شانۆی تراژدی کۆمیکی مافەکان -١٩-

"ئەگەر ئێمە وەک مرۆڤەکان و گەلان سەیرمان بکرایە، ئەگەر یەکسانیی مافەکان بۆ هەموان بوایە، ئەوا بۆ منیش و گەلەکەشم ئەوانە دەبوون و پێکدەهاتن، بە دڵنیاییەوە ئیدی شانۆی تراژدی کۆمیکی مافەکان لە ئیمراڵی رووی نەدەدا".

رۆژانی دوای ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ دەوڵەتی تورک لە ئیمراڵی زیندانێکی تایبەتی لەو درووگەیەدا دروستکرد، کە لە دونیادا نمونەى نییە. لەو زیندانەدا پرۆتۆ – گوانتانامۆ، کە هیچ ماف و یاسایەکی نێونەتەوەیی نایگرێتەوە، ئامانج ئەوە بوو، کە ئافرێنەری شۆڕشی کوردستان و رێبەری گەلێک بە ئەشکەنجە بێ ئیرادە بکەن و ئیرادەی تێکبشکێنن، بەڵام حساباتی رژێمی ئەنقەرە لە ئیمراڵی، کە لە زینداندا لە دنیای دەرەوە دابڕێنراوە و گۆشەگیرکراوە بەدینەهات. رێبەری گەلی کورد یەکەم هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە بەرپرسان و لێکۆڵەرانی دەوڵەتى تورک نیشان دا، کە بە تایبەت هەڵبژێردرابوون و دەستنیشانکرابوون. ئۆجالان بۆ ئەوەى دەرگا بە رووی چارەسەری و دیالۆگ دا بکاتەوە زۆر هەوڵی دەدا.

ئۆجالان هەڵوێست و نزیکایەتیی بۆ چارەسەریی کێشەکان و کۆتایهێنان بە توندوتیژی، لە قۆناغی یەکەمدا لە چوارچێوەی پارادیگمای نوێدا بۆ رای گشتی خستەڕوو. لە قۆناغی دووەمدا نامەى بۆ بزووتنەوەى ئازادیی کورد نووسی. لە نێوان ٣١ی ئایار تاوەکو ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٩٩دا ئۆجالان ٤ نامەى بۆ دەستەى سەرۆکایەتیی پەکەکە نارد. ئۆجالان چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتى تورکدا بۆ بزووتنەوەکەی خۆی خستەڕوو. ئۆجالان لە یەکێک لەو نامانەدا لەبارەى گەڕان و هەوڵی خۆی بۆ چارەسەریی سیاسی وتبووی:

"من ئەوەم دایە پێش خۆم، کە خۆبەڕێوەبەریی کولتوری بە مسۆگەریی دەوڵەت بە بەرفراوانی و تایبەتمەندیی ئەوەى کە کورد بناغەى بنەڕەتیی دەوڵەتە، یەکبگرێت. لە پێوەردا من بە هەڵەم نەزانی، کە مۆدێلێک بئافرێنرێت. من گفتوگۆم لەگەڵ کرد، کە بەڕێوەبەریی خۆجێی دیموکراتیک بە یاسای حیزبە سیاییەکان و هەڵبژاردن دەتوانرێت بچێتە چوارچێوەی هاوکارییەکی گرنگ و چارەسەریی سیاسی بدۆزێتەوە. ئەگەر مسۆگەری و گارانتیی یاسایی، کار و تایبەتمەندیی تر لەگەڵ ماددەی تر بکەنە رۆژەڤەوە، من رامگەیاند، ئەوا لەو کاتەدا شەڕی چەکداری مانای نامێنێت و قۆناغەکە دەتوانێت بۆ چارەسەریی ئاشتی و سیاسی بەرەو پێش بچێت. دەڵێم، هەر هیچ نەبێت دەوڵەت  هەڵوێستی خۆی روون بکاتەوە، هەڵوێستی ئێمەش لە پاراستنی چالاکدا، سەقامگیری و ئاگربەستدا پشتبەستوو دەبێت بە پەروەردە و هەڵوێستێکی راست".

