بابەشێخ سەردانی پرسەی شەهید شێرزاد شەمۆی کرد
شاندێکی ئەنجومەنی رۆحانی ئێزدیان بە سەرۆکایەتی بابەشێخ سەردانی پرسەی شێرزاد شەمۆ بەڕێوەبەری ئاسایشی ئێزیدخان کرد و لەبەرامبەر هێرشەکان بانگەوازی بۆ یەکێتی ئێزدیەکان کرد.
شاندێکی ئەنجومەنی رۆحانی ئێزدیان بە سەرۆکایەتی بابەشێخ سەردانی پرسەی شێرزاد شەمۆ بەڕێوەبەری ئاسایشی ئێزیدخان کرد و لەبەرامبەر هێرشەکان بانگەوازی بۆ یەکێتی ئێزدیەکان کرد.
پرسەی پرسەی شێرزاد شەمۆ بەڕێوەبەری ئاسایشی ئێزیدخان لە سێیەم رۆژدا بەردەوام بوو.
شاندێکی ئەنجومەنی رۆحانی ئێزدیان بە سەرۆکایەتی بابەشێخ سەردانی پرسەی شێرزاد شەمۆ بەڕێوەبەری ئاسایشی ئێزیدخان کرد.
خانەوادەی شەهید شێرزاد، نوێنەرانی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، هێزەکانی یەبەشە و ئاسایشی ئێزیدخان پێشوازیان لە شاندەکە کرد.
لە سەردانەکەدا داوا لە بابەشێخ کرا کە بۆ رێگریکردن لە هێرشەکان، هەڵوێستی هەبێت. بابەشێخ سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید و کۆمەڵگای ئێزدی کرد و وتی، " داوا لە خوا دەکەین کە ئەوانەی بوونەتە هۆکاری شەهیدکردنی ئەم کەسانە سزابدات." بابەشێخ بانگەوازی بۆ یەکێتی نێوان ئێزدیەکان کرد.
پرسەکە لەبەردەم ماڵی شەهید شێرزاد تاوەکو رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت.
ف.ق