بە چەکی قەدەغەکراو هێرش کرایە سەر سەنگەرەکانی گەریلا

سوپای تورکی داگیرکەر ٥ ی ئادار بە چەکی قەدەغەکراو هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان.

راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی هێزەکانمان بەردەوامە. زانیاری بەرفروان لەسەر هێرشەکان بەم جۆرەیە:

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی:

٥ی ئادار سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە سیدا جارێکیتر بە چەکی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

٥ی ئادار سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە چەمچۆ و دەوروبەری چەمی لۆلان لە خواکورک ١٢ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب