نەپەگە بە بۆنەی چالاکییەکەی بەدلیس پیرۆزبایی لە هێزەکانی گەریلا کرد

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بەبۆنەی چالاکی ٢ی ئایار لەدژی یەکەکانی سوپای تورک لە بەدلیس پیرۆزبایی لە هێزەکانی گەریلا کرد.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی فەرماندەیی ئەیالەتی خەرزان کرد.

پەیامەکە بەم شێویەیە:

"هێزەکانمان لە ئەیالەتی خەرزان ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ لە گوندی ساتێی بەدلیس لەدژی یەکەکانی تایبەتی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیەکی سەرکەوتووانە و بەهێزیان ئەنجامدا.

گەریلاکانمان ماوەیەک یەکە تایبەتەکانی دوژمنیان خستە ژێر کۆنتڕۆڵەوە و دواتر لێیاندان و چوونە سەر تەرمەکانیان و دەستیان بەسەر چەکەکانیاندا گرت. ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە چالاکیەکی سەرکەوتووانەیە.

ئەم چالاکیە نیشانەی ئەوەیە کە گەریلاکان بە تاکتیکی پێشکەوتوو و دەوڵەمەند، هەموو تاکتیکەکانی دوژمنیان پووچەڵکردووەتەوە و گورزی گەورەیان لە دوژمن داوە.

لەم چوارچێوەیەدا بە ناوی بەرێوەبەرایەتی بزووتنەوەکەمان پیرۆزبایی لە هەموو هەڤاڵە فەرماندەکان و شەڕڤانانمان دەکەین کە بەشداریان لە چالاکیەکەی ساتێدا کردووە و چوونەتە سەر دوژمن و دەستیان بەسەر چەک و کەلوپەلی سەربازیدا گرتووە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

ئێمە بە خۆشەویستی و رێزەوە سڵاومان بۆ هەموو هەڤاڵە چەکدارەکان و هێزەکەی ئەیالەتی خەرزان دەنێرین و لە تێکۆشانی شۆرشگیری و پیرۆزی ئەواندا، هیوای سەرکەوتن دەخوازین."

ف.ق