لەونێوانەدا گەلی کورد و بەرخودانی کوردستانیان بۆ یەکەمجار بەبێ رێبەرەکەیان بەرەو نەورۆز دەڕۆیشتن. سەرباری گوشارەکان، زوڵم و قەدەغەکارییەکانی دەوڵەتی تورک، لە باکووری کوردستان و گەورە شارەکانی تورکیادا سەدان هەزار کەس رژانە سەر شەقامەکان، نفرەتی خۆیان لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی خستەڕوو و داوای ئازادیی ئۆجالانیان کرد. رۆژانی دوای نەورۆز رێبەری گەلی کورد جاڕنامەیەکی چارەسەریی لە ٨ خاڵدا نووسی و ستراتیژییای نوێی لەو جاڕنامەیەدا بە کورتی بەمشێوەیە خستبووەڕوو، "قۆناغی ئاگربەستەکەی ١ی ئەیلولی ١٩٩٨ لە هەموو شوێنێکدا درێژەی پێبدرێت. بە شێوەیەکى سەقامگیر و هەمیشەیی کۆتایی بە شەڕی چەکداری بهێنرێت. دەوڵەت لێبوردن رابگەیەنێت. لەگەڵ ئەوەدا پەکەکە خۆی ئامادە بکات، کە لە ناو سیستمی دیموکراتیکدا بە یاسایی ببێت. لە تورکیا هەموو هێزە پەیوەندیدارەکان، رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و ئاشتیی نێونەتەویی هاوکاریی ئەو قۆناغە بکەن".

دوای ئەوەى ئۆجالان نامەکانی بۆ بزووتنەوەکەى خۆی نارد، لە دەستەى سەرۆکایەتیی پەکەکەوە لە ٦ی ئایاری ١٩٩٩دا وەڵامی نامەکان درایەوە. دەستەى سەرۆکایەتیی پەکەکە بەبێ ئەوەى گومان و دودوڵی لە ناو رای گشتیدا دروست بکات، بە شێوەیەکى ئاشکرا رایگەیاند، حیزب دڵسۆزی رێبەرەکەى خۆیەتی و بە هەموو شێوەیەک پەیوەست دەبێت بە ستراتیژیایی سەردەمی نوێوە. لەو نێوانەدا ئەو گۆشەگیرییەی، کە لە ئیمراڵیدا سەپێنرابوو چووبووە مانگی دووەمەوە و یەکەم کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان  رێبەری گەلی کورد دروستکرد. ئۆجالان لە مانگی نیساندا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەرەکانیدا وتبووی، "لە رووی جەستییەوە باش نیم، گۆشەگیریی گوشاری لەسەر دروستکردووم، لاواز و بێهێز دەبم، دەستەکانم دەلەرزن، تەندروستیی منیش لە دەست دەچێت".

'پەردەی یەکەم لە شانۆی ئیمراڵیدا'

رۆژانی دوای نەورۆز، بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی قەیرانی سەرۆک وەزیران، کە سیستمی ئیمراڵیی لە ژێر دەستدایە، لە ٢٤ی ئاداری ١٩٩٩دا بۆ قۆناغی دادگایکردن هەنگاوی نا، کە رێبەری گەلی کورد وەک 'شانۆی ئیمراڵی' پێناسەی کرد. بەپێی بابەتەکان، دەبوایە شوێنی دادگایکردنەکە لە ئامەد بوایە، بەڵام لەلایەن ٢هەمین دادگای ئاسایشی دەوڵەت لە ئەنقەرە دادگایکردنەکە لە دوورگەی ئیمراڵی بەڕێوەچوو. هەر ئەو کاتە بە ئەندازەی پێویست ئاماژەی ئەوە هەبوون، کە دەوڵەتی تورک یاساکانی خۆیشی پێشێل دەکات. لە راگەیاندراوی ناوەندی گشتیی کۆمەڵەى مافەکانی مرۆڤ لە ١ی ئاداری ١٩٩٩دا لەبارەى بێمافی و بێ یاسایی لە ئیمراڵی دا هاتبوو:

"پارێزەران، کە دەیانەوێت بڕۆن بۆ بینینی ئۆجالان، لەبەر ئەوەى دەڕۆن بۆ ناوچەى قەدەغە کراو و لەبەر ئەوەى ئۆجالان لە بینایەکدایە، کە دیار نییە بینای چییە و لەو ناوچە قەدەغە کراوەدا رادەگیرێت، ناچار دەبن لە بەرپرسانی ئیداری مۆڵەت وەربگرن. بەوشێوەیە ئەو ئەرکە، کە ئەرکێکی نایاسایی بوو لەلایەن سیخوڕە ئیدارییەکانەوە بەکاردەهێنرێت. بۆ نمونە، بۆ ئەوەى پارێزەران بڕۆن بۆ ئیمراڵی دەبێت مۆڵەت لە پارێزگاری بورسا وەربگرن. ئەوە لە کاتێکدایە چاوپێکەوتنی پارێزەر لەگەڵ موەکیلەکەیان بابەتێکە، کە پەیوەندیی بە پرۆسەى دادگاوە هەیە. پارێزگار بەشێکە لە بەڕێوەبەری و ئیدارە. بۆیە قبوڵ ناکرێت، کە پارێزگار و بەرپرسانی تری ئیداری بەشداری ئەو پرۆسەیە ببن. کاتێک مرۆڤ سەرنجی خۆی دەخاتە سەر راگەیاندراوەکانی پارێزگاری بورسا ئەوە دەبینرێت، کە پارێزگاری بورساش ناتوانێت ئەو ئەرکە بە شێوەیەکى رێک و پێک بەکار بهێنێت، مەرجێکی دەستووری بە نووسراو لە دادگای ئەنقەرەوە بۆ زەق دەکەنەوە. لەو دۆخەدا ئەوە دەردەکەوێت، بێسەرەوبەریی و شێواوییەک لەو ئەرکەدا دروست بووە، کە ئەو ئەرکە هیچ شوێنێکی لە یاسادا نییە، ئەرکی پاراستنیش بەو دەستوورەوە دەبەسترێتەوە. بەڕێوەبەری یان دادگا خۆی بۆ خۆی بڕیار دەدات، کە کێ بەشداری دەبێت و کێ کێ بپارێزێت. دەرفەتی پاریزەرانی ئۆجالان و رۆیشتنیان بۆ دوورگەى ئیمراڵی بۆ قسەکردن لەگەڵ ئۆجالان، لەسەر بنەمای میزاجی بێ مافییەوە لە ناو دەبرێن.   

هەروەها دەکرێت بۆ ئەو رێگری و دژوارییانەى لە بەردەم بەرگریکردندا دروست دەکرێن، دەبێت باسیش لە نادیاربوونی کاتی رۆیشتن و هاتنی کەشتییە دەریاییەکە بۆ ئیمراڵی بکەین، بەڵام بەرپرسانی ئیداری دەرفەتی ئەوەى دەدەن، کە لایەنگری حیزبێکی سیاسی، کە دەستیان نیشانەى گورگە بۆرەکانی پێوەیە و بەو نیشانەیە بەرزی دەکەنەوە، کۆ ببنەوە و ئەو کەسانە هانبدەن. ئەوەش دەگاتە ئەو ئاستە، کە ئەو پارێزەرانەى ئەرکی پاراستن وبەرگرییان لە ئەستۆیە گەلەکۆمەکییان لێ بکرێت و بە چەندین کەس هێرشیان بکرێتە سەر. ئەو دیمەنانەى کە لە تەلەفزیۆنەکاندا دەبینرێن، نەک هی کەسانی ناو گەل نین، بەڵکو لە دیمەنەکاندا سیمبولی کەسانی فاشیست نەژادپەرست هەیە و ئە کەسانەش دەناسرێن. سەرباری ئەوەش پارێزگاری بورسا ئەو دیمەنانە وەک ناڕەزایەتیی ئاسایی گەل نیشان دەدا، بەڵام ئەوە روونە، کە گوشارێکی قورس خراوەتە سەر بەرگریکردن و پارێزەرێتی.

