'بۆ ئەو مسوڵمانانەی لە ژێر هێرشی نکۆڵی و لەناوبردندان، بەرخودان باشترین پەرستشە'

کۆمیتەی گەل و باوەڕەکانی کەجەکە رایگەیاند، "داوا لە گەلەکەمان دەکەین، تێکۆشانی خۆیان لە مانگی رەمەزاندا فراوانتر بکەن. لەبەر ئەوەی بۆ ئەو مسوڵمانانەی لە ژێر هێرشی نکۆڵی و لەناوبردندان، بەرخودان وەک پەرستش وایە".

مانگی رەمەزان

کۆمیتەی گەل و باوەڕەکانی کەجەکە بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە راگەیەندراووێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوا پەرەپێدان و فراوانکردنی تێکۆشانی کرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بەتایبەتی مسوڵمانانی کوردستان کە لەم مانگی رەمەزانەدا دەست لە چاکە و راستی هەڵناگرن و بەڕۆژوو دەبن، ئێمە داوا لە هەموو مسوڵمانان دەکەین کە بەرەو بونیادنانی خوشک و برایەتی گەلان و ئایینەکان هەنگاو بنێن، یەکێتی گەلان بەهێز بکەن، رق بخەنە لایەک، ئەو مانگە بکەنە بۆنەیەک بۆ پشتیوانی و هاوکاری". کەجەکە داواشی لە جیهانی ئیسلامی کرد کە هەستەکنی یەکێتی، یەکڕیزی، خوشک و برایەتی گەلان بەهێز بکەن".

راگەیەندراوەکەی کەجەکە بەم جۆرەیە:

"جیهانی ئیسلامی دەست بە مانگێکی نوێی رەمەزان دەکات، کە گرنگترین بۆنەی ئیسلامە و پەرستشێکی پڕ لە خێرە. گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگا ئیسلامییەکان ئەمساڵ لەناو شەڕ و لە ناو هێرشی گەورە قڕکردندا دەستیان بە رۆژووی رەمەزان کردووە. ملیۆنان مسوڵمان بە ئازارێکی گەورە، بە زۆر و دژواری زۆر، لەناو کاولکاری و شەڕدا بەڕۆژوو دەبن. ئێمە هیوادارین کە مانگی رەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ ببێتە بۆنەیەک کە جیهانی ئیسلامی زیاتر بیر لە دژواری و تەنگوچەڵەمەکان بکەنەوە، چارەسەر بخوڵقێنن و بانگەواز بکەن بە پتەوکردنی رۆحی یەکگرتوویی، یەکڕیزی و خوشک و برایەتی لە ناو گەلاندا.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا، باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، باکور، شەنگال و لە هەموو شوێن کە کوردی تێدایە و لە دژی گەلی کورد ئەنجامی دەدات، هێرشەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل کە لە ژێر ناوی شەڕ لە دژی حەماس هێرش دەکاتە سەر گەلی فەلەستینی پێنج مانگە بەردەوامن و بوونە مایەی مەرگەسات و کۆمەڵکوژی، ئەمانەش هیج پەیوەندییەکان بە ئیسلامیەت و یەهودیەتەوە نییە، هیچ پەیوەندیەکیان بە کولتوری دێرینی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نییە. وەک کۆمەڵگاکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دژی ئەو هێرشکاریانە تاکە چارەمان ئەوەیە کە یەکێتی، یەکسانی، خوشک و برایەتی، ئازاد و دیموکراسی گەلان، ئایین و ئایینزاکان پەرەپێبدەن. بۆ بونیادنانی نەتەوەی دیموکراتیک تێبکۆشن. بەبۆنەی مانگی رەمەزان ئێمە داوا لە مسوڵمانان و هەموو باوەڕمەندان دەکەین کە لە دژی فریوی نەمرودەکانی ئەم سەردەمە کە پیرۆزییە ئایینیەکان بەکاردەهێنن، دوژمنایەتی گەلان دەکەن، دەیانەوێت کۆمەڵگکان لەبەرامبەر یەکتر بە شەڕ بدەن، هەڵوێست بگرنەبەر. دەوڵەتی ئیسرائیل لە دژی گەلی فەلەستین، دەوڵەتی تورکیش لە دژی گەلی کورد لە دوژمنایەتیدا رۆژ و مانگە پیرۆزەکان ناناسن، لەم رۆژە پیرۆزانەشدا ژنان، گەنجان، منداڵان، بەتەمەنەکان دەکوژن. ژمارەیەکی زۆر پەیماننامە و هاوکاری سەربازی، هەواڵگری، ئابوری و کولتوری لەنێوان هەردوو دەوڵەتدا هەیە. کاتێک بابەتەکە دەبێتە بەرژەوەندی هەردوو دەوڵەتەکە زیان و قوربانیدانی هەردوو گەلی کورد و فەلەستینی لە دژی یەکتر بەکاردەهێنن. هەربۆیە بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پر لە خێر ئێمە جارێکی دیکە داوا لە هەموو مسوڵمانانی تورکی وگەلی ئیسرائیل کە خاوەن هەستی بەرپرسیارتین دەکەین کە لە دژی مێشکی دەوڵەت کە ئایینە پڕ ئەخلاق و دادپەروەرییەکانمان بەکاردەهێنن، بە پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک تێبکۆشن.

