بایک: دەبێت پەدەکە خزمەت بە سیاسەتی پاکتاوکاریی دەوڵەتی تورک نەکات -٣-

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە رایگەیاند، ئەو سیاسەتە چەپەڵە، کە دەوڵەتی تورک و پەدەکە پێکەوە بەڕێوەی دەبەن، مەترسییەکی گەورەی بۆ لەسەر گەلی کورد دروستکردووە و داوایکرد، پەدەکە بەڵێن بدات، کە سیخوڕی بۆ تورکیا نەکات و خزمەت بە سیاسەتی پاکتاوکردن نەکات.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بۆ بەرنامەى تایبەتی کەناڵی ستێرک تیڤی قسەى کرد و لەبارەی پێشهات و رووداوەکانی کوردستان، تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بابەتە پەیوەندیدارەکان بە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) شیکاریی گرنگی پێشکەشکرد.

بایک رایگەیاند، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ٢٢ ساڵی تێپەڕاند و وتی، ٢٢ ساڵە بەرخودانێکی مێژووی بەڕێوەدەچێت. بایک وتیشی، ئۆجالان بۆ گەلی کورد و مرۆڤایەتی بەرخودان و بەرەنگاری دەکات، دەبێت گەلی کورد و دۆستەکانیان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد تێبکۆشن.

بایک لەبارەی سەردانى شاندی سەربازیی دەوڵەتی تورک بە سەرۆکایەتیی خولوسی ئاکار بۆ بەغەدا و هەولێر وتی، "وەک دەزانرێت پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە سوریا دەستیپێکرد. دەیانەوێت ئەوە لە عێراق و باشووری کوردستان درێژە پێ بدەن تاوەکو بە ئەنجام بگەن. بۆ دەستپێکردنی پیلانگێڕی لە سوریا چەندین تاکتیک و شێوازی ستراتیژییان گرتەبەر. کەسی وەک خولوسی ئاکار و هاکان فیدان لە باشووری کوردستان و عێراق چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەن.

تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) پلانیان ئەوەیە پەکەکە پاکتاو بکەن و دەیانەوێت عێراقیش بەشداری ئەو پلانەیان ببێت، بەڵام لەبەر ئەوەى لەو پلانەدا عێراق هیچ بەرژەوەندییەکی نییە، بۆیە دەیانەوێت بە هەڕەشە و ترساندن عێراق بخەنە ناو پلانەکەیان.  ئەوە دۆخێکی زۆر جدییە، دەبێت هەموو کەس ئەوە ببینێت و لێی تێبگات. پەدەکە پێشتر بە دزییەوە لە دژی پەکەکە دەجوڵاییەوە و دوژمنایەتیی دەکرد. لەگەڵ تورکیا بە دزییەوە دەجوڵاییەوە، بەڵام ئێستا ئەو دوژمنایەتییە بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا ئەنجام دەدات".

دەقی چاوپێکەوتنەکەى جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە لەگەڵ ستێرک تیڤی دا:

- ئێوە وتتان ئەو هەڵمەتەى لەمدواییەدا بە ناوی "کات کاتی ئازادییە" دەستتان پێکردووە بە شێوەیەکی کاریگەر لە کوردستان و ئەوروپا بەردەوامە. دۆستانی کوردیش لە زۆر شوێنی جیهاندا پشتیوانی دەکەن. ئێستا قۆناغی ئەو هەڵمەتە چییە؟ شیکاریی ئەوەمان بۆ بکەن. لەلایەکی ترەوە لە کوردستان چالاکیی کاریگەر هەیە بە تایبەتی لە مەخمور و زیندانەکاندا و لە ئەوروپاش چالاکی هەیە، لێکدانەوەى ئێوە بۆ ئەوانە چییە؟

