پەدەکە، گەنجانی شیلادزێ ناچار بە کۆچبەری دەکات
لە دوای سەرهەڵدانەکانی گەلی شیلادزێ لە دژی داگیرکەری و دەستدرێژیەکانی تورکیا، پارتی دیمۆکراتی کوردستان-پەدەکە و ئەو ناوچەیە بە سەربازی کردووە و گەنجانی چالاکی ناوچەکە ناچار بە کۆچبەری دەکات.
لە دوای سەرهەڵدانەکانی گەلی شیلادزێ لە دژی داگیرکەری و دەستدرێژیەکانی تورکیا، پارتی دیمۆکراتی کوردستان-پەدەکە و ئەو ناوچەیە بە سەربازی کردووە و گەنجانی چالاکی ناوچەکە ناچار بە کۆچبەری دەکات.
لە دوای سەرهەڵدانەکانی گەنجانی شیلادزێ لە دژی داگیرکەری و دەستدرێژیەکانی تورکیا و هاوکاریکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە بۆ ئەو داگیرکەریە، پەدەکە گشت بازار و کۆڵانەکانی شیلادزێی بە سەربازی کرد و بە دەیان گەنجی ئەو ناوچەیەی دەستبەسەر کردووە و ئەشکەنجەیان دەدات، گەنجانی ئەو ناوچەیە لەبەر فشارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ناچاری کۆچبەری بوون.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە شێروان شیروانی ڕۆژنامەوانی دیاری ناوچەی بەهدینان لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاو کردووەتەوە، تا ئیستا ١٠٠ گەنجی شیلادزێ بە ناچاری کۆچبەر بوون و بەرەو ئەوروپا سەریان هەڵگرتووە و رۆیشتوون.
کۆچبەریان هەڵبژارد، نەک نۆکەری
هەر بە پێی زانیاریەکانی ئەو ڕۆژنامەنوسە لە ماوەی ڕابردوودا، تورکیا داوای لە پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە کردووە کە هێزێک لە گەنجانی شیلادزێ بە ناوی پێشمەرگە پێک بهێنێت و گەنجانی ناوچەکە ناچار بکرێن لەو هێزەدا کۆبکرێنەوە و لە دژی پەکەکە شەریان پێ بکرێت، بەڵام گەنجانی شیلادزێ کۆچبەریان هەڵبژراد، نەک دژایەتیکردنی پەکەکە، بۆیە بە کۆمەڵ لە وڵات کۆچبەر بوون و شکستیان بەو پلانە هاوبەشەی تورکیا و پەدەکە هێناوە.
هاوکات ئەو ڕۆژنامەنووسە، ڕەخنە لە لایەنە سیاسیەکانی تریش دەگرێت کە نەبوونەتە وڵام بۆ داخوازیەکانی گەلی شیلادزێ و هیوایەکیان بۆ گەل دروست نەکردوە، هەروەها دەڵیت، مرۆڤ دڵی دەسووتێ بۆ ئەو گەنجانە، لە لایەکەوە بەجێهێشتنی گۆڕەپانەکە بۆ زۆرداران کە کاریکی باش نیە، لە لایەکی تریشەوە، مانەوەی ئەو گەنجانە لە ناوچەکە زۆر مەترسیدارە.
ز.ش