بە دەیان ماڵ و دوکانەکانی ناوچەی ئەلباکی وان ژێرئاوبوون

لە شارەکانی وان و جۆلەمێرگ بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر، لافاو دروست بوو. راگەیەنرا لە ئەلباک بە دەیان ماڵ و دوکان ژێرئاوکەتوون.

لە شارەکانی وان و جۆلەمێرگ بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر، لافاو دروست بوو. لافاوەکە زیانێکی زۆر بەدوای خۆیدا هێنا.

لە ئەلباک لەناکاودا لافاو دروست بوو. دوکاندارەکان لە دوکانەکاندیان چوونە دەرەوە، زۆر ماڵ و دوکان ژێرئاوکەوتن.

راگەیەنرا لە هەرێمی ئاڤارەشی نێوان ئەلباک و وان لافاوێکی زۆر دروست بووە. هەروەها لەسەر رێگەی جۆلەمێرگ و وانیش لافاو دروست بوو. هەروەها لە ئەبەخ، سەرای و قەلقەلی وانیش لە زۆر گەڕەک لافاو دروست بووە.

١ی ئابەوە لە گەڕەکی خاشکانی ئەلباک لافاو دروست ببوو و گەل بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت چووبووە شوێنە بەرزەکان.

٣١ی تەمووزیش بەهۆی لافاوە لە خاشکان ژمارەیەک ماڵ و گەوڕی ئاژەڵان رووخابوون. ژمارەیەک ئۆتۆمبێڵ ژێرئاوکەوتن و زیانێکی زۆری ماددی دروست بوو.

ف.ق