لە کەرکووک گەورە تیرۆرستێک کوژرا

یەکینەی هەڵۆکانی هەواڵگری عێراق ئەمرۆ دوو شەممە ڕایگیاند:" لە ئۆپراسێۆنێکی تایبتدا لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش،  سەرکردەیکی باڵای چەتەکانی داعشیان کوشتوە".

 

یەکینەی هەڵۆکانی هاواڵگری عێراق  لە بەیانامەیکدا ڕایگیاند:" لە ئەنجامی ئۆپراسێۆنێکی هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش توانیومانە سێ حەشارگەی تیرۆستانی داعش لە قەزای حەویجە-ی سەر بەپارێزگای  کەرکووک لە ناو ببەین".

هەروەها لە بەیانامەکەدا ئاماژەیان بەوەداوە:" لە ئۆپرسێۆنەکە پێنج چەتەی داعش کوژراون چەتەکیش بە بردینداری دەستگیرکراوە، یەکێک لە کوژراوەکان (ئەبوو بەرا)-ی   سەر چەتەی داعش بوو".

 لە بەیانەمەکە هەڵۆکانی هەواڵگری عێراق ئاماژەیان بەوەشداوە:" لە ئەنجامی ئەو ئۆپرسێۆنە دەستیان بەسەر ژمارەیک لە چەکی دەستی، تەقەمەنی و بۆمبی حازرکراو بۆ تەقینەوە گرتوە، لاشەی چەکدارە کوژراوەکانی داعش گوستراونتەوە بۆ پزیشکی دادوەری کەرکووک".

 

ر..ح