کەرکوکییەکان، سکالا لەسەر پارێزگاری کەرکوک تۆمار دەکەن

گروپی شەقام لەدژی زیادبوونی نرخی مۆلیدە ئەهلیەکان و چەند پرسێکی دیکە گردبوونەوەیەکی ئەنجامدا و تیدا ڕایگەیاند کە سکالا لەسەر پاریزگاری کەرکوک بە وەکالەت قائیمقامی شارەکە تۆمار دەکەن.

ئەمرۆ لە پارکی قەلای کەرکوک لە شاری کەرکوک،گروپی شەقامبۆ داکۆکی لە مافی هاووڵاتیانی کەرکوک کە کە ئەو گروپە ماوەی مانگێکە دامەزراوە وە پێکهاتووە لە مامۆستایان و مامۆستایانی ئاینی و پارێزەران و چالاکوانی کاروباری مەدەنی، هەڵستان بە ئەنجامدانی گردبوونەوەیەکی ناڕازیەتی دەربرینبۆ تۆمارکردنی سکاڵای تایبەت دژ بە راکان سەعید جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت و قائیمقامی کەرکوک.

هۆکاری تۆمارکردنی سکالاکان دەگەرێتەوە بۆ قورسکردنی ژیانی هاووڵاتیانی شارەکە لەلایەن ئیدارەی شارەکە بەسەرپەرشتی راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت، هۆکاری سکالاکان بریتین لەگران کردنی نرخی مۆلیدە ئەهلیەکان و وەرگرتنی پارەی زبڵ وخاشاکی ماڵان.

لە گردبوونەوەکەدا ساماڵ جەبار ئەحمەد ئەندامی گروپی شەقام بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات وتی: ''ئێمە ئەمرۆ لێرە گردبووینەتەوە بۆ گەیاندنی خەمەکانی هاووڵاتیانی شاری کەرکوک بۆ بەردەم ئەو کەسانەی بەرپرسن لە دۆخی ئیستای ئەم شارە، یەکەم کاری ئێمەش وەکو گروپی شەقام گرانی نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلیەکانە، بەرزی نرخی مۆلیدەکان هاووڵاتیانی نیگەران کردووە بەتایبەتی لەم دۆخەی ئیستادا کە باری ئابووری هاووڵاتیان باش نیە، ئێمەش واژووی هەزار خیزانمان لە کەرکوک کۆکردۆتەوە دژی بەرزکردنی نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلیەکان."

هەروەها ساماڵ جەبار بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: " ئەمرۆ ئێمە لێرە ئەنجامی کۆتایی چالاکییەکەمان ڕادەگەینین کە لە دادگا و لیژنەی دەستپاکی سکالامان تۆمار کردووە کە ئەم بابەتە ستەمێکی گەورەیە دژ بە دانیشتوانانی شاری کەرکوک ئەنجامدەدرێت."

لە کۆتایدا ساماڵ جەبار وتی: " چاوەروانی لایەنی پەیوەندی دارین بۆ وەڵامدانەوە لەسەر سکالاکەمان تا نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلیەکان لەسەر شانی هاووڵاتیانی شارەکە کەم بکەنەوە، کاتێکیش وەڵامی داواکارییەکانمان نەدرێتەوە ئەوە ئێمە رێگای چالاکی مەدەنی دەگرینە بەر وەکو خۆپیشاندان و فشار لە رێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و دانانی لافیتە بۆ داواکری مافەکانی خۆمان."

ز.ش