٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆمار کران
وەزارەتى تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ٣ کەسی تر لە پارێزگاى سلێمانى شووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەوەش ژمارەى توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمە گەشیتە ٣٣٥ کەس.
وەزارەتى تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ٣ کەسی تر لە پارێزگاى سلێمانى شووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەوەش ژمارەى توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمە گەشیتە ٣٣٥ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنای راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجامی پشكنینه‌كاندا، هاتووه: لە بەردەوامی پشکنینەکان یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، كه پیاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵە و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە بەرکەوتووی تووشبووی پێشووە.
راشیگەیاندووە، دوو كه‌سی دیكه له هه‌ڵه‌بجه تووشی كۆرۆنا بوون، كه دوو کچی تەمەن (١٤) و (١٨) ساڵن له هه‌ڵه‌بجه و ئەانیش بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون کە دایکیانە و دانیشتووی شاری هەڵەبجەن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح، به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ١١ تووشبووی كۆرۆنا بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووه‌تەوە و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
به زیادكردنی دوو حاڵه‌ته نوێیه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه و یه‌ك تووشبووه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا له هه‌رێم گه‌یشته (٣٣٥) كه‌س. هه‌روه‌ها به هه‌ژماركردنی (١١) چاكبووه‌کە‌ی هه‌ولێر ژماره‌ی چاکبوانی کۆرۆنا لە هەرێم گه‌یشته (٢٠٩) کەس. تاوەکو ئێستاش لە هەرێم ٤ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
ژ.ت