بایک: ئەوەی دەسەڵات لێی دەترسێت بەسەریدا دەهێنین

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، لە ساڵی ٤٤هەمیندا ئامانجیان ڕووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەیە و وتی، "فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە ئێستا و لە هەموو ساتێکدا لە ترسی ئەوەیدایە، کە بڕوخێت. ئێمە دەمانەوێت ئەو ترسە بکەینە واقیع".

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، هەر هێرشێک، داگیرکەریی دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە بەهۆی ترسیانەوە لە رووخانیان نزیکتر دەکاتەوە و وتی: ئێمە ئاکەپە - مەهەپەمان هێنایە لێواری هەڵوەشاندنەوە. ئیدی گۆشەگیریی پێ بەڕێوە ناچێت. دەوڵەتی تورک داگیرکەرییە سەربازییەکانیشی بە زۆر پێ بەڕێوەدەچێت. ئێمە لە هەر سێ ئەو گۆڕەپانانەدا تێکۆشان زیاتر و گەورەتر دەکەین. ئێمە کارێک دەکەین، کە تورکیا دیمۆکراتیک بێت و گەلی کوردیش ببێتە خاوەنی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک. هەر خۆی کاتێک ئەو ئامانجانەمان بەدیهات، ئەو کاتە وەک بەردی دۆمینە کاریگەریی دروست دەکات و گۆڕانکاریی زۆر گرنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەئافرێنێت"

بەشی کۆتایی گفتوگۆکە لەگەڵ جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بڵاودەکەینەوە، کە بۆ ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لەگەڵیدا ئەنجامدراوە:

- پێش هەموو شتێک بۆ گەلی کورد، ئێوە بۆ مۆدێل و پارادیگمایەک شەڕ دەکەن، کە گەلانی ناوچەکە بتوانن بە ئاشتی پێکەوە بژین،  بەڵام هێزە ڕۆژئاوایی و نێونەتەوەیی هێشتا پشتگیری لە دەوڵەتە داگیرکەرەکان دەکەن. بۆچی ئەم دەسەڵاتە بەرامبەر بە مافە ڕەواکانی گەلێکی ٥٠ ملیۆن کەسی وەستاونەتەوە؟

ئەمریکا و ئەوروپا هێشتا پشتگیری دەوڵەتی تورکیا دەکەن، بەڵام رای گشتیی ئەمریکا و ئەوروپا خۆیان لە دەوڵەتی تورک نزیک ناکەنەوە. هێزە دیموکراسییەکان و گەلیش هاوسۆز و لایەنگری تێکۆشانی ئێمەن بۆ ئازادی، بۆیە ئەگەر پشتگیریش لە دەوڵەتی تورک بکرێت، وەک پشتگیرییەکەى جاران نابێت. پشتگیریی ئەوان دڵسۆزانە نییە، یان پشتگیریی ئەوان وەک جاران ڕوون نییە. تەنانەت ئەگەر پشتیوانیشی لێ بکەن لەبەر رای گشتیی ناوخۆیان جاورباریش ڕەخنەی لێ دەگرن. ئەوەش دەبێتە گوشار لەسەر تورکیا و تەنگاوی دەکات. لە لایەکی تریشەوە پشتیوانیشی لێدەکەن، بەڵام بەهۆی پشتیوانیی گەلانی جیهان و هێزە دیموکراسیخوازەکان لە بزووتنەوەی ئازادیمان تەنگاو دەبن.

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جوگرافیایەکی وەهایە، کە هاوسەنگی جیهانی تێیدا دادەنرێت. بۆیە هەڵوێستی دەوڵەتەکان سەرنجی زیاتر ڕادەکێشێت، لەبەر ئەوەش سیاسەتی زاڵمانە و دڵڕەقانەی دەوڵەتە ناوبراوەکان نابینرێت و پشتگوێ دەخرێن و پشتیوانیان لێدەکرێت. لەبەر ئەوەى کورد بەسەر چوار پارچەدا دابەشکراون و لە ناوچەیەکی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێدەکۆشن، کە هاوسەنگییەکانی جیهان تێیدا دادەنرێت، لەبەر ئەوە تووشی ئەو جۆرە دژواری و سەختی و زەحمەتییە دەبنەوە، بەڵام وەک سەردەمی جەنگی سارد  ئیدی دەوڵەتەکان بە بێ مەرج پشتگیریی یەکتر ناکەن. دوای ئەوەی کورد لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوو بە هێزێکی گرنگ، سیاسەتی ئەو دەوڵەتانە بۆ پشتیوانیی بێ مەرج لە تورکیا لاواز بووە، بە تێپەڕبوونی کات هێزی کورد لەبەرچاو دەگرن. ئێستا پشتیوانیش لە هێزە پاکتاوکار و بکوژەکانیش دەکەن، بەڵام هەتا تێکۆشانی ئێمە بەردەوام بێت، هەڵوێستی ئەو دەوڵەتانە وەک جاران نامێنێتەوە، ئەوان هەندێک گۆڕانکاری ئەنجام دەدەن.

