باقرخان: نەورۆزی عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز دەکەین

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان لە ئاهەنگی نەورۆزی ڕحا گوتی: "پێکەوە ئاهەنگی نەورۆزی هاوشاری و هاوڕێتان بەڕێز ئۆجالان پیرۆز دەکەین. نەورۆز شیرازەی دەسەڵاتی تێکدا".

ئاهەنگی نەورۆزی ڕحا بە جۆشێکی مەزنەوە بەردەوام بوو. کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی ڕحا، جەلالەدین ئەرکمەن نەورۆزی پیرۆزکرد، تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لەوکاتەدا جەماوەر بە دەنگی بەرز درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"ی بەرزکردەوە.

پاشان هاوسەرۆکی دەم پارتی نەورۆزی لە چوار پارچەی کوردستان پیرۆز کرد و سڵاوی بۆ بنەماڵەی شەنیاشار و ئەمینە شەنیاشار نارد و ڕایگەیاند لێپرسینەوە لەو کۆمەڵکوژییە بنەماڵەی شەنیاشار دەکرێت.

باقرخان ڕایگەیاند نەورۆز شیرازەی دەسەڵاتی تێکداوە و ملیۆنان کەس لە کوردستان هاتوونەتە گۆڕەپانەکان، ئەوان بەردەوام باسی ئۆپەراسیۆن و شەڕ دەکەن، ملیۆنان کورد دەڵێن ئاشتی و ئازادی و دیموکراسی، دووپاتی کردەوە گەلی ڕحا لە هەڵبژاردن وەڵامی سیاسەتی شەڕ دەداتەوە، گوتی: "ئێوەی گەلی ڕحا دژی نەمروودەکان، ڕابەرایەتی هەڵوێستی ئیبراهیم دەکەن".

باقرخان ناڕەزایەتی بەرامبەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی، ڕایگەیاند چارەسەر لێتانەوە و نزیکە و ڕووبکەنەوە ئیمراڵی، گوتی: "گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان هەڵگرن و پرسی کورد بەڕێی گفتوگۆ و دانوستان چارەسەر بکەن. بەم بۆنەیەوە نەورۆزی هاوشاری و هاوڕێتان بەڕێز ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵی پیرۆز دەکەم. نەورۆز پیرۆز بێت".

پاشان دایکانی ئاشتی بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی نەورۆز"یان کرایەوە.

بەرنامەکە بە چالاکی هونەری بەردەوام بوو.