دوورگەی ئیمراڵی کە ئۆجالانی تیادایە، تا ئێستاش بە ناوچەى قەدەغە کراو راگەیاندراوە، بەڵام دیار نییە، کە لەو ناوچە قەدەغە کراوەدا، ئەو شوێنەى تیایدا رادەگیرێت زیندانە، نەخۆشخانەیە، یان شوێنی لێکۆڵینەوە و چاودێریکردنە. بەپێی بابەتی مافەکان لە تورکیا، کەسی زیندانی لە ٢ شوێندا رادەگیرێن، یەک، زیندان و دوو، نەخۆشخانە، یان لە قاوشەکانی زینداندا. نابێت کەسی زیندانی جگە لەو شوێنانە لە شوێنێکی تردا رابگیرێت. بۆ ئەوەى لە زینداندا بمێنێتەوە و ئەو شوێنەى کە تیادا دەمێنێتەوە دەبێت لەلایەن  وەزارەتی دادەوە وەک زیندان پێناسەکرابێت و رابگەیەنرێت. خاوەنی بەڕێوەبەر و یەکەی زیندان بێت و داواکاری گشتی و سەرۆکی داواکاری گشتیلێ بەرپرسیار بێت.

لە زیندانی ئیمراڵی، کە بە ناوچەیەکى قەدەغەکراو راگەیاندراوە، شوێنێکی وەک ئەوە نییە، وەزارەتی داد بە زیندانی رایگەیاندبێت، چونکە بەڕێوەبەر و یەکەی زیندان و هیچ کارمەند و پاسەوانێک بۆ شوێنێک بە ناوی زیندانی ئیمراڵی ئەرکدار نەکراون. ئەوە لە کاتێکدایە عەبدوڵا ئۆجالان لە رووی پێگەى یاساییەوە، کەسێکی زیندانییە. پێویستە دەرفەتی ئەوەى هەبێت، کە بتوانێت سوود لە مافەکانی زیندان وەربگرێت. لە راگەیاندراوی پارێزەران و راپۆرتی دادوەرەکاندا، هەروەها لە راگەیاندراوەکانی ئەو پزیشکە سەربازییانەدا، کە پشکنینی بۆ دەکەن ئەوە دەرکەوتووە، ئۆجالان لە زیندان راناگیرێت، لە شوێنێکدا رادەگیرێت، کە بەرپرسانی فەرماندەیی گشتی بە بەردەوامی لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکەن، لە ژێرچاودێریدا رایدەگرن و هەموو پێداویستییەکان لەلایەن بەرپرسانی سەربازییەوە دابین دەکرێن".

دەوڵەتی تورک، کە گوێی نەدەدا بەو هۆشداریانەی رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ، لە ٣١ی ئایاری ١٩٩٩دا دەستی بە دادگایکردن کرد. لە هێرشی دژ بە پارێزەران تاوەکو وەرنەگرتنی دۆسییەکە و رەتکردنەوەى سەردانکردن و چاوپێکەوتنە یاسای و مافدارانەکان، لەو پرۆسەیەدا مافی پاراستن و بەرگری بە تەواوی بە نەبوو چاوی لێکرا. هێشتا دادگاکە دەستی پێنەکردبوو، کە لە ئەنقەرە مشتومڕ و باس لە سزای لە سێدارەدان دەکرا. لە سەرەتاوە تاوەکو کۆتایی ئەو قۆناغ و پرۆسەیە، سەرباری ئەوەى بە شێوەیەکی ناحقوقی و نایاسیی ئەنجامدرا، رێبەری گەلی کورد بۆ ئاشتی و چارەسەری ئەو پێشنیازەى بۆ دەستەى دادگاکە کرد:

"بناغەى چارەسەری دیموکراتیک هەیە. خۆراکێشاندن بە یەکتردا پێویست نییە. تورک جگە لە خۆپاراستن لە مەترسیی گەورە، دەرفەتی ئەوەى هەیە، کە ئەوە بگۆڕێت بۆ سەرچاوەی هێزێکی نوێ. دەرفەت و توانایی شەڕی سەربازیی پەکەکە لە ناوخۆ و دەرەوە دەکەوێتە خزمەتی تورکیا. ئەگەر تورکیا و سەرەتا ئەوروپا دەیانەوێت، (تورکیا) بکەێتە سەنگەرێکی نوێ و لە هەرێمەکەدا ببێتە وڵاتێکی پێشەنگ، ئەوە بە زرگاربوون لەو شەڕەدا بەدی دێت. چارەسەرییەک لەسەر هەبوونی سیاسیی پەکەکە دەبێتە گەورەترین دەستکەوتی تورکیا. هەر چۆن بچووکبوونی پەکەکە دەبێتە هۆی لە دەستدانی زۆر گەورە، ئەگەر راست بەکار بهێنرێت بەو ئەندازەیە هێزێکی گەورە دەئافرێنێت".