- وا هەڵدەسەنگێنرێت، کە هاوسەنگی و پێگەى پێشتر تێکچووە، بەڵام دۆخی نوێی ئێستا هێشتا دانەمەزراوە و نەچەسپاوە. لەو  چوارچێوەیەدا جەنگی جیهانی سێیەم بەڕێوەدەچێت. لە کۆتایی ئەم پرۆسەیەدا ئێوە چۆن پێشبینی ئایندەی کوردستان دەکەن؟ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی داهاتوو چۆن دەبێت؟

ئێمە پێمانوایە دوای ئەوەی جەنگی جیهانی سێیەم کۆتایی هات و هاوسەنگی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دامەزرا، کورد لە چوار پارچەی کوردستان ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیکی دەبێت. کورد ئێستا بە هۆشمەندی و عەقڵیەتی دیموکراتیکی خۆی نەک تەنها رۆژهەڵاتی ناوەڕستدا، بەڵکو لە هەموو جیهاندا لە پێشدایە. سەدەی ٢١ دەبێتە سەدەی دیموکراسی، بۆیە ئەو کۆمەڵگەیانە، کە خاوەنی هۆشمەندی و رێکخستنی دیموکراسی بن دەرفەتیان بۆ پێشکەوتن و سەرکەوتن زیاتر دەبێت. کورد ئێستا خاوەنی بەهێزترین ئایدیۆلۆژیایە لە جیهاندا. بە پارادایمی دیموکراتیک، ژینگەیی و ئازادیی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێشەنگایەتی بۆ دیموکراسی دەکات. لە تورکیا و عێراق و سوریا و ئێران پێشەنگن.

کورد بە ژیانی دیموکراتیکانە و ئازادی خۆی کاریگەرییەکی گرنگ و بەرچاوی لەسەر ئەو وڵاتانە هەیە. کورد نە بە عەقڵییەتی دەوڵەتپەرەتییی نەتەوەیی، بەڵکو بە عەقڵییەتی دیموکراتییانەی خۆی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دەهێنێت. عەقڵییەتی نەتەوە دەوڵەت  مەترسی و تەڵەیە بۆ کورد. لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتیک و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک و دیموکراتیکبوونی وڵاتان، کورد نەک تەنها لە وڵاتان، بەڵکو لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر بەرز و بڵند بووەتەوە.

ئیدی نە تورکیا، نە عێراق، نە سوریا، نە ئێران و نە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش وەک پێشتر نامێننەوە. گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەنگاویان بەرەو سەردەمی دێموکراسی و ئازادی ناوە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیسان و سەرلەنوێ دەبێتە جوگرافیایەکی گرنگی شارستانییەت. بێگومان لە ناو سنووری نەتەوە دەوڵەتەکانی ئێستادا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سنووردار ناکرێت و ناخنکێندرێت، چونکە ئیرادەی دیموکراتیکی گەلانی پەرە پێدەدرێت و پێشدەکەوێت، سەردەمی هەژموونی چەوسێنەر و زۆردارانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کۆتایی دێت. پەیوەندی لەگەڵ هەر وڵاتێکدا لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە دیموکراتییەکان دادەمەزرێن. بێگومان ئەو گەلانەی پشت بە ئیرادەی دیموکراتیک دەبەستن، پەیوەندی لەگەڵ هەژموونی ئیمپریالیستی قبوڵ ناکەن.

