'بۆ گەیشتن بە ئازادی دەبێت تێکۆشانی ئەم بزوتنەوەیە بناسین'

گەریلای هەپەگە رێناس جودی وتی، " رێبەر ئاپۆ دەڵێت 'بە گەنجی دەستمان پێکرد و بە گەنجی سەردەکەوین' بۆیە بانگەوازی من بۆ گەنجان ئەوەیە؛ زیاتر ئەم پارتە بناسن و بەشداربن".

گەریلای هەپەگە رێناس جودی کە لە نەتەوەی عەرەبە پەیوەست بە بەشداربوونی خۆی لە ریزەکانی ئازادیدا قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.

گەریلا رێناس ئاماژەی بەو ستەمە کرد، کە لەلایەن سیستمی بەعس و چەتەکانی داعشەوە لەوان دەکرا و وتی، "من خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری حەسەکەم. ساڵی ٢٠١٤ من پەکەکەم ناسی. لەلایەکەوە ستەمی حکومەتمان لەسەر بوو، لەلاکەی دیکەشەوە زۆرداری داعش. دەیانویست ٢٤ کاتژمێری رۆژ کۆیلایەتیمان بەسەردا بسەپێنن. لەبەر ئەو هۆکارانەش ناسینی پەکەکە سەرنجی منی راکێشا. تێبینی ئەوەم کرد کە چۆن ژیانی پەکەکە لە ژیانی ئەوان جیاوازە. لەناو ژیانی پەکەکەدا بەڕێوەبردنی سوڵتە و کۆیلەداری بەسەر گەلان بوونی نییە.

لە رێگەی ئەو بینین و تێبینیانەوە بڕیارم دا کە تێکەڵ بە ریزەکانی شۆڕش ببم. بە بەشداربوونی خۆم کاریگەرییەکی گەورەم لەسەر کەسایەتی خۆم بەدی کرد.

لەبارەی ئەو کاریگەریانەشەوە روونیکردەوە، "سەرەتا هەندێک ئاستەنگی و دژواری دێە ئاراوە، بەڵام بە پەروەردە مرۆڤ ئەو دژواریانە تێدەپەڕێنێت. بە قووڵبوونەوە لە کۆمەڵگای عەرەب، بڕیارم دا ببمە تێکۆشەرێکی شۆڕشگێڕ. لەگەڵ تێپەڕبوونی کات زۆر بە کەسایەتی کادرەکان کاریگەریم لەسەر دروستبوو و ساڵی ٢٠٢٢ بڕیارم دا بەڵێنی بەکادربوونم ببەمەسەر.

ریزەکانی شۆڕش کاریگەری زۆری لەسەر دانام، راستی سەرەکی ئەندێشەی رێبەر ئاپۆ، دواتریش هەڤاڵانی شەهید کە گیانی خۆیان لەپێناو وڵاتدا بەخت کرد، کاریگەر لەسەر دانام".

گەریلا رێناس جودی دڵخۆشی خۆی بە هاتنە سەر چیا دەخاتەڕوو و جوانی و ناوازەیی ژیان و هەڤاڵێتی ئەوێ و خواستی خۆی لە سەر بەشداربوونی بەهێز لە رێگەی ئەم وشانەوە دەربڕی: "هاتنە سەر چیاکانی کوردستان ئامانجی من بوو، لەگەڵ هاتنم بۆ چیا دەرونی من، هێزی لێکدانەوەی من بەهێزتر و باشتر بوو. ئەوەش لە رێگەی هەڤاڵێتی ئێرە و هێزی مەعنەوی ئێرە دروست بوو. هەربۆیە هەوڵ دەدەم زیاتر کەسایەتی خۆم بەهێز بکەم. من هێزی تێکۆشان و بەشداربوونی خۆم لەپێناو ئەم پارتەدا بەهێزتر دەکەم".  

