کەجەدە: سزادانى سەلما ئیرماق سزادانى سیاسەتى دیموکراتیکە
کەجەدە لەبارەى سزای دادگای باڵای دەوڵەتى تورک بەسەر سەلما ئیرماق هاوسەرۆکی پێشووی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) رایگەیاند، لە کەسایەتیی ئیرماق دا سیاسەتى دیموکراتیک سزا دراوە.
کەجەدە لەبارەى سزای دادگای باڵای دەوڵەتى تورک بەسەر سەلما ئیرماق هاوسەرۆکی پێشووی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) رایگەیاند، لە کەسایەتیی ئیرماق دا سیاسەتى دیموکراتیک سزا دراوە.
کەجەدە لەبارەى سزای دادگای باڵای دەوڵەتى تورک بەسەر سەلما ئیرماق هاوسەرۆکی پێشووی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دادگاى باڵای تورک یاسا و مافە نێونەتەوەییەکان، داد، یەکسانی و مافی رێکخستنبوونی بۆ دەرکردن و پەسەندکردنەوەى ئەو سزایە پێشێلکردووە.
کەجەدە راشیگەیاند "ئەو سزایە لە کەسایەتیی سەلمان ئیرماق دا سزادانى هەموو ئەو ژنانەیە، کە خواستوویانە لە دژی شێوە جۆراوجۆرەکانى دەسەڵات لە هەموو گۆڕەپانەکانى ژیاندا بەرەنگاری بکەن و سزادانی سیاسەتی دیموکراتیک و هەموو گەلی کوردە".
کەجەدە لە بەردەوامیی راگەیاندراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەو سیاسەتە دەیانەوێت سیاسەتمەدارانى کورد و ریکخراوەکانى کورد سزا بدەن. بەو شێوەیە دەیانەوێت رێکخراوە دیموکراتیک و رەواکانی کوردان پەراوێز و تەریک بخەن و لەو رێگەیەوە سیاسەتى کورد بخنکێنن".
کەجەدە ئەوەشی وتووە "پاراستنى کەجەدە پاراستنى کوردانە. پاراستنى کەجەدە پاراستنی چارەسەریی دیموکراتیکی کێشەى کوردە. تاوەکو کێشەى ئازادیی گەلەکەمان چارەسەر نەبێت تێکۆشانی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکیش بەردەوامیی دەبێت. سەرباری هەموو گوشار و زۆرداری و ملهوڕییەکانیش یوتۆپیا و خەونمان بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگەیەکى دیموکراتیک بەردەوامیی دەبێت".
ژ.ت