جەنگی جیهانی سێیەم بۆ ماوەیەکیتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام دەبێت. کورد هێشتا لە ناو شەڕەدا باج و قوربانی دەدات، بەڵام لەسەر بنەمای ڕێکخستن و هۆشیاری و پەیوەندییەکانی ناوچەکە و جیهان، کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبێتە خاوەنی ژیانێکی زۆر ئازاد و دیموکراتیک، بە پێشەنگایەت بۆ دیموکراتیزەکردن ڕۆڵ دەگێڕن لە بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

- ئامانجی پەکەکە بۆ ساڵی ٤٤هەمینی خۆی چیە؟

لە ساڵی ٤٣هەمیندا پەکەکە هەنگاوی زۆر گرنگی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵیگرت و پێشکەوتنی گرنگی ئافراند. گەلی کورد گەلیکی وەهایە، کە لە هەموو شوێنێک خەباتێکی زۆر بۆ ئازادیی خۆی دەکات. کوردی لە مردن ڕزگار کرد. کفنی کوردانی دڕاند. بێگومان پێش هەموو شتێک دەوڵەتی تورک و هێزە باڵادەستەکانی سەر کوردان، واز لە سیاسەتی جینۆسایدکردن و پاکتاوکردنی کوردان هەڵناگرن، بەڵام ئەوانەی خاوەنی مێشک و عەقڵییەتی پاکتاوکارین لە لێواری هەڵوەشاندنەوە و رووخاندان. ئەوەی لە بنەڕەتدا بە عەقڵیەتی پاکتاوکارانە هەڵسوکەوت و جموجوڵ دەکات دەوڵەتى تورکە، هەموو دوژمنانی کوردیش پشتیان بەوە بەستووە. لە ساڵی ٤٤هەمیندا و کاتێک ئێمە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپەمان لەناو برد، نەک تەنها لە کوردستان، لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گۆڕانکارییەکی گرنگ و بەرچاو روودەدات، بۆیە دەمانەوێت لە ساڵی ٤٤هەمیندا فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە بڕوخێنین. هەر خۆی لە ساڵی ٤٣هەمین دا لە گارە لەبەر یەک هەڵوەشایەوە، لە زاپ، مەتینا - ئاڤاشین شکستی هێنا.

هەروەها بە تێکۆشانی گەلی کورد و هێزە دیموکراسیخوازەکان فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە زۆر لاواز بووە و لە دۆخێکی سەخت و دژواردایە. فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە ئێستا ترس و نیگەرانیی ئەوەی هەیە، کە لە هەر ئان و ساتێکدا بڕوخێت. ئێمە دەمانەوێت ئەوە بەدی بهێنین. هەر هێرشێک، هەر  داگیرکارییەک، کە دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە بەهۆی ترسەوە ئەنجامی بدات، ئەوا زیاتر بەرەو رووخان و هەڵوەشاندنەوەى دەبات.

بە دڵنیاییەوە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا پەشیمان دەبێتەوە و پەشیمان دەکرێتەوە. ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) پشتیوانیی لە دەوڵەتی تورک نەکردایە، ئەوا نەیدەوێرا لە خاکەوە بێتە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، بەڵام هەڵوێستەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هانی دەوڵەتی تورکی دا بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە هێرشانە.  هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامییان دەبێت. ئێمەش بەرپرسیاریی خۆمان بەجێدەهێنین و هەموو هێرشێک دەکەینە شکست بۆیان. ئەگەر هێزە دیموکراسیخوازەکان و گەلی کوردیش لەم پرۆسەیەدا تێکۆشان بەهێز بکەن، ئەوا حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ نابینێت.

لەگەڵ هەڵوەشاندنەوە و ڕووخاندنی فاشیزم دا هەنگاوێکمان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەستپێکرد. گرنگترین ئامانجی هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادییە' بۆ شکاندنی کلیلی ئیمرالییە. لە ساڵی ٢٠٢١دا کارێکی زۆر گرنگ بۆ ئەو بابەتە ئەنجامدرا. پێش هەموو شتێک لە باکوری کوردستان و ڕۆژئاوا و ئەوروپا ئەو تێکۆشانە بە یەک گەیشتە و بەو شێوەیە گەیشت ئاستێکی گرنگ، کە ئەوەتا ئێستا بەو رادەیە گەلی کورد و هێزە دیموکراسیخوازەکان و گەلانی جیهان داوای ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ دەکەن. لەو چوارچێوەیەدا هەوڵ و کۆششی گەورە دەدرێت. ئازادی جەستەیی ڕێبەری ئاپۆ ئیدی ئێستا بووەتە بەرنامە و رۆژەڤ و کاردایە. ئێستا هەلومەرجەکانی بەردەوامیدان بە  گۆشەگیری لە ئیمراڵی لە هەموو لایەکەوە لاواز بووە. ئێستا ئیدی دەوترێت تورکیا شێواز و نەریتێکی نایاسایی لە ئیمرالی بەڕێوەدەبات و دەبێت دەرگای ئیمرالی بکرێتەوە.