ئەو هەنگاوەى پێشمانخستووە لە ناو گەلی کورد، لە هەموو بەشەکان و لە درەوە لەلایەن دۆستانی کورددا هۆشیاربوونێکی دروستکرد. ورە و رۆحێکی لە ناویاندا دروستکرد، بەڵام ئەوە بەس نییە. دەبێت زۆر زیاتر پێشبخرێت، زۆر زیاتر بەهێز بکرێت. بۆ؟ چونکە مەترسی لەسەر گەلی کورد هێشتا کۆتایی پێنەهاتووە و رێگریی لێنەکراوە. ئەو مەترسییە هێشتا پووچ نەکراوەتەوە. مەترسییەکە بەردەوامە. تەنانەت لەمدواییەدا بە هاتنی خولوسی ئاکار، رۆیشتنی بۆ بەغدا و هەولیر ئەو مەترسییە زیاتر بووە. دەبێت بەو هەڵمەتە بە تەواوی رێگری لەو مەترسییە بکرێت و مەترسی لەسەر کورد نەمێنێت تاوەکو کوردیش بتوانێت لە شەڕی جیهانیی سێیەم سوود وەربگرێت و بتوانێت ئازادیی خۆی بە دەست بهێنێت، چونکە دەرفەتی ئەوە هەیە و نابێت رێگا بە کەس بدات یاریی پێ بکات تاوەکو بتوانێت ئەنجام بە دەست بهێنێت. بۆ ئەوەش ئەو هۆشیاربوونە، کە دروستبووە، ئەو رێگایەى کە کراوەتەوە، ژیانەوە و هیوا دروستبووە، دەبێت بە کردەوە و بە چەندین شێواز پێشبخرێت. ئەوەى دەبێت ئەنجام بدرێت ئەوەیە. ئێستا گەلەکەمان لە کوێ دەبن با ببن، دەبێت هەموو کەسێک هەڵوەستەى لەسەر بکات و بەرفراوانی بکات. بڵێت، ئەو هەڵمەتە هەڵمەتی منە، من چۆن ئەو هەڵمەتە پێشبخەم. دەبێت شەو و رۆژ بیر لەوە بکاتەوە. چییان لە دەست دێت دەبێت ئەنجامی بدەن. دەبێت درێغ نەکەن. کەس خۆی لە دەرەوەى ئەو هەڵمەت نەبینێت. نەڵێت، 'ئەو هەڵمەتە لە دەرەوەی منە'. ئەگەر بەو شێوەیە نزیک ببێتەوە ئەوە خۆی بە مردوو دەزانێت، چونکە ئەوە بۆ ئەوانە مردنە. هەر کەس دەبێت بەشداری لە هەڵمەتەکەدا بکات، بە هەڵمەتی خۆیی بزانێت و ئەرکی خۆیشی پێکبهێنێت. ئەوە چۆن ئەنجام بدات؟ دەتوانێت خۆی ئەوەى دیاری بکات و ئەنجامی بدات، چونکە هەلومەرجی هەموو بەشەکان و دەرەوە وەک یەک نین. دەتوانن بەپێی دۆخەکەى خۆیان لێکدانەوەى بۆ بکەن، بەپێی ناوچەکە و شوێنەکەیان کە بە چ رێبازێک دەتوانن چالاکی پێشبخەن و دەست بە چالاکی بکەن. بۆ نمونە دۆستانی گەلی کورد و ئەوانەى داوای ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەکەن، لە وڵاتەکانی خۆیاندا چالاکییەکی زۆر پێشدەخەن. دەتوانن ئەو چالاکییانە ببنە دەرەوەى وڵاتەکانی خۆیان و لە وڵاتانی تردا لەگەڵ دۆستەکانیاندا ئەو چالاکییانە ئەنجام بدەن. لە بەریتانیا، ئیسپانیا، ئەفریقای باشوور دەستیان بە جموجوڵ کردووە. لە ئیتالیا