانی بەهێز تێکۆشان بەڕێوەدەبەین. لەبەر ئەوەش ئێمە بەبێ ئەوەى پاساو بۆ خۆمان بهێنینەوە، بە ئازایەتی و بوێری و فیداکاری، بە بڕوایەک کە ئێمە سبەی بونیات دەنێین، ئێمە بەشداری لە هەڵمەتەکەدا دەکەین و سەرفیرازی و سەرکەوتن بە دەست دەهێنین.

ف.ق / ژ.ت