ئێمە ئاکەپە - مەهەپەمان هێنایە لێواری رووخاندن و هەڵوەشاندنەوە. ئیدی گۆشەگیرییان بۆ بەڕێوەناچێت. دەوڵەتی تورک داگیرکەرییە سەربازییەکانیشی بە زۆر پێ بەڕێوەدەچێت. ئێمە لە هەر سێ گۆڕەپانەکەدا تێکۆشان زیاتر و گەورەتر دەکەین. کارێک دەکەین، کە تورکیا دیمۆکراتیک ببێت، گەلی کوردیش ببێتە خاوەن ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک. هەر کاتێک ئەو ئامانجانە بەدی هات، ئەو کاتە  کاریگەرییەکانی وەک بەردی دۆمینە دەبێت و گۆڕانکاریی زۆر گرنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەئافرێنێت.

- دەتانەوێت لەبارەی ساڵی نوێی پەکەکەوە چۆن پەیامێک بڵاو بکەنەوە؟

پراکتیک و کردارەکانی ٤٣ ساڵەی پەکەکە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ دەریخست، کە لە رێبازی سیاسی، ڕێکخراوەیی و رێکخستنی، بەڕێوەبەری، ژیان و تێکۆشانیدا براوەیە، بۆیە دەبێت کادرەکانمان و گەلەکەمان ئەو ڕاستییە ببینن و ئەگەر لە تێکۆشانیاندا پێوەر و ڕێبازەکانی پەکەکە بەرجەستە بکەنەوە بێگومان سەردەکەون. پەکەکە لەبەر ئەوەى پێوەرە میلیتانی و جەنگاوەرییەکانی خۆی بڵند و بەر راگرتووە، تا ئێستا لەسەر پێی خۆی ماوەتەوە، چونکە پەکەکە هەمیشە پێوەرەکانی وڵاتپارێزیی بڵند و بەرز راگرتووە. هەمیشە و بە بەردەوامی تێکۆشانی بۆ گەل کردووە و ئەمڕۆ بووەتە گەلی پێشەنگی دێموکراسی لە نێو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

پێویستە لە ساڵی نوێی پەکەکەدا کادیرانی پەکەکە خۆیان لەسەر هێڵی رێبەرایەتی و پێوەرەکانی پەکەکە هەڵبسەنگێنن و ڕەخنە لە خۆگرتنیان هەبێت و رەخنەدانی خۆیان بدەن، ڕەخنە بگرن و هێزی تێکۆشانیان بەهێز بکەن. چونکە سەرکەوتن بە عەقڵییەت، ژیان،  ڕێکخستن و پێوەرەکانی تێکۆشانی پەکەکە دەبێت. لەو بوار و بابەتەدا لە هەندێک شوێن دا کەموکوڕی هەیە. بە خۆڕەخنەکردن و ڕەخنەگرتن دەبێت ئەو کەموکوڕییانە نەمێنن. نابێت هیچ بەڕێوەبەری و کادێرێک بە کەموکوڕییەە بژین و کار بکەن. مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی ئێستا خۆی زۆر باریک و ناسک کردووەتەوە، بە شێوەی قورسکردنی شتەکان و خۆ سەغڵەتکردن خۆی دەخزێنێتە ناو ژیانی کادێرەکان و ڕێکخستن. مەرجێک لە دژی تایبەتمەندیی تاکەکەسی، ماددیاتپەرەستی، لیبراڵکردن، لاوازی و پاسیڤ و بێکاریگەرکردنی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، بەهێزکردنی تێکۆشانە. کاتێک ئەو جۆرە خەباتە ئەنجام نەدرا، ئەوا کادێر و ڕێکخستن لە بەرامبەر مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا لاواز دەبن و خۆیان پێ ناپارێزرێت.

بەم شێوەیە ڕۆحی کادێرەکان لاواز دەکرێت، خەبات و تێکۆشانەکەی بە نزمی و لاوازی دەمێنێتەوە. دەبێت ئەو ڕاستییە ببینرێت و خەباتێکی بەهێز لەدژی هەموو شێوازەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لەناو کادێرەکاندا بەرپابکرێت. لەو چوارچێوەیەدا زۆر گرنگە خەباتی چینایەتی و زایەندی بەڕێوەبچێت. تێکۆشانی دژ بە مادیاتپەرەستی و تاکپەرەستی و لیبرالیزم کاتێک لەگەڵ خەباتی چینایەتی و زایەندیدا بەڕێوەبچێت، ئەو کاتە دەتوانرێت پێوەرەکانی پەکەکەوە بپارێزرێن و پەرەی پێ بدرێت و پێشبخرێت و دەتوانرێت تێکۆشان سەربخرێت.