تەنها ئەمریکا ستایشی دادگاکەى کرد

لە ئەنجامی ٩ دانیشتنی دادگادا، کە لەلایەن هەموو دەسەڵاتە سیاسی، سەربازی و دەستەبژێرەکانەوە بە فۆرمالیتە و شکڵی ناوبرا، دەستەى دادگای دەوڵەتی تورک بڕیاری لەسێدارەدانی لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٩٩دا ئاشکرا کرد. بێگومان ئەو بەروارە رێککەوت نەبوو. ٧٤ ساڵ لەوە پێش لەو ڕۆژەدا، واتە لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٩٢٥دا بە بڕیاری دادگای ئیستیقلال، کە هەر وەک ئیمراڵی رێکخرابوو، سەرکردەی کورد شێخ سەعیدی پیران لەسێدارە درا، بەڵام نە جیهانی ساڵی ١٩٩٩ جیهانی ساڵی ١٩٢٥ بوو و نە کوردیش کوردی پێشوو بوون.

بڕیاری لەسێدارەدان لە هەر چوارپاچەى کوردستان کاردانەوە و توڕەییەکی گەورەی لێکەوتەوە و لە رای گشتیی جیهانیشدا یەک لە دوای یەک راگەیاندراو و لێدوانەی ئیدانەکردنی ئەو بڕیار بڵاودەکرایەوە. دوای یەک رۆژ لە بڕیاری لەسێدارەدان لە ئیمراڵی ریپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر کوشتنی بە ئەنقەست و بێ دادگایکردن، بێ لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە کردن و میزاجی نامەیەکى بۆ حکومەتى تورکیا نارد. لە نامەکەدا راگەیاندرابوو، بڕیاری سزای گیانکێشان مافی ژیانی پێشێلکردووە و داوای لە رژێمی ئەنقەرە کردووە "لەو بڕیارە دووربکەوێتەوە و هەڵیبوەشێنێتەوە". هەروەها رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی سەرنجی خستە سەر کێشەی ئیمراڵی لە یاساکانی تورکدا و پێشێلکردنی پێوەر و ستاندەرە نێونەتەوەییەکان لەبارەی دادگایکردنی دادوەرانە و بەبێ هیچ شەرت و مەرجێک لە دژی سزای گیانکێشانی دادگاکە وەستایەوە.  

لە هەموو چاودێرە نێونەتەوەیی و وڵاتانی رۆژئاواییەوە لێدوان و راگەیاندراوی لەو شێوەیە دەهاتن و بڵاودەکرانەوە، بەڵام سەرنجڕاکێش ئەوە بوو، کە ئەمریکا ستایشی دادگاکەى ئیمراڵیی کرد. مارک پاریس باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە لەبارەی دادگاکەى ئیمراڵی و بڕیاری دادگاکەوە وتی، "ئۆجالان بە شێوەیەکى زۆر دادپەروەرانە دادگایی کراوە. مرۆڤ ناتوانێت دەستوەردان لە بڕیاری دادگای تورکدا بکات. ئەمریکا هیچ شک و گومانێکی لەسەر دادگاکە نییە".

"تاریکترین شانۆی تراژدیای حقوقی"

عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە بەرگرینامەکەیدا بە ناوی "بەرگرینامەى دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا – لە دەوڵەتی راهیبیی سۆمەرەوە بەرەوە کۆماری گەل" پرۆسەى پەیوەندیدار بە دادگایکردنەکەی ئیمرالی بە ناوی "شانۆی ئیمراڵی" لێکداوەتەوە و نووسیویەتی:

