یەکینەکانی تۆڵە لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی ئەوەیان کرد کە ٩ی تشرینی یەکەم ئەوان هەموو شار، ناوچە، گوند، کۆڵان و گەڕەکەکان بۆ ڕەنگی ئازادی دەگۆڕن.
یەکینەکانی تۆڵە باسی ئەوەیان کرد، "لە ساڵیادی ٩ی تشرینی یەکەمدا، تۆڕەیی هەزاران ساڵە کە کۆبووەتەوە، لە هەموو گۆڕەپانێک بڵاودەکەنەوە کە ئەرک و ناموسی ئێمەیە، هەروەها ڕێزگرتنە لە ڕێ و ڕێبازی بەرخۆدانی ئێە."
ڕاگەیەنراوی یەکینەکانی تۆڵە بەم شێوەیەیە:
"لە کوردستان و هەموو شوێنێک کە گەلەکەمان لێی دەژی ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەم بە بەرخۆدان و سەرهەڵدان پێشوازی دەکرێت و ژیان لە پیلانگێڕەکان حەرام دەکرێت. سەرهەڵدان ڕێبازی تۆڵەکردنەوەی گەلەکەمانە لە پیلانگێڕ و زاڵمەکان. سەرهەڵدان بۆ گەلەکەمان تەنها ڕێگای سەرفرازیە. هەموو خۆرە وتن، هەوڵدان و پراکتیک کە بەرخۆدان و سەرهەڵدان لاواز دەکات خزمەت بە بەهێزکردنی دوژمن لە کوردستان دەکات.
بەم واتایە بۆ یەکینەکانی تۆڵە ڕۆژی حەساب پرسین لە دوژمن دەبێت. بەڵام ئەمە ئەرکێکی پیرۆزە کە هەموو کەسێک ئەرکەکەی بەم ڕۆژەوە سنوردار نەکات. سەرەتا بۆ گەلی وڵاتپارێزمان، ئەرکی هەموو مرۆڤێک ئەوەیە کە بە خۆی بڵێت، کورد، تورک، لایەنگرانی ئازادی و دیموکراسی و مرۆڤ. بە تەئکیدی ئێمە بە بەرخۆدانی لە هەموو ساتەکاندا هەموو ڕۆژێک بە پیلانگێڕی حساب لە دوژمن دەپرسین و ئەنجام بەدەسی دەهێنین. ٩ی تشرینی یەکەم لە هەموو شار، ناوچە، گونج، گەڕەک و کۆڵانەکان بە سەرهەڵدان ڕەنگی ئازادی دەگرن. لە هەفت ساڵ تا هەفتا ساڵ، ژنان، گەنجان، بەتەمەن، کرێکار و هەموو کەسێکی نەخۆشیش پێشوازی لە ڕەنگی ئازادی دەکەین. ڕۆژانی ٩ی تشرینی یەکەم و دوای تشرینی یەکەم ئێمە بە هەموو جۆرە ڕێبازێک چالاکی ئەنجام دەدەین، بەردەوامی بە سەرهەڵدان دەدەین، ئەمەش ئەرک و بەرپرسیاری بناغەیی ئێمەیە.
بەرخۆدانی خۆمان لە شارە گەورەکانی کوردستان و تورکیا بە شێوەیەکی کە لە هەموو کاتێک زیاتر فراوان بێت، بەردەوامی پێدەدەین. بەرپرسیاری مێژووویی و کۆمەڵایەتی و بڕیارەکانمان لە هەموو کاتێک زیاتر گەش دەکەین. پراکتیکمان لە هەموو کاتێک زیاتر ئەنجامگیر دەبێت. تا ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان ئازاد نەبێت دەست لە پراکتیک هەڵناگرین و خۆمان سەرکەوتوو نابینین. سەرفرازی گەورە، واتە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان."
ف.ق