بە ڤیدیۆ؛ هیزەکانی گەریلا هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکی داگیرکەریان لە زاپ خستەخوارەوە
هێزەکانی گەریلای هەپەگە هەلیکۆپتەرێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان خستە خوارەوە. گەریلا تیڤی ڤیدیۆی کەوتنەخوارەوەی ئەو هەلیکۆپتەرەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بڵاوکردەوە.
هێزەکانی گەریلای هەپەگە هەلیکۆپتەرێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان خستە خوارەوە. گەریلا تیڤی ڤیدیۆی کەوتنەخوارەوەی ئەو هەلیکۆپتەرەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بڵاوکردەوە.
گەریلا تیڤی بڵاویکردەوە، کاتێک هەلیکۆپتەرێک بەسەر ناوچەکانی گەریلادا دەسوڕایەوە، لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە کراوەتە ئامانج و خراوەتە خوارەوە. گەریلا تیڤی دیمەن و ڤیدیۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی بڵاوکردەوە. گرتە ڤیدیۆییەکە ئەوە پیشان دەدات کە بە دووربینی شەو لە هەلیکۆپتەرەکە دراوە و تێکشکاوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەبارەی ئەو چالاکییەوە بڵاویکردبووە: "لە ٣٠ی ئایار و لە کاتژمێر ٢٢:٢٠ هەلیکۆپتەرێک بە سەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی بریندارن لە زاپ دەسوڕایەوە. لە کاتژمێر ٢٣:٠٠دا هێزەکانمان لەو هەلیکۆپتەرەیان دا و گورزی قورس و بە هێزیان لێدا. لە ئەنجامی ئەو لێدانە بەهێزانەدا هەلیکۆپتەرەکە گورزی قورسی بەرکەوت و ویستی لە ناوچەکە دوور بکەوێتەوە، بەڵام هەلیکۆپتەرەکە گڕی گرت نەیتوانی بەرزبێتەوە، کاتێکیش خواستی بە نزمی بەرەو خەرەگۆل بڕوات، هێزەکانمان جارێکی تر لێیاندایەوە، لە ئەنجامدا هەلیکۆپتەرەکە لە نێوان ئەشکەوتی برینداران و خەرەگۆل دا کەوتە خوارەوە".
ژ.ت