گەنجانی وڵاتپارێز دەستیان بە هەڵمەتی پاککردنەوەی گەرەکەکانی کەرکووك کرد
رێکخراوی کۆمەلەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان هەڵمەتی کۆکردنەوەی زبل وخۆل وخاشاکی گەرەکەکانی نێو شاری کەرکووکیان ڕاگەیاند .
رێکخراوی کۆمەلەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان هەڵمەتی کۆکردنەوەی زبل وخۆل وخاشاکی گەرەکەکانی نێو شاری کەرکووکیان ڕاگەیاند .
ئەم هەڵمەتەی کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان چەند رۆژێ دەخایەنێت کە تێدا کۆمەلگە هۆشیار دەکەنەوە لە پاراستنی ژینگە و پاك راگرتنی شارەکەیان و هەلمەتێکی فراوان دەکەن بۆ پاك کردنەوەی شاری کەرکووك کە شاری کەرکووک لە لایەن خزمەتگوزاریەوە پشتگوێ خراوە .
گەیلاند موئەیەد یەکێکە لەو گەنجانەی کە ئەم هەڵمەتەیان ئامادەکردوە بۆ پاك کردنەوەی شارەکە بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند:"ئێمە وەکو کۆمەلەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان هەستاوین بە ئەنجام دانی ئەم کارە بۆ پاکردنەوەی ژینگەی ئەم شارە و گەیاندنی پەیامێک ".
هەروەها گەیلان موئەیەد بۆ ئاژانسی فورات نیوز دەربارەی خراپی خزمەتگوزاری لە شاری کەرکووک وتیشی :"ئەگەر رۆژێک شارەوەنی نەگات بە پاك کردنەوەی شارەکە ئەوە ئەم شارە ئەبێت بە زبڵخانە وە ژینگەی شارەکە گەیشتۆتە ئاستێکی خراپ و پێویستە رێگە نەدەین خراپتر بێت و ژینگەی شارەکە بەرەو باشتر پێشخەین".
هەروەها ڕێباز عەلی ئەندامێکی خۆبەخشی ئەم گروپەیە دەربارەی ئەم هەڵمەتی پاكکردنەوەیە بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند:" ئامانج لەم هەڵمەتە پاراستنی ژینگەیە لە شاری کەرکووک چونکە ژینگە کاریگەری زۆری هەیە لە سەر خەلک تا بە ئاسودەیی بژێن ، پەیامی ئێمە بۆ خەلکی کەرکووک ئەوەیە کە ژینگەکەتان پیس مەکەن پێش ئەوەی پاکی کەنەوە ".
هەروەها ڕێباز عەلی ووتی :"لە رووبەرێکی زۆر کەمدا خۆل و خاشاکێکی زۆرمان کۆکردەوە ئەمەش نیشانەی ئەوە ئەگەیەنێ کە خەلکی ئەم شارە تا ئیستا تێنەگەیشتوونە کە چۆن پاك و خاوێنی ئەم شارە ڕابگرێ ".
مەریوان محەمەد هاوڵاتیەکی گەرەکی پەنجا عەلی شاری کەرکووکە بە ئاژانسی هەواڵی فورات وت :" هیچ کەسێک خەم ئەم شارەی نیە و شارەوانی ئەم شارەی پشت گۆی کردوە تەنانەت زبڵەکانمان کۆکردۆتەوە لە ناو کیسەی زبل شارەوانی نایات بیبات خەلکی گەرەکەکە خۆی گەرەک باك دەکەنەوە هێچ شتێک بۆ ئەم شارە نەکراوە ".
لە کۆتایدا دەربارەی پاك کردنەوەی گەرەکەکان لە لایەن ئەم گەنجە خۆبەخشانە مەریوان محەمەد بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دواو وتی :" دەست خۆشی لەم گەنجە خۆبەخشانە ئەکەم کە هەستاون بە پاککردنەوەی شارەکە لە خۆل و خاشاک و ژینگەی کەرکووک دەپارێزن ".
ک٠ش