گەلانی مسوڵمانی هێژا!

بەگوێرەی قورئان لە بەرامبەر هێرشەکانی نکۆڵیکردن راستی گەلێک بە بەکارهێنانی ئیسلام، هەموو چالاکیەکانی گەلێکی خۆڕاگر وەک رۆژوو وایە. بۆ ئەوانەی بە گوێرەی ئەم فەرمانە دەجوڵێنەوە پاداشتێکی گەورە دیاری کراوە. لەبەر ئەم پێودانگەی ئیسلام، بەتایبەتی گەلەکەمان لە باکوری کوردستان، بۆ سەرجەم کوردان مانگی رەمەزان بە بەرپرسیارێتیەکی گەورەوە دەستیپێکردووە. گەلی کورد لە ژێر هێرشی قورسی قڕکردندایە. زمانەکەی قەدەغەیە، کولتورەکەی رووبەڕووی هێرشی تواندنەوەی کولتوریدا لە ژێر قڕکردنی کولتوریدایە. هەموو رۆژێک رۆڵەکانی گەلی کورد بە چەکی قەدەغەکراو دەکوژرێن کە ئەمە لە ناو مرۆڤایەتیدا جێگەی نابێتەوە. رێبەری گەلی کورد لە ژێر گۆشەگیری و ئەشکەنجەدایە. لە زیندانەکاندا گەلی کورد مانیان لە خواردن گرتووە. لە رۆژئاوا، شەنگال، باشوور، لە هەر ناوچەیەک کە کوردی تێدایە، هێرشی قڕکردن بۆ سەریان بەردەوامە. کاتێک لەو رووەوە هەڵبسەنگێندرێت، بەرخودان و چالاکیەکانی کوردان لە بەرامبەر ئەو هێرشانە هێندەی رۆژوو خێرە. لە دژی کۆمەڵکوژکاری، نکۆڵی، ئەشکەنجە و زۆرداری دەوڵەتی تورک ئێمە داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە لەم مانگی رەمەزانەدا زیاتر گوڕ بە تێکۆشان بدەن. لەبەر ئەوەی بۆ ئەو مسوڵمانانەی لە ژێر هێرشی نکۆڵی و سڕینەوە و لەناوبردندان، بەرخودان وەک پەرستش و خوداپەرستیە.