شارەوانییەکان دەستیان بە جموجوڵ کردوە. لە میسر رۆشنبیران و نووسەران و لە کەسایەتیی ئەوانەدا عەرەبە کوردەکان دەستیان بە جموجوڵ کرد. ئەگەر مرۆڤ هەڵمەتەکە بە هەڵمەتی خۆی بزانێت، ئەوا مرۆڤ لەو کاتەدا دەتوانێت چەندین شێوازی چالاکی پێش بخات. ئێستا لە زیندانەکاندا هەڵمەتەکە پێشخراوە، هەمووان دەڵێن، 'ئێمە پشتیوانتانین، ئێمە هاوکاریتان دەکەین'. ئەوە هەڵەیە، چونکە زیندان لە مێژوودا و لە هەموو کاتێکدا بە ئەرکی خۆی هەستاوە. ئێستاش ئەرکی خۆی پێکدەهێنێت و پێکیشی دەهێنێت. ئەرکی زیندان ئەوە نییە، کە هەڵمەتەکە بخاتە ئەستۆی خۆی، بەڵکو دەبێت هەموو کەس ئەو بارە بخاتە سەر شانی خۆی. دەبێت دەرەوە زیاتر ئەوە بخاتە سەر شانی خۆی. ئەو هەڵمەتە لە دەرەوە بەڕێوە ببات. ئەوانەى زیندان دەتوانن هاوکاری بکەن. ئێ ئێستا هەندێک لایەن ئەوە دەبینین، کە ئەو مرۆڤانە ئەو ئەرکەیان خستووەتە ئەستۆی زیندان و دەڵێن، 'زیندان پێشەنگایەتییان بۆ دەکات، ئێمە پشتیوانییان لێدەکەین'، ئەوە راست نییە. دەبێت ئەوە راست بکرێتەوە. دەبێت ئەوانەى دەرەوە ئەو هەڵمەتە پێشبخەن و باری سەر شانی زیندانیان سوک بکەن. زیندانیانیش یارمەتی ئەوە دەدەن تاوەکو ئەو هەڵمەتە بەرەو پێش بڕوات. ئێستا هەموو مرۆڤێکی کورد و دۆستانی کورد دەبێت بیر لەوە بکەنەوە ئەو پێشەنگایەتییە چۆن پیشبخەن. نابێت بەوەی روویداوە قەناعەت بکەن و بڵێن بەسە، 'ئێمە ژیانەوەیەکمان دروستکرد، هەڵمەتەکەش هەندێک بەڕێوەدەچێت، تاوەکو دەڕوات لە ئاستی نێونەتەوەیی بەرفراوان دەبێت و ئەوەش بۆ ئێمە بەسە'. ئەوە هەڵەیە. ئەو هەڵمەتە سنووری نییە، ئەو هەڵمەتە بۆ ماوەیەک رێکنەخراوە. ئەوە بۆ هەموو کاتێک و بۆ هەموو شوێنێکە. مرۆڤ دەتوانێت بە هەموو شێوەیەک پێشی بخات. ئێستا نابێت کەس بڵێت، 'پەتا هەیە، دەوڵەتەکان رێوشوێنیان گرتووەتەبەر و ئێمە ناتوانین چالاکییەکان پێش بخەین'. دەبێت ئەوە نەکەنە پاساو. راستە، دەوڵەتەکان ئەوەیان کردووە بە پاساو و زۆر رێوشوێنیان گرتووەتەبەر، چونکە دەیانەوێت بەو شێوەیە کۆمەڵگە رادەستی خۆیان بکەن، ئۆپۆزسیۆن رادەستی خۆیان بکەن، بزووتنەوە شۆڕشگێڕەکان رادەستی خۆیان بکەن تاوەکو کەس لە دژیان تێنەکۆشێت. تاوەکو دێت ئەوە زیاتر روون دەبێتەوە. لە دژی ئەوەش دەوەستنەوە. بۆ نمونە، ئەو یاسایانەى کە دەوڵەتەکان داینناوە لەلایەن هەندێک کەس و لایەنەوە قبوڵ ناکرێت، دەشبێت قبوڵ نەکرێن، چونکە