دادگای باڵا سزاکەی ئیرماکی پەسەند کرد

دادگای باڵای تورک سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ کە بەسەر سەلما ئیرماک پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە سەپێنرابوو، پەسەند کرد.

سەلما ئیرماک بە بیانۆی ئەوەی کاتێک هاوسەرۆکی کەجەدە بووە، لە ساڵەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دا، لێدوانی لەدژی دەوڵەت داوە و بەشداری لە خۆپیشاندان کردووە و بە تاوانی ئەندامێتی لە رێکخستن، سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگی بەسەردا سەپێنرا.

١٦مین دادگای باڵا سزاکەی پەسەند کرد. لە هەمانکاتدا سزای ١٨ مانگ کە لە لایەن ٥مین دادگای سزا قوڕسەکانی ئامەدەوە بە بیانۆی بانگەشە بۆ رێکخستن بەسەردا سەپێنرابوو، پەسەندکرا. دادگای باڵا لە بڕیارەکەیدا بانگەشەی ئەوەیکرد کە کەجەدە و کەجەکە جیاوازیان نییە.

پارێزەران لە چوارچێوەی سەردانی کەسایەتیدا لەدژی ئەو بڕیارە سەردانی دادگای دەستووری بنەڕەتی دەکەن.

ئەگەر دادگای دەستووری بنەڕەتی داواکەی پارێزەران قبوڵ نەکات، کەجەدە وەک رێکخستنێکی نایاسایی لەقەڵەمدەدرێت.

ف.ق