هەپەگە ٤گەریلای ژنی کە لەجوودی شەهیدبوون وەبیرهێنایەوە

ناوەندی ڕاگەیاندی هەپەگە ناسنامەی ٤گەریلای ژن کە لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٨ لەشەڕی دژی سوپای داگیرکەری تورکیا شەهید ببوون ئاشکرا کرد و ئەوانی وەبیرهێنایەوە. ٢ لەگەریلا شەهیدەکان خەلکی سەڵماس-ی رۆژهەڵاتی کوردستانن.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ناسنامەی ٤شەڕڤانی هەپەگەی کە لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٨ لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا شەهید ببوون ئاشکراکرد. ٢ لەگەریلا شەهیدەکان خەلکی سەڵماس-ی رۆژهەڵاتی کوردستانن.

لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە، " ئێمە هاوڕێیانی هێژای خۆمان کە لە ناو ڕیزی تێکۆشانی ئازادیدا بە ژیانێکی سەربەرزانە، لێبوردەیی وهەلوێستێکی شۆڕشگێڕانە لەهەمبەردوژمن ،لەسەربنگەی ئایدۆلۆژیی ژنی ئازادی ڕێبەرئاپۆدا خۆیان پێگەیاند و بوونە نموونە بۆژنی ئازاد، جارێکی تروەبیردێنینەوە."

ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە ئاوەهایە:

" بە پێشەنگایەتی گەریلاکانی ئازادی کوردستان سالی ٢٠١٨ لەدژی دیکتاتۆری ئاکەپە ومەهەپە بەرخۆدانیی بێ وێنە ئەنجامدرا و دەسکەوتی گەورە بۆگەلەکەمان تۆمارکرا.لەسایەی ئەوتێکۆشانە گەورەیەدا بوو کەتوانرا گورزی سەخت لەدوژمن بدرێت. وهەموو پیلانەکانی دوژمن بۆ لەناوبردنی گەلەکەمان پووچەڵکرایەوە. بێ گومان شەهیدانی ئێمە بوون کە بەفیداکردنی گیانی خۆیان ئەودەسکەوتانەیان بۆ گەلەکەمان مسۆگەرکرد.

ئێمە هەڤالانی شەهیدی خۆمان بریڤان( زەهرا شوکرو)، ڕەنگین( ڕەنگین محەمەد)، ڕووگەش( ژالە پیرنزاد) و ڤیان( توگبا یەڵدز) کە لە رێکەوتی ١٠ی نیسانی ٢٠١٨ لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی جوودی سەربە شڕنەخ، بەقارەمانی شەڕیان کرد وشەهید بوون بە ڕێزدارییەوە وەبیردێنینەوە.

 

ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلا شه‌هیده‌كه‌:

ناسناو: بریڤان ئامەد
ناو و پاشناو: زەهراشکرو
شوێنی له‌دایكبوون: سەلماس-ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ناوی دایك و باوك: پیزادێ- خەلیل
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٠ی نیسانی ٢٠١٨ - جوودی

ناسناو: ڕەنگین ڕۆژئاوا
ناو و پاشناو: ڕەنگین
شوێنی له‌دایكبوون: حەسەکە-ڕۆژئاوای کوردستان
ناوی دایك و باوك: سەبا- محەمەد
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٠ی نیسانی ٢٠١٨ - جوودی

ناسناو: ڕووگەش گابار
ناو و پاشناو: ژاڵەپیرنژاد
شوێنی له‌دایكبوون: سەڵماس-ڕۆژهەلاتی کوردستان
ناوی دایك و باوك: نێسنا- رەشید
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٠ی نیسانی ٢٠١٨ - جوودی

ناسناو: ڤیان زیلان
ناو و پاشناو: توگبا یەلدز
شوێنی له‌دایكبوون: وان
ناوی دایك و باوك: هاجەر-سلێمان
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٠ی نیسانی ٢٠١٨ - جوودی

ئێمە سەری رێزونەوازش لەبەردەم هەرچوارهەڤالی خۆمان دادەنەوێنین کە لە شوینە جیاجیاکانی کوردستانەوە بەشداری ناوریزی گەریلا بوون، لەسەرئەساسی فەلسەفەی ئاپۆییدا خۆیان پەروەردەکرد و بەشداری شەڕی ئازادی کوردستان کرد. ئێمە هاوڕێیانی هێژای خۆمان کە لە ناو ڕیزی تێکۆشانی ئازادیدا بە ژیانێکی سەربەرزانە، لێبوردەیی و هەلوێستێکی شۆڕشگێڕانە لەهەمبەر دوژمن ،لەسەربنگەی ئایدۆلۆژیی ژنی ئازادی ڕێبەرئاپۆدا خۆیان پێگەیاند و بوونە نموونە بۆ ژنی ئازاد، جارێکی تروەبیردێنینەوە. سەرەخۆشی لەبنەماڵە ئەوشەهیدانە وگەلی کوردستان دەکەین، ئێمە سوێند دەخۆین، لەدژی هەرهێرشێکی دوژمنی فاشیستدا درێژەدەری ڕێگەی شەهیدان بین و مژدەی سەرکەوتن بدەین بە گەلەکەمان."

ک-ش