کامەران دەرویشی بە دوورینی لێوەکانی دەستی بە مانگرتن لەخواردن کرد
کامەران دەرویشی زیندانی سیاسی لە زیندانی شاری ورمێ لێوەکانی دووریەوە و دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.
کامەران دەرویشی زیندانی سیاسی لە زیندانی شاری ورمێ لێوەکانی دووریەوە و دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، کامەران دەرویشی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی دووشەمە ٣٠ی ئازار لێوەکانی دووریوە و دەستی بە مانگرتن لەخواردن کردووە.
کامەران دەرویشی لە ساڵێ ٢٠١٦ەوە لە زینداندایە و دادگای ڕژێمی داگیرکەری ئێران ٥ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپاندبوو و هەرچەندە ٤ ساڵی سزاکەی تێپەڕکردووە ، بەڵام لە ئێستاوە بەرپرسانی دادوەری ئێران ڕێگری لە ئازادکردنی دەکەن.
لەگەڵ ئەوەی کامەران دەرویشی نەخۆشی درێژخایەنی هەیە و پزیشکی داد ئاماژەی بە مەترسی مانەوەی لە زیندان کردووە، بەڵام تا ئێستا ئازاد نەکراوە.
کامەران دەرویشی تەموزی ساڵی ڕابردووش بە دوورینی لێوەکانی دەستی بە مانگرتن لەخواردن کردبوو.
کامەران دەرویشی لە ساڵێ ٢٠١١ لە لایەن ڕژێمی ئیرانەوە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەستگیرکرابوو و پێنج ساڵ سزای بەسەرداسەپێنرابوو، بەڵام دوای ٣ ساڵ بە کەفالەت ئازادکرابوو.
ف.ق