بەوە کۆمەڵگە رادەستی خۆیان دەکەن، هێزە دیموکراسییەکان، ئازادی و دادپەروەری رادەستی خۆیان دەکەن. بۆ ئەوەش دەوڵەت و دەسەڵات وتیان، ئەوە بۆ ئێمە دەرفەتە، دەبێت ئێمە بەکاری بهێنن و بەکاریشی دەهێنن. تەنانەت زۆرێک لە سیاسەتمەدارەکان لەو قۆناغە قازانجێکی زۆریان کردووە و خۆیان پێ دەوڵەمەندتر و گەورەتر کردووە. هەندێکیش چەند هێندەی پیشتریان دەوڵەمەند بوون، چونک رێگا بە کۆمەڵگە نادەن جوڵە بکات. هەموو کەسیش بەکار دەهێنن. بە پێی دڵی خۆیان بەکاریان دەهێنن. بۆ ئەوەش دەبێت گەلی کورد ئەوە قبوڵ نەکات. بۆ ئەوەش نەڵێن، 'لە تورکیا دەسەڵاتێکی فاشیستی هەیە، ئەو دەسەڵاتە فاشیستییە یاسای پەتاکە بۆ خۆی بەکار دەهێنێت، زۆر شتی قەدەغە کردووە، ئێمە ناتوانین هیچ بکەین'، ئەوە راست نییە. تەنانەت ئەوە داوای ئەردۆغان – باخچەلییە. بەوە فاشیزم بەبێ سنوور پێشدەخەن، بۆ وتیان، 'پەتا بۆ ئێمە دەرفەتە و ئێمە ئەنجامی تیادا بەدەست دەهێنین'، ئەوەیان لە چوارچێوەدا وت. بۆ ئەوەى رێ لە گەلی کورد بگرن، رێ لە هێزە دیموکراسییەکان بگرن، رێ لە ئازادی بگرن تاوەکو تێکۆشان نەکەن و بۆ ئەوەى بتوانن پارچەیان بکەن و گوشاریان لەسەر دروست بکەن و رادەستی خۆیانیان بکەن. تاوەکو بتوانن بەردەوامی بە دەسەڵاتەکەى خۆیان بدەن، بۆ ئەوەش دەبێت کەس ئەو پاساوانە بۆ خۆی نەکاتە بنەما، بەڵکو دەبێت لە دژیان بوەستێتەوە و ئەو هەڵمەتە بە بەهێزی بەرەو پێش ببەن. ئەو هەڵمەتە هەڵمەتی ئازادییە. ئازادیی رێبەر ئاپۆ لە ناوەند و چەقیدایە. کارکردن بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ و پێشخستنی ئازادییان تەنها کارکردن و پێشخستنی ئازادیی کەسێک نییە. لە کەسایەتیی رێبەر ئاپۆدا ئازادیی گەلی کورد پێشدەخرێت، نەک تەنها لە باکوور، بەڵکو لە هەموو بەشەکان. ئازادیی گەلی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشدەخرێت. ئازادیی لە جیهان، کە بۆ دیموکراسی و ئازادی تێدەکۆشن، بۆ ئەوانیش هیوا و دەرفەتێکی گەورە دەڕەخسێنێت. ئازادیی رێبەر ئاپۆ خزمەت بەوە دەکات. رێبەر ئاپۆ بۆ ئەوە تێکۆشاوە، بۆ گەلی کورد، بۆ مرۆڤایەتی و گەورەکردنی بەهاکانی مرۆڤایەتی، بۆ ئەوەش دەبێت گەلی کورد و هێزە دیموکراسی و ئازادییەکان بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ تێکۆشان گەورە بکەن تاوەکو بتوانێت بە ئەمانجەکەى خۆیان بکەن، کە ئازادی و دیموکراسییە.

ژ.ت