هه‌په‌گه: ٦ سه‌ربازی توركیا كوژران و ٢ سیخووڕیش سزا دران
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له جۆله‌مێرگ، ئیدر و شرنا‌خ چالاكییان ئه‌نجام دا. هه‌روه‌ها ٢ كه‌سیش كه له‌گه‌ڵ میتی تورك كاریان ده‌كرد سزا دران.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له جۆله‌مێرگ، ئیدر و شرنا‌خ چالاكییان ئه‌نجام دا. هه‌روه‌ها ٢ كه‌سیش كه له‌گه‌ڵ میتی تورك كاریان ده‌كرد سزا دران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی لێلیكان-ی باشووری كوردستان ٢ سه‌رباز و له دۆڵێكی چه‌لێ ٤ سه‌ربازی توركیا كوژراون و ٧ی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها له سنووری شارۆچكه‌ی قلابانی شرنا‌خ ٢ كه‌س كه سیخووڕیان بۆ میتی توركیا ده‌كرد به سزا گه‌یه‌نران.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
له ئه‌نجامی چالاكییه‌ك له لێلیكان ٢ سه‌رباز كوژران
«له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، هێزه‌كانمان ١٩ی ئهیلوول كاتژمێر ١٠:٣٠ له گردی لێلیكانی سه‌ر به ناوچه‌ی سیده‌كان له ده‌ڤه‌ری برادۆستی باشووری كوردستان چالاكییه‌كیان له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا له ٢ قۆڵه‌وه سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانیان كرانه ئامانج و ٢ سه‌رباز كوژران.
له چه‌لێ هێرشكرایهسهر سه‌ربازگه‌یه‌ك
١٨ی ئهیلوول\٢٧ی خه‌رمانان كاتژمێر ٩:٣٠ هێزه‌كانمان له گوندی ئاشووتی سه‌ر به ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له دژی سه‌ربازگه‌ی چه‌په‌را شێخا چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له‌م چالاكییه‌دا گورز له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی سه‌ربازگه‌كه درا. ڕوون نه‌بوویه‌وه چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون. له دوای چالاكییه‌كه سوپای توركیای داگیركه‌ر به ئۆبوس و هاوه‌ن هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كه.
٤ سه‌رباز كوژران و ٧ی دیكه‌ش بریندار بوون
١٩ی ئهیلوول\٢٨ی خه‌رمانان كاتژمێر ٩:٤٠ هێزه‌كانمان له ده‌شتانێی سه‌ر به ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ، له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوانه گورز له ڕه‌بایه‌ی دوژمن درا و ٤ سه‌رباز كوژران و ٧ی دیكه‌ش بریندار بوون. له دوای چالاكییه‌كه هێزه‌كانی داگیركه‌ر به ئۆبووس و هاوه‌ن له گردی ستوونا-ی ده‌وروبه‌ری گوندی بێده‌هێ-یان دا. به‌هۆی بۆمبارانه‌كه له ناوچه‌كه ئاگركه‌وته‌وه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
له ئیدر دژی پانزێرێك چالاكی ئه‌نجام درا
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌رفرازیی شۆڕشگێڕیدا له هه‌رێمی سه‌رحه‌د، هێزه‌كانمان ١٩ی ئهیلوول\٢٨ی خه‌رمانان كاتژمێر ٨:٣٠ له ناوچه‌ی دیلوجو-ی سه‌ر به ئیدر دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا گورز به پانزێرهكه كه‌وت، ڕوون نه‌بوویه‌وه چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون.
٢ سیخووڕ سزا دران
٢ كه‌س به ناوه‌كانی عوبه‌ید ئادیامان و سه‌لمان ئادیامان كه ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ میت كار ده‌كه‌ن، كاتژمێر ١١ی ڕێكه‌وتی ١٧ی ئهیلوول\٢٦ی خه‌رمانان له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه له ناوچه‌ی كێلا مه‌مێ-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی قلابانی شرنا‌خ سزا دراون و ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئامارگۆ-شیان سووتێنراوه و تێكشكێنراوه. هه‌رچه‌نده ئه‌و ٢ كه‌سه چه‌ندین جار له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێمه‌وه هۆشدارییان پێ‌درابوو، به‌ڵام به‌رده‌وام بوون له هاوكاری كردنی میت و ده‌ستیان له شه‌هیدكردنی هه‌ڤاڵانی ئێمه‌دا هه‌یه. ١١ی ته‌مووزی ٢٠١٨ دوو هاوڕێی ئێمه به ناوه‌كانی ئارگه‌ش ته‌ندوره‌ك (سۆنه‌ر بۆزداگ) و سمكۆ ئه‌یلۆ (ئیحسان چالشكان) كاتێك له ناوچه‌ی كێلا مه‌مێ-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی قلا‌بان-ی شرنا‌خ ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرد، به‌هۆی ئیخباری ئه‌و كه‌سانه شه‌هیدبوون، هه‌روه‌ها هاوڕێمان محه‌مه‌د گۆیی (قه‌دری بایرام)یش به‌برینداری به دیل كه‌وتووه‌ته ده‌ستی دوژمن. هیچ تاوان و كرده‌وه‌یه‌ك كه له دژی گه‌له‌كه‌مان و گه‌ریلا بكرێت، بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه.»
s.m