گەلەکەمان لە باکوور بە قۆناغێکی گرنگی تێکۆشانەوە دەستی بە مانگی رەمەزان کردووە کە قۆناغە بەرپرسیارێتی و ئەرکی گرنگ دەخاتە سەرشانیان. بەتایبەتی دەمانەوێت پرۆسەی هەڵبژاردن بە بیر گەلەکەمان بهێنینەوە کە بۆ کوردان و گەلانی تورکیا دەتوانێت رۆڵێکی گرنگ بگێڕێت. ئێمە چاوەڕێین کە ئێوە لەبەرامبەر ئیسلامێک کە دواکەوتوویی بەسەر کۆمەڵگادا دەسەپێنێت و لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە سیاسیەکانی دەسەڵاتداری رۆڵ دەگێڕێت، بوەستنەوە و لەگەڵ ئەو  لایەنانەی کە جەوهەری دیموکراتیکی ئیسلام بەرەوپێش دەبەن، خاوەنداری لێدەکەن، لایەنگری دیموکراسی و ئازادین، تێبکۆشن. وەک هەر مسوڵمانێک خاوەن ئەخلاق و ویژدان، ئێمە لەو بڕوایەداین کە زانایانی ئیسلامی و مامۆستایانی ئایینی کورد لە دژی ئەو کەسانەی کتێبی پیرۆز و ناوی ئیسلام بۆ پەردەپۆشکردنی خراپەکارییەکانیان بەکاردەهێنن، پیرۆزییەکانی مسوڵمانان بۆ خەڵەتاندن و کوشتنی مسوڵمانان بەکاردەهێنن، تێکۆشانێکی بەهێزتر ئەنجام بدەن. بە بڕوای ئێمە، دروستترین هەڵوێست و ئەخلاقیترین هەڵوێست لەم مانگەدا رۆژوویەکی بەم جۆرە دەبێت. بەر لە هەموو شتێک ئێمە چاوەڕێین کە لە بەرامبەر ئەوانەی کە پەیوەندییان بە دەوڵەتی داگیرکەرەوە هەیە، لە بەرامبەر کۆنتراکانی وەک هوداپار کە دوژمنی گەلانن و لە رێگەی ناشیرینکردنەوە ئیسلام بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنن، هەر شتێک کە لە ژێر ناوی خێر دەیانەوێت لە کوردستان لە مانگی رەمەزاندا دابەشی بکەن حەرامە و بەو تێگەیشتنەوە دەبێت مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. هەر شتێک کە ئەو دووڕووە دزانە، تاڵانکار و درۆزنانە دەیدەن بە گەل، ئەو شتانە لەگەل دزراون و ئەمڕۆ بۆ ئەوەی لەهەڵبژاردندا سەربکەون ئەو شتانەی لەگەلیان دزیوە بەسەر گەلدا دابەشی دەکەن. لەبەر ئەوە هەڵوێستی راستی ئیسلام ئەوەیە کە مسوڵمانان لە خوانی ئەوانەوە نزیک نەبنەوە، ئەو شتانەی ئەوان دابەشی دەکەن، وەرینەگرن. لەبەر ئەوەی ئەو شتەی لە ژێر ناوی خێردا دابەشی دەکەن، بەرتیلە. بەرتیل وەرگرتنیش گەورەترین گوناهە، گەورەترین حەرامە. هەربۆیە ئێمە لەو بڕوایەداین کە کوردستانیانی مسوڵمان لە دژی ئاکەپە و هێزی تیرۆری کۆنترای وەک هوداپار هەڵوێستێکی ویژدانی، ئەخلاقی، هەڵوێستێکی ئیسلامی راستەقینە نیشان بدەن.

ئێمە دەمانەوێت بەبیری بهێنینەوە کە سەرفترە و زەکاتیش ئەگەر بدرێنە دامودەزگاکانی هاوکاری کلۆنیالیزمی تورک بە گوێرەی ئیسلام هیچ خێرێکی نییە. لەبەر ئەوە هەموو هاوکارییەک بۆ ئەو دامەزراوانە، وەک کەرستەیەکی کوشتن بە شێوەی چەک لە دژی گەلی کورد بەکاردەهێندرێت. بە بۆنەی ئەم مانگی رەمەزانەوە ئێمە داوا لە گەلە مسوڵمانەکەمان لە باکوور و دەرەوە وڵات دەکەین، کە نەچنە مزگەوتەکانی سەربە دامەزراوەی دیانەتی تورک. لە مزگەوتەکانی دیانەتی تورک جگە لە نکۆڵی، درۆ، تۆمەت، گەندەڵی و کۆمەڵکوژی لە دژی گەلی کورد، جگە لە دووڕوویی هیچ شتێکی دیکەیان تێدا نییە. مەچنە ئەو مزگەوتانە، کە هەموو رۆژێک سوکایەتی بە ناسنامەی نەتەوەیی ئێوە، هەستی ئایینی ئێوە، بەها ویژدانیەکانتان دەکەن و لە کەسایەتی ئێوەدا نکۆڵی لە ئایەتەکان دەکەن. نوێژەکانتان لە ماڵەکانتان، لە گەڕەکەکانتان، بە دەرفەتەکانتان لەو شوێنانەی لێبوردەیی تێدایە بیکەن، لەو بڕوایەداین کە مامەڵەیەکی بەو جۆرە خێردارتر دەبێت.