کاتێک کەسایەتیەکی وەها بەو شێوەیە حزبایەتی لەگەڵ پارادیگمای نوێی ڕێبەر ئاپۆ یەکبگرێتەوە، دەتوانرێت پێشکەوتنی گرنگ بئافرێنرێت. زۆر گرنگە لەجیاتی پڕوپاگەندەکردن و ڕێکخستنی چەند چالاکییەکی کاتی خەڵک ڕێکبخرێت و بە رێکخستن بکرێت و کۆمەڵگای نەتەوەیی دێموکراتیک دابمەزرێت.

زۆربەی گەلەکەمان دەزانن، کە پەکەکە چۆن پارت و بزووتنەوەیەکی سیاسییە. پارت و ڕێکخستنە سیاسییەکانی جیاوازەکانیشیان بینیوە، پەکەکەیان بە جۆری ژیان و پراکتیک و کادێرەکانی ناسیوە. پەکەکە بزووتنەوەیەکی سیاسییە، کە بە روونی و بە بەرچاوی گەلەکەمانەوە هەڵسەنگێندراوە. خۆشەویستی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەل و هەروەها ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆ لە پەروەردەکردنی گەلدا دەناسرێت. ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەل، بۆ ژنان، گەنجان، بەساڵاچووان و منداڵان بووەتە مامۆستا. هەوڵێکی زۆریداوە گەلەکەمان لە نێو گەلانی جیهاندا بە شکۆدارترین ئاست بگات، بۆیە لە نێوان رێبەر ئاپۆ و گەلەکەماندا پەیوەندییەک دروستبووە، کە بە هیچ ناپچڕێت و لە بن نایەت.

بە پەروەردەی ڕێبەر ئاپۆ پێوەری وڵاتپارێزیی گەلەکەمان بەرزبووەتەوە و لە ژیانی بنەماڵە و خێزان و کۆمەڵگەدا بووەتە خاوەن تایبەتمەندیی دیموکراسی، بەڵام بەتایبەتی لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا وردە وردە تایبەتمەندی و خەسڵەتی ماددیاتپەرەستی، و تاکەکەسی لە نێو گەلی کورددا کاریگەریی دروستکردووە. کولتور و عەقڵییەتی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری تاکپەرەستی و مادیاتپەرەستی و دوورخستنەوە لە بەها ئەخلاقی و مەعنوییەکان و پێوەرەکانی وڵاتپارێزی لەنێو گەل دا لاواز دەکات. لە بریی بەهاکانی وەک کوردایەتی، ئازادی و ژیانێکی دیموکراتیک بۆ کوردستان، ژیانێکی مادیاتپەرەستی و خۆگونجێنی و خۆیەکخستن لەگەڵ رەوتی زاڵ (کۆنفۆرمیتی / konformîzm / Conformity) دێتە ئاراوە. لە جیاتیی ئازادیی کۆمەڵایەتی، ئازادیی گەلی کورد، بە ناوی ئازادیی تاکەکەسییەوە بیر و رامانی ئازادکردنی وڵات و گەل لاواز دەبێت. دیموکراسیش وەک سیستمی بەڕێوەبردنی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی بۆ کۆیلەکردنی مرۆڤەکان لێکدەدرێتەوە. تێگەیشتنێک لە دیموکراسی و ئازادی لەژێر سایەی چینی باڵادەست و دەسەڵاتدار و کۆیلەی سەرمایەداریدا دروست دەبێت، مرۆڤ لە تێگەیشتنی ڕاستەقینەی دیموکراسی و ئازادی و لە خەبات و تێکۆشان دوور دەخاتەوە.

