لە گرکێ لەگێ بە هۆی لافاوەوە پردێک رووخا

پردی گوندی کێشکێی نێوان گرکێ لەگ و ناوچەی ئالیا بە هۆی باران بارینی زۆر و دروستبوونی لافاوەوە، بە تەواوەتی رووخا.

بە هۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، بە تایبەت لە گرکی لەگ لافاوێکی بەهێز دروست بوو و بووە هۆی رووخانی پردی گوندی کێشکێی نێوان گرکێ لەگ و ناوچەی ئالیا.

بە رووخانی پردەکە، هاتوچۆ بە تەواوەتی بۆ ناوچەکە وەستاوە.

ز.ش