بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی تر چوونە چیای گابار قەدەغەکرا

بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی تر چوونە چیای گابار لە دەشتاییەکانی شەرناخ، قەدەغەکرا.

بەپێی بڕیاری پارێزگای شەرناخ، هەرێمی چیای گابار لەنێوان سنووری شەرناخ و ناوچەی بەدلیس، بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی تر وەک "هەرێمی ئاسایشی تایبەتی کاتی" ڕاگەیاندرا. قەدەغەکە تا ٢٥ ی کانوونی دووەم بەردەوان دەبێت.

پێشتر پارێزگا لە ٢٦ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ تا ١٠ ی کانوونی دووەم چوونە چیای گاباری قەدەغە کرد.