گەلی ئێمە لە باشور لە ژێر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی قڕکەری کۆلۆنیالیستدا دەست بە مانگی رەمەزان دەکات. ئێمە جارێکی دیکە دەمانەویت بە بیر گەلەکەمان لە باشوور بهێنینەوە، کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرچوار پارچەی کوردستان، بەتایبەتی لە باکور، ئەو پشتیوانییە ئابوری، سەربازی و هەواڵگری کە لە باشوورەوە وەردەگرێت پشکێکی گرنگی هەیە. دەوڵەتی تورک کە دوژمنی گەلی کوردە، بە سودوەرگرتن لە بەها ماددییەکان و رەنجی گەلەکەمان لە باشوور، لە رێگەی هاوکار و داردەستەکانی خۆیەوە بۆ داگیرکردنی باشوور و گەلەکەمان لە پارچەکانی دیکە، هێرش ئەنجام دەدات. لە دژی ئەو هێرشکارییە کۆلۆنیالیستیە ئەوەی وڵاتپارێزی، ئایین، باوەڕ، ئەخلاق و ویژدان لە هەموو کات زیاتر هەڵوێستێکی بەهێز و خۆبەڕێکخستن کردن دەسەپێنێت. ئێمە لەو بڕوایەداین کە ئێوە ئەم مانگی رەمەزانە بە بەرخودانێکی گەورە بکەنە بۆنەیەک بۆ بڕیارداری بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکەری و هەڵوێست لە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک.

گەلەکەمان لە رۆژهەڵآتی کوردستان بە بەرخودان ژنان 'ژن، ژیان، ئازادی' کە دوو ساڵە بەردەوامە، پێشوازی لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ دەکات. لەم کاتەدا کە  بە هۆی گوشارەکانی رژێمەوە، تێکۆشانێکئ بەهێز هەیە، هیوادارین کە هەستی یەکڕیزی و یەکگرتوویی بەهێزتر بکەن، بڕوابوون بە ئازادی و تێکۆشان زیاتر پەرەپێبدەن و بەردەوامبن لە بەرخودان.

گەلانمان لە رۆژئاوا و باکور-رۆژهەڵاتی سوریا لە ژێر هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیستی قڕکەردا دەستیان بە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ کردووە. ئێمە چاوەڕوان دەکەین کە گەلەکەمان لە ناوچەکە بە گوێرەی ساڵانی رابردوو بە تێکۆشانێکی بەهێزتر، بە خەباتی بەرفراوانی جێبەجێکردنی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی، لەسەر بنەمای خۆپاراستن لە رێگەی رێکخستنێکی بەهێزەوە پێشوازی لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بکەن. ئێمە داوا لە گەلانمان لە پێکهاتەکانی مسوڵمان لە هەرێمەکە دەکەین کە بە قووڵبوونەوە لە سەر بنەمای وشیاری نەتەوەی دیموکراتیک، سیستمی دیموکراتیک و رێکخستنی بەهێز بکەن.

مسوڵمانانی بەنرخی کوردستان

بەتایبەتی مسوڵمانانی کوردستانی کە لەم مانگی رەمەزانەدا دەست لە چاکەکاری و راستی هەڵناگرن و بە ڕۆژوو دەبن، هیواخوازین هەموو مسوڵمانان رووبکەنە بونیادنانی خوشک و برایەتی گەل و ئایینەکان، یەکێتی گەلان بەهێز بکەن، رق بخەنە لایەکەوە، ئەم مانگە بکەنە بۆنەیەک بۆ زیادکردنی پشتویانی. هیوادارین کە مانگی رەمەزان بۆ سەرجەم مسوڵمانان بە تایبەتی مسوڵمانانی کوردستان ببێتە مایەی خێر، رۆژوو و نزا و پەرستشەکانیان قەبوڵ بکرێن".

هـ . ب