هەپەگە یادی دوو گەریلای کردەوە کە لە جوودی شەهید بوون
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە شاخی جوودیی شڕنەخ شەهیدبوون و ڕایگەیاند، تێکۆشانی ئازادی کە ئامانجی شەهیدانمانە سەردەکەوێت.
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە شاخی جوودیی شڕنەخ شەهیدبوون و ڕایگەیاند، تێکۆشانی ئازادی کە ئامانجی شەهیدانمانە سەردەکەوێت.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە یادی ٤ گەریلای کردەوە کە ١٤ی نیسان لە شڕنەخ شەهید بوون.
ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"لە ڕاگەیەنراوی ٢١ی نیساندا ڕامانگەیاندبوو کە سویای داگیرکەری تورک ١٤ی نیسان لە گۆڕەپانی گردی چۆلیا و گوندی ڕەمۆی هەرێمی جوودی شڕنەخ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کردبوو و ٢ هەڤاڵامان لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا شەهید ببوون. زانیاری لەبارەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: چایان کۆچگری
ناز و پاشناو: وەلی جان هونولو
شوێنی لەدایکبوون: ئەستەنبوڵ
دایک و باوک: گولیزار – جەمال
کات و شوێنی شەهادەت: ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ / جوودی
نازناو: مەروان کەرکوکی
ناو و پاشناو: زانا غازی
شوێنی لەدایکبوون: کەرکوک
دایک و باوک: ویداد – غازی
هاوڕێکەمان چایان بە ئەسلی خۆی خەڵکی سێواس بوو، لە ئەستەنبوڵ گەورە بوو و بۆچوونە شۆرشگێریەکان کاریگەریان لەسەر دانا. هاوڕێ چایان کە کردەوە قڕکەرەکانی دەوڵەتی تورکی لەسەر گەلی کورد لە نزیکەوە بینی و بەهۆی بۆچوونەکانی فشار و زۆردەستی دەولەتی تورکی بینی، دوایین جار لە گەڤەر کە سەربازی دەکرد و بۆ ئەوەی نەبێتە هاوکاری ئەم ناحەقیە و قڕکردن، لە سەربازی دەوڵەتی تورک هەڵهات و بەشداری لە ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادی کرد.
هاوڕێمان چایان کە بە ڕەنجدەری و دروستی خۆی دەناسرا لە زاگرۆس، شەنگال، بۆتان و لە زۆر گۆڕەپانی تر، لە سەنگەری بەرخۆداندا جێی خۆی گرت. ساڵی ٢٠١٤ بۆ ئەوەی لەدژی داعش تێبکۆشێت و گەلە ئێزدیەکەمان بپارێزێت چوو بۆ شەنگال و لەوێ بە شێوەیەکی چالاک شەڕی کرد. هاوڕێ چایان بێوەستان تێکۆشانی کرد و خۆی فیدای گەلی کورد کرد. هاوڕێ چایان خۆی بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ پەروەردە و شارەزا کرد و لە رێباز و تاکتیکی سەردەمی گەریلادا خۆی بەرەو پێشەوە برد. دوای تێکۆشانی شەنگال ڕووی کردە بۆتان و بوو بە فەرماندەیەکی پێشەنگ و مۆری خۆی لە ژێر سەرکەوتنی گرنگ دا. هاوڕێ چایان کە فەرماندەیەکی گەنجی گەریلا بوو، بە کەسایەتی میلیتانی خۆی و ڕوحی بەرخۆدانی هەموو کاتێک بۆ هاوڕێکانی دەبێتە نمونە.
هاوڕێمان مەروان لە شاری کەرکوکی باشووری کوردستان لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بوو. بینی کە تاکە ڕێگای کۆتاییهێنانی داگیرکەری و ئازادی کوردستان، بەرخۆدانی گەریلایە. لەسەر ئەم بناغەیە لەساڵی ٢٠١٦ دا بەشداری لە ڕیزی گەریلادا کرد. لەو ڕۆژەوەی کە بەشداری کرد بە کەسایەتی و هەڵویستی، خۆی فیری فەلسەفەی رێبەرتی کرد بەو فەلسەفەیە خۆی خەمڵاند، لە ڕووی سەربازیەوە هەموو کاتێک خۆی نووژەنکردەوە. هاوڕی مەروان بۆ ئەوەی بچێتە گۆڕەپانی بۆتان زۆر هەوڵیدا و بە ئیرادەیەکی گەورە بەرخۆدانی کرد. هاوڕێ مەروان بووە میلیتانێکی فیدایی ئاپۆیی و هەموو کاتێک لەنێوان فەلسەفەی ڕێبەرتی و ژیانی گەریلادا پەیوەندیەکی بەهێزی دروست کرد، بەم شێوەیە پیشکەوتنێکی گەورەی لە کەسیەتی خۆیدا خوڵقاند. لەو ڕۆژەوەی بەشداری لە رێزەکانی تێکۆشاندا کرد تا ساتی شەهیدبوونی ئەرک و بەرپرسیاری خۆی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد.
سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە سەربەرزەکانی شەهیدان و گەلی وڵاتپارێزی خۆمان دەکەین و بەڵێن دەدەین تێکۆشانی ئازادی کە ئامانجی هاوڕێ شەهیدەکانمان بوو، سەربکەوێت."
ف.ق