ماوەی ١٨ساڵە نەتوانراوە ئەو چاڵانە پڕبکرێنەوە کە دەوڵەتی تورکیا کۆمەڵکوژیی تێدا ئەنجام دابوو

١٨ ساڵ پێش ئیستا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی کەندەکوڵی سەربە هەرێمی برادۆستیان بۆردومان کرد و لەو بۆردومانەدا بە دەیان کەس کۆمەڵکوژ کران.

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتوو ١٨ ساڵ لەمەوبەر، ناوچەی کەندەکۆڵی سەر بە هەرێمی برادۆست بۆردومان کرا. هیچ کام لە دەوڵەتە پێشکەووتووەکانی جیهانەوە هەڵوێستێکیان نەنواند. تەنانەت لەلایەن تەلەفزیۆنە پێشکەووتووەکانیشەوە ئەو کۆمەڵکوژییە نیشان نەدرا. ئەو ڕۆژە لەو ناوچەیە، دەیان مرۆڤی بێتاوان و منداڵ کۆمەڵکوژ کران. بۆمبە پێشکەوتووەکانی دەوڵەتی تورکیا، منداڵی ساوای نووستووی ناو بێشکە و مرۆڤە بێتاوانەکانی نەناسی و بۆمبارانی کردن. بۆ دەوڵەتی تورکیا ئەوە بوو بە یەکبوونی کوردان.

دەربارەی ئەو کۆمەڵکوژییە، یەک لە شایەتحاڵەکان بەناوی شێرزاد عەزیز، بۆ ئاژانسی هەواڵیی فورات دوا و دەستینیشانی کرد کە ڕۆژی ١٥ ی ئابی ساڵی ٢٠٠٠، لە کاتژمێر ٤ و نیوی سەرلەئێوارە، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆمبارانی ناوچەی کەندەکۆڵ-یان کرد. وتیشی "لە ناوچەی کەندەکۆڵ ٧٠ ماڵ هەبوون. باوەڕناکەم کە لەو ڕێژەیە ١٠ ماڵیان ڕزگاریان بووبێت. دارە بی و دار چنارەکان و درەختە سەمەرەکانیشیان لەناو برد. لەماوەی نیو کاتژمێردا، بە بۆمبارانی ناوچەکە، ٣٠ کەسیان کۆمەڵکوژ کرد. هەروەها ٢٥ کەسیشیان بریندار کرد. هەتا نوێژی مەغریب، بەهۆی چڕیی بۆمبارانەکەوە، نەتوانرا هیچ کەسێک لە ناوچەکە ڕزگار بکرێت. چەندین کەسیش بەهۆی ئەوهێرش و بۆمبارانانەوە، کەمئەندام بوون."

 

شێرزاد عەزیز لە بەردەوامی قسەکانیدا، سەرنجی ڕاکێشایە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر ناوچەکانی هەرێمی برادۆست و کۆمەڵکوژیەکانی ئەو هەرێمەی هەتا ساڵی ٢٠٠٣ بە بیرهێنایەوە. شێرزاد وتیشی "فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا، لە ساڵی ٢٠٠٣ دا جارێکی تر بۆمبارانی چڕوپڕی هەرێمەکەیان کرد و لە ئاکامدا ١٠ هاووڵاتی کۆمەڵکوژکران. بەهۆی دەوڵەتی تورکیاوە لەم ناوچانەدا کارەساتی گەورە ڕوویان داوە. هەتا ئێستاش بۆمبارانی ئێمە دەکات ودارستانەکانمان دەسووتێنێت."

شێرزاد عەزیز ڕاشیگەیاند، لەوهێرشانەدا، ژنبرا و برازایەکی ئەویش کۆمەڵکوژ کراون و وتیشی "خێزانەکانیان کۆمەڵکوژ کرد، منداڵەکانیان کووشت، ئەوانەشی هەمووی بە بیانووی هەبوونی پەکەکەوە ئەنجامدا، لەکاتێکدا کە ئێمە پەکەکەمان تێدا نەبوو. ئەوەی لێرە هەبوو، خەڵکی ناوچەکە و کۆچەرەکان بوون."

ک-ش