رێناس جودی باسی لە دڕندەیی هێرشە داگیرکەرییەکانی تورک و تاوانەکانی شەڕی ئەو دەوڵەتە کرد و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "هێرشە داگیرکەرییەکانی تورک و بەکارهێنانی چەکی قەدەغە لە دژی گەریلا، کە هەموو دەوڵەتێک دەزانێت کارێکی قەدەغەیە. سەرباری ئەوەش کەس دەنگی لێوەنایات، بەڵام ئەو گیان و رۆحە خۆڕاگرییەی هەڤاڵانمان خستیانەڕوو، ئەو هێرشانەی پوچەڵ کردەوە.

ئەوان دەیانەوێت ئیرادەی گەل تێکبشێنن، بەڵام هیچ ئەنجامێکیان لە هێرشەکانیان دەستناکەوێت. گەل دەیەوێت بە یەکگرتوویی بژی، یەکێتی کورد، عەرەب و هەموو گەلان. بەڵام داگیرکەری تورک دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێنێت. هیچ شتێک نابێتە لەمپەر لە بەردەم ئیرادەی گەلەکەمان، ئەوان بەڵێنیان داوە لەگەڵ ئەم شۆڕشە رێگە ببڕن و لەگەڵی دا تا کۆتایی رێبکەن. کاتێک ئێمەش ئەو بە بڕیاربوونەی گەلەکەمان دەبینین، زیاتر کاریگەرمان لە سەر دادەنرێت. وەک جۆن ئێمە تێدەکۆشین بگەینە ئازادی رێبەرایەتی، گەلیش تێدەکۆشێت بۆ ئەوەی بە ئازادی خۆی بگات. گەل ناتوانێت ئەو ستەمەی ئێستا قەبوڵ بکات.

ئێستا ئەو هێرشەی لەسەر گەل و بزوتنەوەکەمان هەیە، ئامانجیەتی کە گەلان لە یەکتر داببڕێنن، رێگە بە یەکگرتووییان نەدەن، بۆ ئەوەی خوشک و برایەتی نەیاتە ئاراوە. بەڵام ئەو تێکۆشانەی کە بە رامانی رێبەر ئاپۆ بەرێوەدەچێت لە هەوڵدایە کە ئەو یەکگرتووییە لە ئەندێشە و رۆحی گەلاندا بچەسپێنێت. هەربۆیەش ئەم تێکۆشانی زۆر ئەنجامی گرنگی بەدەستهێناوە".

گەریلا رێناس بانگەوازی لە هەموو گەنجان کرد، بە تایبەتیش بانگەوازی لە گەنجانی گەلی عەرەب کرد کە رووبکەنە ناو ریزەکانی تێکۆشان و بەم جۆرە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "چەندین ساڵە ئەم سیستمەی دەسەڵاتداری لەسەر سەری ئێمەیە، رێگە نادات راستی خۆمان ببینین. ئەگەر بە گیان و جەستەمان شەڕ نەکەین، ناگەین بەو راستیەی خۆمان. داوامان ئەوەیە کە بگەین بە ئازادی خۆمان و ئێمە بە بێ بوونی دەسەڵاتێک بە سەرمانەوە بژین، هەربۆیە دەبێت گەلی کورد و عەرەب بە شێوەیەکی دیموکراتیک پێکەوە هەنگاو بنێن. رێبەر ئاپۆ دەڵێت، 'بە گەنجی دەستمان پێکرد و بە گەنجی سەردەکەوین'. بۆیەش بانگەوازی من بۆ هەموو گەنجان ئەوەیە؛ باشتر ئەم پارتە بناسن و بەشداربن. گەلانی عەرەب پێویستە گیان، ئەندێشە و تێکۆشانی ئەم بزوتنەوەیە بخوێننەوە و بیناسن. بەم جۆرە دەگەن بە ئازادی خۆیان.

داوا لە گەنجان دەکەم، کە بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکەن، رۆح و ژیانی ئەوان بناسن. هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم گەنجان دەخوازم".

هـ . ب