چه‌می دیجله ڕۆژبه‌ڕۆژ پیستر ده‌بێت
چه‌می دیجله كه له ئامه‌د ده‌ستپێده‌كات، به جزیردا تێده‌په‌ڕێت و ده‌گاته كه‌نداوی به‌سره، له زۆر شوێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی زێرابی دێته‌وه‌سه‌ر، پیس ده‌بێت.
چه‌می دیجله كه له ئامه‌د ده‌ستپێده‌كات، به جزیردا تێده‌په‌ڕێت و ده‌گاته كه‌نداوی به‌سره، له زۆر شوێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی زێرابی دێته‌وه‌سه‌ر، پیس ده‌بێت.
چه‌می دیجله ڕۆژ به ڕۆژ پیستر ده‌بێت. به تایبه‌تی له وه‌رزی هاویندا به‌هۆی بۆن و ئه‌و زبڵ و خاشاكه‌ی له قه‌راغ چه‌مه‌كه ده‌ڕژێنرێت، چه‌مه‌كه پیستر ده‌بێت. تا ئێستاش ڕێوشوێنێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.
نه‌ك هه‌ر ته‌نیا ئاوه‌ڕۆ و زێرابی شاره‌كانی دێته‌وه‌سه‌ر، به‌ڵكو كانه‌كانی چه‌و و خیز-یش له‌سه‌ر چه‌مه‌كه زیان ده‌گه‌یه‌نن. له چه‌می دیجله‌دا پێشتر ژماره‌یه‌كی زۆری ماسی هه‌بوون، به‌ڵام ئێستا هیچ ماسییه‌ك نه‌ماوه. گه‌ل له به‌رانبه‌ر پیسكردنی چه‌می دیجله نیگه‌رانه و ده‌یه‌وێت پاشماوه‌ی زبڵ و خاشاك له قه‌راغی چه‌مه‌كه لاببرێت.
وه‌ڵامیان نادرێته‌وه
هاوڵاتییه‌ك به ناوی عه‌بدولحه‌مید چانجی - خه‌ڵكی جزیر گوتی، پیسكردنی چه‌مه‌كه له ساڵانی ڕابردوو زیاد بووه. نه شاره‌وانی و نه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژینگه بۆ ئه‌و بابه‌ته كارێك ناكه‌ن.
ناوبراو گوتیشی: «قه‌راغی چه‌می دیجله یه‌كێك له شوێنه گه‌شتیارییه‌كانه. خه‌ڵك بۆ سه‌یران و گه‌شت دێنه قه‌راغی چه‌می دیجله. به‌ڵام ئاوی ئاوه‌ڕۆ و زێرابه‌كان سرووشتی چه‌مه‌كه تێكده‌دات. پێویسته كاربه‌ده‌ستان بیر له مێژووی چه‌می دیجله بكه‌نه‌وه و ده‌موده‌ست كارێك بكه‌ن.»
ئه‌و هاوڵاتییه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، زۆر جار به نووسراو داواكارییان پێشكه‌شی لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه، به‌ڵام هیچ كه‌س ئه‌م بابه‌ته‌ی بۆ گرنگ نه‌بووه و وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه. گوتی: «با پارزنگهیهك بۆ پاك كردنه‌وه‌ی ئاوی پیس بكه‌نه‌وه. هه‌ر كه‌س بێزاره له‌و بۆنه. ئێمه داوای له شاره‌وانییه نوێیه‌كان ده‌كه‌ین كه چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزنه‌وه.»
s.m