بە پاساوی ئەوەی سەیری کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قەیومەکەى ئاکەپەى کردووە دەستگیرکرا
بۆتان ئەم بەڕێوەبەری هەدەپەی جزیر بە پاساوی ئەوە دەستگیرکرا، کە سەیری کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قەیومەکەى ئاکەپەى کردووە.
بۆتان ئەم بەڕێوەبەری هەدەپەی جزیر بە پاساوی ئەوە دەستگیرکرا، کە سەیری کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قەیومەکەى ئاکەپەى کردووە.
بۆتان ئەم تەمەن ٢٥ ساڵ بەڕێوەبەری رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ناوچەی جزیر لە پارێزگای شرنەخ بە پاساوی ئەوەى سەیری کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قەیومە داسەپێنراوەکەى ئاکەپەی بەسەر شارەوانیی ناوچەکەیاندا و قائیمقامی جزیر محەمەد تونچ کردووە دەستگیرکرا.
پۆلیسی سەر بە تیمە تایبەتەکانی دەوڵەتی تورک بۆتان ئەم-یان بە پاساوی سەیرکردنی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قەیومە داسەپێنراوەکەى دەوڵەتی تورک دەستگیر کرد و بردیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی جزیر و وتەیان لێوەرگرت.
ئەم رایگەیاند، دوێنێ بەیانی کاتێک لەسەر شەقامی ئۆرهان دۆغان دا بووە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قەیووم بەو شەقامەدا تێپەڕیوە و ئەویش سەیری کردووە، لەبەر ئەوە پۆلیسی تیمە تایبەتەکان دەستگیریان کردووە.
راشیگەیاند، سەرباری ئەوەى نەوەستاوە و ئەو بە رێگای خۆیدا رۆیشتووە ، بەڵام دوای ئەوەی کاروانەکە نزیکەی ١٠٠ بۆ ١٥٠ مەتر دوور کەوتووەتەوە، پۆلیسی تیمە تایبەتەکان لە پشتەوە هاتن و رووی چەکیان تێکردم و دەستیان بە پشکنینم کرد.
ئەم ئەوەشی راگەیاند، پۆلیس بە پاڵپێوەنان بردوویانە بۆ قائیمقامیەت و لەوێی پۆلیسەکان لێیان پرسیوە "بۆچی سەیری کاروانەکەت کردووە؟"
ئەم باسی ئەوەشیکرد، پۆلیس بە زۆر و بە سیفەتی "گومان لێکراو" خستویانەتە ناو زرێپۆشێکەوە و بردویانە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس و وەک "تاوانبار" مامەڵەیان لەگەڵ دا کردووە و پۆلیس لە بەڕێوبەرایەتییەکە گوشاریان خستووەتە سەر.
بۆتان ئەم ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەو گوشار و تۆمەتانە و هەروەها دوای وەرگرتنی وتە لێی ئازاد کراوە و راشیگەیاند، پۆلیسی جزیر تەنها لە دژی ئەو بەو شێوەیە هەڵسوکەوت ناکەن، بەڵکو لە دژی هەموو هاوڵاتییان بەو شێوەیە هەڵسوکەوت دەکەن.
ژ.ت