"دادگای ئیمراڵی هیچ بناغەیەکی رەوا، پێویستییەکی گەردوونی و خاڵەکانی پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپای تیادا نەبوو. لە بنەڕەتدا پیلانگێڕییەکی قورس و رفاندن بوو. دەبوایە دادگاکە بەو مەرجانەوە نەبوایە. هەروەها بە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا راگەیاندراوە، کە دادگاکە زۆر لایەنی دژ بە پەیماننامەى مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا تیادایە. شانۆیەک گێڕدرا، شانۆیەکی سیبمولیک بوو، جگە لە سیناریستەکان هەموو لایەنەکانی تریشیان ئامادە کردبوو و دەرهێنەرەکانیشیان ئەو رۆڵە و ئەو بەشەیان بۆ راى گشتی گێڕا، کە بۆیان دیاریکرابوو. دروستترین هەڵوێست بۆ من ئەوە بوو، کە بەرگریکردن لە خۆم بە شێوەی "رێککەوتنی دیموکراتیک و پەیامی ئاشتی" ئەنجام بدەم. بۆ بەرگریکردنی بەرفراوان نە کات هەبوو، نە ماتریاڵ و پێداویستی هەبوو، نە ئامادەکاری هەبوون و لە رووی دەروونیشەوە هەلومەرج بۆ بەرگریکردن لە گۆڕێدا نەبوو.

ئەگەر ئێمەش وەک مرۆڤەکان و گەلان حسابمان بۆ بکرایە ئەوا یەکسانیی حقوقی وەک هەمووان بۆ منیش و گەلەکەشم دەستەبەر دەبوو و بە مسۆگەری ئەو شانۆ تراژیک کۆمیکەى مافەکان لە ئیمراڵی رووی نەدەدا. کێشەکە تەنها ئەوە نەبوو، کە لە هەلومەرجێکی قورسدا دادگایی کرام، بەڵکو ئەو دادگاییە هاوکات لە دژی زۆرێک لە خاڵەکانی پەیماننامەى مافەکانی مرۆڤی ئەوروپاش بوو.  

سەرباری ئەوەی ئەو هێڵانەش گرنگن، بەڵام جیاوازیی سادەش لەبارەی شکڵ و شێوەشەوە پێویستە. بنەڕەتی ترین خاڵی سەرەکیی حقوق و مافەکان ئۆبژەکتیڤبوون و بابەتی بوونە. یاسا پشتبەستوو نییە بە نیاز و خواستە شەخسی و خەیاڵاندنەکان. کاتێک ئەوە دەڵێم، من باس لە ماف و یاسای هاوچەرخ دەکەم. ئەگەرنا روونە، کە ناتوانرێت فەرمانەکانی دەوڵەت، کە پشتبەستوون بە شەریعەتی ئیلاهی، یاسا و حقوقیان پێ ناوترێت. لەو رووەوە، مرۆڤ دەتوانێت باس لە مافەکان و یاسا بکات و باس لە فریودان و لەخشتەبردن، داگیرکەری، لەناوبردن و سڕینەوەى عەقڵییەت و بۆچوونی زاڵمانە و درۆزنانە بکات، کە رەگ و ریشەى خۆی لە ئیلاهیبوونەوە وەرگرتووە. دادگایکردنی من لە ئیمراڵی نەک تەنها نکۆڵیکردن و کوشتنی یاسا و مافەکانە، بەڵکو هەوڵیکیشە بۆ سڕینەوەى راستییەکان، کە بە بڕوای من ئەوە ئامانجێکی زۆر مەترسیدارتر و شاراوەترە.

جوگرافیای رۆژهەڵات و رۆژئاوا، ئاسیا و ئەوروپا، ئەنادۆڵ و یونان بەرەی دواوەی شانۆگەریی ئیمراڵی پێکدەهێنن و نیشانی دەدەن، کە لەگەڵ دیمەنی تەواوەتیی شانۆگەرییەکەدا نمایش دەکرێت. مرۆڤێکی ئاسایی ئەگەر ورد و هەستیارانە سەیری بکات، ئەوا ناتوانێت خۆی بەدوور بگرێت و ئەم پرسیارانە نەکات؛ سیناریۆی ئەو شانۆگەرییەی دادگا لەلایەن کێوە نووسراوە، رۆڵی سەرەکی چۆن دابەشکراوە. ئاکتۆر و رۆڵگێڕ و فیگەرەکانی کێ بوون، خواستیان چ پەیامێک بەو کەسانە بدەن، کە سەیری شانۆگەرییەکە دەکەن".

سبەی: داوای ٢ی ئاب و ئەو هەنگاوانەى کە دەبوایە هەڵبگیرانایە

ژ.ت