ژیان و عەقڵییەتی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە ئەندازەی داگیرکەریی پاکتاوکار و شەڕی تایبەت زیانێکی گەورە لە تێکۆشانی ئازادی و گەلی کورد دەدات. سەرمایەداری لە هەموو لایەکەوە دوژمنایەتیی کورد دەکات، بۆیە دەبێت گەلەکەمان لە ژیان و عەقڵییەتی  مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست خۆی بە دوور بگرێت و بەها مەعنەویی و کۆمەڵایەتییەکانی ژیانی دیموکراتیک و ئازادی گەلی کورد بۆ خۆی بکاتە بنەما. لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت بە عەقڵییەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکەوە خۆی ڕێکبخات و لە هەمان کاتیشدا تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی لە دژی پاکتاوکاری و سڕینەوە بەرز و بڵند بکاتەوە.

ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێگەی پارادایگمای نوێوە دەیەوێت گەل نەک تەنها بەشداری لە چالاکی و تێکۆشاندا بکات، بەڵکو لە هەمان کاتدا ببێتە کۆمەڵگایەکی ڕێکخستنکراو، ببێتە ئیرادەی بڕیاردان. بۆیە دەبێت گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک خۆیان لە کۆمۆن و ئەنجوومەنەکاندا ڕێکبخەن و ژیانیان لەسەر بنەمای دیموکراسییانە هەڵبسەنگێنن. دەبێت گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک خۆیان بکەنە کۆمەڵگایەکی ڕێکخستنکراو. دەستگەیشتن بە ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک و ئازادیی کورد و کوردستان بە کۆمەڵگایەکی رێکخستنکراوی لەو شێوەیە بەدی دێت. کۆمەڵگەی ڕێکخراو و رێکخستنکراو لە هەمان کاتدا ئەو کۆمەڵگایەیە، کە تێکۆشان بەرز و بڵند دەکاتەوە و بە هەمیشەیی بەڕێوەدەبات. جگە لە تێگەیشتنی تێکۆشان و ڕێکخستن، کە تەنها پڕوپاگەندە بکرێت و هەندێکجاریش بەشداری لەچالاکیدا بکرێت، زۆر گرنگتر ئەوەیە، کە لە راستی و واقعی گەلێک بئافرێنرێت، کە ڕێکخستنکراوە و بەردەوام لە هەموو بوارێکدا خۆی پەروەردە و نوێ دەکاتەوە و لە هەموو گۆڕەپان و ئاست و جومگەکاندا بەرەنگاری و بەرخودان دەکات. ئەمە بە ڕێکخستن لە نێو کۆمۆنەکان و ئەنجوومەنەکاندا و بە ڕێکخستنکردنی هەموو بوارێکی ژیان ئەنجام دەدرێت و بەدی دێت.

ژنان و گەنجانیش پێشەنگی ئەم تێکۆشانەن. ڕۆڵی ژنان و لاوان لە ڕێکخستنکردنی گەل دا، لە دروستکردن و ئافراندنی کۆمەڵگەیەکی ڕێکخستنکراو و بەشداریپێکردنیان بۆ ناو تێکۆشان یەکلاکەرەوە و چارەنووسسازە. بۆیە ئەوانەی نوێنەرایەتیی پەکەکە و پاژک دەکەن، کۆمەڵگا ڕێکدەخەن و بەشداریی ناو تێکۆشانی پێدەکەن، دەبێت لە هەموو شوێنێک دا  و لە هەموو ساتێکدا بەرپرسیارێتیی خۆیان هەستن. ئەگەر فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە بڕوخێنن، ئەگەر ئێمە کۆتایی بە داگیرکەری بهێنین، دەبێت بە پێشەنگایەتیی ژنان و گەنجان ئێمە لە هەموو شوێنێک تێکۆشان بەرز و بڵند بکەینەوە. بێگومان گەورەترین ڕووبەری ئەم تێکۆشانە تێکۆشانی گەریلایە، پێویستە ژنان و گەنجان ڕوو لە ڕیزەکانی گەریلا بکەن و تێکۆشانی گەریلا زیاتر و گەورەتر بکەن و ڕۆڵی خۆیان لە تێکشکاندنی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە لە ڕیزەکانی گەریلادا بگێڕن. ئەو هاوڕێیە گەنجە ژن و پیاوانەمان، کە لە مەتینا و زاپ و ئاڤاشین شەهید بوون ئەوەیان بە ئێمە نیشان دا، کە دەبێت ئیمە بە چ  ڕۆح و ئیرادەیەک و بڕیاداری و پێداگریەوە تێبکۆشین. ئەرکی سەرشانی هەموومانە، کە ئەو داواکارییەى هەڤاڵە گەنجەکانمان، کە لەم بەرخۆدانەدا شەهید بوون، جێبەجێ بکەین.

ژ.ت